عەلی باقری وەک سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستنیشان کرا

لە بری حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەردا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، گیانی لەدەستدا، عەلی باقری وەک سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی دەستنیشان کرا.

دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران عەلی باقری لە بری وەزیری دەرەوە حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان کە لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەردا ژیانی لەدەستدا، بە شێوەی کاتی وەک سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە دەرەوە دەستنیشان کرا.

عەلی باقری تەمەن ٥٦ ساڵ بە کەسێکی نزیک لە عەلی خامنەیی رابەری ئایینی ئێران دادەنرێت. باقری لە ئەیلولی ٢٠٢١ەوە وەک جێگری وەیزری دەرەوە و راوێژکاری پرسی ئەتۆمی دەستنیشانکرابوو.

پێشتریش راگەیەندرا کە محەمەد موخبیر جێگری سەرۆککۆمار، وەک جێگرەوەی ئیبراهیم رەئیسی بە شێوەی کاتی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکار دەکات.

هـ . ب