لە یەریڤان خۆپیشاندەران رێگەیان داخست
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، پەیوەست بە قەیرانی قەرەباخ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی حکومەت بۆ سێیەم رۆژ بەردەوامە. خۆپیشاندەران رێگەیان داخست.

دوای ئەوەی ئازەربایجان رۆژی سێشەممە لە قەرەباغ سەرلەنوێ دەستی بە شەڕ کرد، بە مەرجی دەستبەرداربوون لە چەک و پەیوەستکردنی ناوچەکە بە خاکی ئازەربایجانەوە، ئاگربەست راگەیەندرا.
دوای ٢٤ ساڵ قەرەباغ قەبوڵی کرد دەستبەرداری چەک بێت و بە نێوەندگیری مۆسکۆ لە رۆژی پێنج شەممەوە دەستیان بە دانوستان کرد.
لە یەریڤان لەدژی حکومەت خۆپیشاندان دەستیپێکرد. پارتە بەرهەڵستکارەکان نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە سازشی زۆر بۆ باکوو دەکات و داواکارن دەستلەکاربکێشێتەوە.
سەرکردەکانی پارتە بەرهەڵستکارەکان نیازی خۆیان ئاشکرا کردووە، بەوەی لە پەرلەمانەوە کار بۆ دوورخستنەوەی نیکۆل پاشینیان لە دەسەڵات دەکەن.
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی گروپی بچوک شەقامەکانی یەریڤانیان داخست، هەروەها هۆشدارییاندا کە رێگریی لە کۆبوونەوەی پاشینیان و ئەنجومەنی وەزیران دەکەن. پۆلیسەکان ئاندریانیک تاڤانیان یەک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەیان دەستگیرکرد.
رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە لە یەریڤان بە دەیان کەس دەستگیرکران.
چالاکوانان هەروەها داوا لە حکومەت دەکەن کە بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی ئەرمەنیەکانی قەرەباغ رێوشوێن بگرێتەبەر و بگوازرێنەوە بۆ ئەرمینیا.
سەرۆکوەزیران نیکۆل پاشینیان رایگەیاندووە، کە ئامادەن ٤٠هەزار پەنابەر قەبوڵ بکەن بەڵام پلانیان نییە بۆ وەرگرتنی سەرجەم ئەرمەنییەکانی قەرەباغ.
هـ .ب