ژمارەیەکی نوێی نەوای ژن بڵاوبووەوە
ژمارەیەکی نوێی ڕۆژنامەی نەوای ژن بڵاوبووەوە کە بە چەندین وتار و نوسین لەسەر پرسە بنەڕەتی و هەنووکەییەکان و ڕاوەستە کردن لەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەڵسەنگاندنی ورد و بایەخدار دەکات.
ژمارەیەکی نوێی ڕۆژنامەی نەوای ژن بڵاوبووەوە کە بە چەندین وتار و نوسین لەسەر پرسە بنەڕەتی و هەنووکەییەکان و ڕاوەستە کردن لەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەڵسەنگاندنی ورد و بایەخدار دەکات.
لەم ژمارەیەیی ڕۆژنامەی نەوای ژندا بە گشتی لەسەر لێگەڕین و هەڵسەنگاندن بۆ پێشڤەچوونەکان دەربارەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ کراوە کە بە تێروتەسەلی چەندین نووسین لە خۆ دەگرێت.
هەر لەم ژمارەیەیی ڕۆژنامەکەدا دەبارەی کادرانی پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون چەندین نووسین هاتووە و تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ میراتی هەردوو شەهید کراوە. هەروەها باس لە کاریگەری میراتی شەهیدان لەسەر هێڵی ئازادی تێکۆشان کراوە.
لە ڕۆژنامەکەدا گۆشەیەکی تایبەت تەرخان کراوە بۆ بابەتە بنەڕەتییەکانی وەک؛ یەکێتی نەتەوەیی کورد، تۆڕی پشتیوانی فیمینیستی نێونەتەوەیی، سینەما، دینامیکێتی گەنجان و کۆمەڵگە، کە زۆر بە وردی لەسەریان هەڵسەنگاندن کراوە.