بۆچی مووچە خۆران هەژماری من ڕەت دەکەنەوە؟
" لەماوەی ۳۳ ساڵدا نەیانتوانیوە متمانەی ئابوری لای هاوڵاتیان دروست بکەن، هەرچیان کردبێت لەچوارچێوەی بازرگانیدابووە لەسەر حسابی هاوڵاتیان بەڵگەش بۆئەوە کۆشک و تەلار و خۆشگوزەرانی ژیانیانە".
" لەماوەی ۳۳ ساڵدا نەیانتوانیوە متمانەی ئابوری لای هاوڵاتیان دروست بکەن، هەرچیان کردبێت لەچوارچێوەی بازرگانیدابووە لەسەر حسابی هاوڵاتیان بەڵگەش بۆئەوە کۆشک و تەلار و خۆشگوزەرانی ژیانیانە".
**ئەگەر بەقەولی حکومەت ۱.۳٥۰۰۰۰ یەک ملیۆن و سێ سەدو پەنجا هەزار موچەخۆری هەبێت و ڕێژەی زۆرینە وەربگرین کە نزیکەی ملوێنێک موچەکەی بێت بۆ هەر موچەخۆرێک ۲٥۰۰ دوو هەزار و پێنجسەد هەزار دینار وەربگیرێت دەکاتە ۳.۳۷٥۰۰۰.۰۰۰ سێ ملیار و سێ سەد و حەفتاوپێنج ملیۆن بۆ یەک مانگ، بۆ ساڵێکیش دەکاتە ٤۰.٥۰۰.۰۰۰.۰۰۰ چل ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، کە بۆ گیرفانی حکومەت نییەو بۆ چەند بازرگانێکی بێویژدانە.
*نەبونی متمانە بە حکومەت وای کردووە بەشێکی زۆری موچەخۆران پرۆژەی (هەژماری من) ڕەت بکەنەوە چونکە لەماوەی ۳۳ ساڵدا نەیانتوانیوە متمانەی ئابوری لای هاوڵاتیان دروست بکەن، هەرچیان کردبێت لەچوارچێوەی بازرگانیدابووە لەسەر حسابی هاوڵاتیان بەڵگەش بۆئەوە کۆشک و تەلار و خۆشگوزەرانی ژیانیانە.
*پرۆژەکە هی کۆمپانیایە نەک حکومەت هاوشێوەی کۆمپانیکانی ماسکی سەردەمی کۆرۆنا و شیش و ئاسن و چیمەنتۆ..!
پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە بۆچی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆیە ناڵێم تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان داش عێراق، چونکە بێدەنگی تەواوی لایەنەکان بەفەرمی نیشانەی ڕازیبونە بۆچی دەیانەوێت بیسەپێنن؟
بە بۆچونی من نەوت و سامان و خوێنی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە چۆڕێکی ماوەتەوە بۆیە چەسپاندنی ئەو هەژمارە بەسەر موچەخۆراندا باشترین کەسابەتە.
بۆیە بڕیارە دروستەکە ئەوەیە ڕەتبکرێتەوە چونکە هاوشێوەی کۆمپانیکانی عادل موتەحیدە و برایم تاتڵیس و چەندانی تر دەبێتە بڵقی سەرئاو.
ئەمە تەنها ڕوویەکیەتی ئیتر وردەکاری مانگانەی ئاو کارەباو غەرامە و سەرانەکان بۆکاتێکی تر، بۆ مایەپوچبونیشی با لەولاوە بوەستێت کە سیناریۆکانی زۆرن.
هـ . ب