لەکۆبوونەوەی گەلاندا باس لە تێکۆشانی کوردستان کرا

لە فێستیڤاڵی ئۆپن ئایر ویپکینگن کە بە شێوەی کۆبوونەوەی گەلان هەموو ساڵێک لە زوریخ ساز دەکرێت، باس لە سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و تێکۆشانی ئازادی کوردستان کرا.

لە شاری زوریخی سویسرا فێستیڤاڵی ئۆپن ئایر ویپکینگن بە شێوە کۆبوونەوەی گەلان ساز دەکرێت. فێستیڤاڵەکە لە قەراغی رووباری لیمات لە نێوان ٢١-٢٢ ی حوزەیران سازکرا. نوێنەرانی کوردستان، فیلیپین و فەلەستین بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد و باسی تێکۆشانی گەلان کرا.

ئەمساڵ لە ژێر ناوی 'پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی' فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو. لە لایەن کۆرۆی کرێکارە ئینترناسیۆنالیستەکانەوە دوو کۆنسێرتی جیاجیا لە فێستیڤاڵەکەدا سازکرا.

لە فێستیڤاڵەکەدا ئاماژە بە دۆخی هەزاران فەلەستینی و زیندانیانی فەلەستینی درا کە لە ناو هەلومەرجی نامرۆڤانەدا راگیراون.

هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا بە نای کۆمیتەی رۆژئاواش راگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لە تێکۆشانی ئازادی لە چوار پارچەی کوردستان کرا و ئاماژە بە رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکۆشاندا کرا.

هەروەها سەبارەت بە سیستمی گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چەند دیدار و گفتوگۆیەک لە فێستیڤاڵەکەدا سازکرا.

هـ . ب