هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و مەنبەج تێک شکێندران

قەسەدە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان بۆ سەر بەنداوی تشرین و مەنبەج تێک شکاند. قەسەدە ڕایگەیاند لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا وردەکارییەکان بڵاودەکەنەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند هێزەکانیان تەواوی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و باکووری بەنداوی تشرینیان لە باشووری کۆبانێ تێک شکاندووە، دەیان چەتە کوژران و بریندار بوون.

ناوەندەکە ڕایگەیاند لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکاری ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە دژی چەتەکان و دیمەنەکانی بەرخۆدانەکە بڵاودەکەنەوە.