نەریتی خوێندنەوە لە ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل گەشە دەکات

ناگیهان ئاکارسەل کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی شەهید کرا، لە حەلەب بە کردنەوەی بنکەیەکی خوێندنەوە بە ناوی ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل یاددەکرێتەوە. ماڵی خوێندنەوەی ناگیهان ئاکارسەل بووەتە جێگەیەک بۆ پەرەدان بە خوێندن و خوێندنەوە.

ماڵی خوێندنەوە لە حەلەب

ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب دامەزرێنرا، چاندی خوێندنەوە تێیدا گەشە دەکات و بووەتە جێگەیەک بۆ پشتیوانی جڤاکی.

ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی حەلەب فەریدە موسا باسی لە گەشەکردن و بەهێزبوونی کلتوری خوێندنەوە لە ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل کرد و وتی: " ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل دەرگایی خوێندنەوە بۆ هەموو تەمەنەکان کراوەیە. لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەدا کتێبمان هەیە. وێڕای کتێبی کورد، هەرەوەها بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیش کتێبمان هەیە.بۆیە هەم وەک جێگەیەک بۆ خوێندنەوە و هەمیش بۆ ئەوەی خوێندکاران بتوانن کاروباری خوێندنیان بکەن، دێنە ئەم جێگەیە."

فەریدە موسا باسی لەوەکرد بەهۆیی بوونی ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەلەوە نەریتی خوێندنەوەی گەنجان گەشەیکردووە و لە هەموو بوارەکاندا کتێب هەیە و وتی: " ئەوانەی سەردانی ماڵی خوێندنەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل دەکەن بەشێوەیەکی گرووپیش لەسەر خوێندنەوەی کتێتب گفتوگۆدەکەن، بۆیە لێرەوە خوێندکاران جگەی لە خوێندنی کتێب و وانەکانی قوتابخانە، کتێب لە بواری تریشدا دەخوێننەوە و بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خوێندکاران ببنە خاوەن نێرین و بیرکردنەوەیان گەشە بکات. لە سەردەمی ئێستاماندا خوێندکاران کاتێکی زۆر لە دیجیتاڵ میدیادا بەکارەبەن، بۆیە زەحمەتە بتوانن لە ڕووی فکرییەوە گەشەبکەن، بەڵام خۆشحاڵانە لە ڕێگەی ماڵی خوێندنەوە متمانەی ئەوەمان دروستکردووە ببینە هاندان بۆئەوەی خوێندکاران و خوێنەران ئاشنایەتی لەگەڵ خوێندنەوە درووست بکەن."