چەتەکانی دەوڵەتی تورک کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژئاوا دەسووتێنن

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرەکانی شەڕەوە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی لادێیەکانی زرگان دەسووتێنن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتوون، چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاگریان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی لادێیەکانی ڕۆژئاوای ناوچەی زرگان بەرداوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەرەی ئاگرەکە فراوان بووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن ئامادەکاری دەکەن بۆ کوژاندنەوە و پاراستنی کێڵگەکەکان.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، باخ، دارستان و کێڵگە کشتوکاڵییەکانی بەرەی پێشەوەی شەڕ لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەسوتێنن.

هەروەها چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی باسلێی سەر بە عەفرین، ئاگریان لە کێڵگەکانی لادێیەکانی عاقیبە و بێنێ لە شێراوا بەرداوە.

لە لایەکی دیکەوە لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەکانی کانتۆنی منبج لە ٧ی ئایاردا، کێڵگەکانی گوندی کۆریۆک ئاگری لێکەوتەوە.

هەروەها لە شەهبا بە هۆی تۆپبارانەوە کێڵگەکانی گوندی ئوم هۆش ئاگری لێکەوتەوە.