دەوڵەتی تورک لە سنووری چلاغا گەنجێکی کوشت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر سنووری چلاغا دەستڕێژی گولـلەی لە کۆمەڵێک گەنج کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێک کوژرا و گەنجێکی تر بریندار بوو.

سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر سنووری چلاغا لەنێوان ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان لە هەرێمی نێوان گوندەکانی باترزان و دێرنا ئاغی سەر بە شاری چلاغای کانتۆنی جەزیرە، دەستڕێژی گولـلەیان لە ٦ گەنج کرد. بەهۆیەوە گەنجێک بە ناوی ئەحمەد ناسر کوژرا و گەنجێک بە ناوی عەلی عەبدولناسر بریندار کرا.

عەلی عەبدولناسری بریندارکراو گەیاندرایە نەخۆشخانەی گەرکی لەگی.