ئاڵدار خەلیل: هیچ کەسێک ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم درێژکراوەی قڕکرنی گەلانی هەرێمەکەیە و وتی: "دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، بەدیلگرتنی مرۆڤایەتییە."

دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم و کاریگەرییەکانی لەسەر گەلی کورد و تەواوی گەلانی هەرێمەکە، ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە (پارتی یەکێتی دیموکراتیک) وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەی ڕووناهی دایەوە.

چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیە:

ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەبردرا چیە و هێزەکانی پشت پیلانگێڕییەکە کێ بوون؟

وەک دەزانین لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا لەبەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دەستپێکرا. ئەم پیلانگێڕییە بە تەنها لە دژی ڕێبەر ئاپۆ نەبوو، بەڵکو لە هەمانکاتدا لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕی بوو لە دژی گەلی کورد. بە شێوەیەک ڕێبەر ئاپۆییان بردە ئەسینا و کۆتاییەکەی بووە پرۆسەی دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا، دواتر ڕێبەر ئاپۆییان بە دیلکراوی ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد. سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی دەوڵەتی تورک بوڵند ئەجەڤیت وتی 'نازانین ڕووداوەکە چۆن پێکهاتووە؟' ئەمەش دەرخەری ئەوەیە بە شاراوەیی چەندین هێزی هەمووژنگەرا دەستییان لە پیلانگێڕییەکدا هەبووە. دەوڵەتی تورک تەنها ڕۆڵی پاسەوانی دەگێڕێت. بەم پیلانگێڕییەوە هێزە هەژموونخوازەکان ویستییان هەموو گەلی کورد لە کەسێتی رێبەر ئاپۆدا لەناوبەرن. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکەدا هێڵێکی کیشا و نەیانتوانی بێدەنگی بکەن. ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییەوە گەیشتە ملیۆنان کەس، گەلی کوردیش لە دوای ئەو پرۆسەیەوە بە جەختکردنەوە لە چالاکی "ئێوە ناتوان ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن" لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ گردبوویەوە و بووە بازنەیەک لە ئاگر. ڕێبەر ئاپۆیش بە فەلسەفەی خۆیەوە زیاتر گەلی کوردی هۆشیارکردەوە. دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بۆئەوەبوو کە دارێکی لە وشکبوونەوە پاراست و ژیاندییەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی و بڵاوکردنەوەی هۆشمەندی و رامانەکانی گورزێکی گەورەیان لە سیستەمی ئیستا دا. هێزی تاریک و هەژمونخواز لە ساڵی ١٩٩٦دا ویستییان بە تەقیەنەوەیەک رێبەر ئاپۆ لەناوبەرن. لەبەرامبەر ئەوەشدا شەهید زیلان بە چالاکیەکی فیدایی ئەو هەوڵەی بەتاڵکردەوە.

ڕێبەر ئاپۆ چۆن ڕێگری لە بەئامانج گەیشتی ئامانجی پیلانگێڕییەکە کرد؟

لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە ڕێبەر ئاپۆ پارێزنامەکانی نوسییەوە و گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی هۆشیارکردەوە، بۆیە تابێت گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ سەختتر دەبێت، بۆئەوەی ڕێگری لە کاریگەری ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگیرێت لە بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا. ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی چارەسەری ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. شۆڕشی ڕۆژئاوا بەرهەمی ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ بە نوسینەوەی پارێزنامەکانی، روانین و فەلسەفەکەییەوە پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە. هەربۆیە ڕێبە ئاپۆ دەڵێت؛ "پارێزنامەکانم لەهەر جێگەیەک بێت، من لەوێم" سەختکردنی گۆشەگیری بەردەوامی پیلانگێڕییە. ڕێبەر ئاپۆ بە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی چەندین پێشەنگ بووە هۆکاری سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، بۆیە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە سەرکەوت.

-بۆ سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادی پێویستە چی بکرێت و کۆمەڵگە چی بکات؟ -پەیامی کۆتاییت لەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەی چیە؟

لەسەرەتای دامەزراندی تەڤگەر ئازادییدا گەلانی دیکە زۆر ئاشنای ڕێبەر ئاپۆ نەبوون، بەڵام داوای خۆێندنەوە و ئاشنابوون بە پارێزنامەکان خاوەندارییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و لەو پێناوەشدا لەدوای دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، ئەلەفتەریا فۆرتولاکی بە ڕەچەڵەک یونانی چالاکی فیدای پێکهێنا. وەچەندین چالاکی فیدایی دیکە لە پێناو ڕێبەر ئاپۆدا پێکهێنرا.

بانگەوازیم بۆ گەلانی بندەست ئەوەیە خەبات بکەن. هەموو ئەو هێزانە شەرمەزار دەکەم، کە دەستییان هەبووە لە پیلانگێڕییەکەدا. ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەلانی بندەستە بۆیە پێویستە لە دەوری رامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە. پێویستە دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی وەک سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەرکی خۆیان جێبەجێکەن و لە بێدەنگیدا نەبن. دەوڵەتی تورک هەموو یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و ئەو دامەزراوانەش لە بێدەنگیدان. بۆیە پێویستە بە ئەرکی خۆیان هەستن، چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی مرۆڤایەتییە.

دیسانەوە پیلانگێڕیی نێوەنەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ شەرمەزار دەکەم و شەهیدانی "ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن" بە ڕێزەوە یاد دەکەمەوە و بەڵێنی بەرزکردنەی مەشخەڵی سەرکەوتن دەدەین.