لە هەڵەبجە چەندین چالاکی هونەری پێشکەشی منداڵان کرا

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە لە پارێزگای هەڵەبجەی باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوەکانی بواری منداڵان چەندین چالاکی هونەری و کولتوورییان پێشکەش بە منداڵان کرد. ئەو ڕێکخراوانە ئاماژەیان بەوەدا ئامانجییان پەرەدانە بە توانای منداڵانیی شارەکە.

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە لە پارێزگای هەڵەبجەی باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوەکانی بواری منداڵان چەندین چالاکی هونەری و کولتووریی پێشکەش بە منداڵان کرا.

ئەو ڕێکخراوانە ئاماژەیان بەوەدا ئامانجییان پەرەدانە بە توانای منداڵانیی شارەکە لە ڕووی هونەرییەوە و ئاشناکردنییانە بە کولتووری ڕەسەنی کوردیی.

چالاکییەکە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ هاوكاری گرووپی شنروێی كاكه‌یی و په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ ئەنجام درا. لە چالاکییەکاندا پێشانگای هونەری و چالاكی هونه‌ری و گۆرانی تایبه‌ت به‌ منداڵان ئەنجام درا.