سوپای تورک ئاگری لە شاخی گابار بەردا
دوای ئەوەی لە قەرەقولی ئاکدیزگینی ناوچەی باسانی شرنەخەوە دەستڕێژی گوللە کرایە سەر شاخی گابار، شاخەکە ئاگری گرت.
دوای ئەوەی لە قەرەقولی ئاکدیزگینی ناوچەی باسانی شرنەخەوە دەستڕێژی گوللە کرایە سەر شاخی گابار، شاخەکە ئاگری گرت.
سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە قەرەقولی ئاکدیزگینەوە کە دەکەوێتە ناوچەی باسانی شرنەخ، شاخی گاباریان دایە بە دەستڕێژی گوللە. دوای دەستڕێژەکە، لە چەند ناوچەیەک ئاگر کەوتووەتەوە.
بە هۆی دەستڕێژی گوللەی سەربازانی دەوڵەتی تورک لەو قەرەقولەوە، پێشووتریش بە هەمان شێوە لەو ناوچەیە ئاگر کەوتبووەوە.
ز.ش