داڕوخانی سوریا و گەڕانەوەی داعش

تورکیا بە گوێرەی ستراتیژی ئیسرائیل و ئەمریکا بووە چالاکترین حکومەت لە رووخان و دابەشکردنی سوریا. ئیسرائیل بە ئاشکرا وتبووی، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سنوورەکان دەگۆڕێن. ئایندەی سوریا، بە تەواوەتی لە مەترسیدایە.

سوریا بە تەواوەتی کەوتووەتە پرۆسەیەکی دابەشبوون و رووخانەوە. داڕوخانی دەوڵەت و دەسەڵاتەکەی لەئێستادا لەئارادایە، کە لە تەواوەتی شەری ناوخۆییدا ئەمە رووی نەدابوو. تورکیا لە سەرەتاوە بۆ رووخاندنی سوریا و بۆ ئەوەی بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی خوێناوییەوە ببات، رۆڵێکی سەرەکی گێڕا. پێشەنگایەتی بۆ ئەوە کرد. داعش و ئەلنوسرەش لەناویدا، لەگەڵ هەموو هێزەکان هاوپەیمانی کرد و لە سنوورەکانیەوە پەڕاندنیەوە. هەم دەیانویست ئاژاوە بنێنەوە، هەمیش دەیانەویست نەهێڵن کورد لە دەرفەتە هەنووکەییەکان سود وەربگرن. ئەو سیاسەتانە بوونە مایەی داڕوخانی گەورە و زیانی گیانی، بوونە هۆی ئەوەی ملیۆنان کەس ئاوارە بن.

قۆناغی ئاستانەش لە ناویدا، تورکیا بە وتنی "ئێمە لایەنگری سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریاین"، زەمینەی وێرانکاری و پارچەبوونی سوریای ئامادەکرد. کەسانی لایەنگری یەکێتی و سەروەری سوریا، ناچنە بەردەم رێکخراوە جیاجیاکانی وەک سوپای نەتەوەیی سوریا و 'حکومەتی راگوزەری سوریا'. بە دەیان هەزار هێزی چەکدار، بە دەوری خۆیەوە کۆناکاتەوە و خاکی سوریا داگیرناکات. تورکیا هەم هەرێمێکی گرنگی داگیرکرد و هەمیش چەتە چەکدارەکانی لەسەر دەستی خۆی پەروەردە کرد.

ئەردۆغان دەرفەتەکانی ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ تا کۆتایی بەکارهێنا. لەلایەکەوە هەوڵیدا پشت بە رووسیا ببەستێت، لەلاکەی دیکەشەوە پشت بە ناتۆ دەبەستێت. لە سەر ئاستی هەرێمایەتیش لەگەڵ هێزەکانی وەک داعش و ئەل نوسرە هاوکاری کرد و چەتە پاشماوەکانی ئەوانیشی بەدەوری خۆیەوە کۆکردەوە. هیچ یاسا و رێسایەکی ئەخلاقی ناناسێت. ئەوەی بەسەر کوردەکانی عەفریندا هات، باشترین نمونەی ئەمەیە. ئەم چەتانەیان لە گەل بەردا. هیچ خراپە کارییەک نەما کە نەیکەن و ئەوەش لە دژی کوردەکان بووە هێڵێک. لە شوێنە داگیرکراوەکان و ئەو شوێنانەی چەتەی تێدان، ئیتر کوردەکان ناتوانن بژین. ماڵ و خاکی گەل دەستی بەسەردا گیرا، ئەو کەسانەی لە دەرەوە هێنراون لەگەڵ چەتەکان دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی گەلدا گرت.

نوێترین نمونەسی لە تل رەفعەت و شەهبا لەئارادایە. لەگەڵ ئەل نوسرە و هێزەکانی دیکە بەشێوەیەکی هەماهەنگ هێرسیان کردە سەر سوپای سوریا. لە شوێنەکانی وەک حەڵەب کە سوپا لەوێ کشانەوە، ئەو هێزانە چوونە ناوەوەی. بەڵام ئەو چەتانەی راستەوخۆ سەر بە تورکیان، روویان کردە شەهبا و تل رەفعەت کە کورد تیایدا دەژین. ئەو هەرێمانە گەمارۆدراون و پێکدادانی دژوار روودەدەن. بۆ ئەوەی گەل لە کۆمەڵکوژی بپارێزرێن، بڕیاری کشانەوە درا. تەنیا هێزە سەربازییەکان نەکشانەوە، گەلیش بە تەواوەتی کشانەوە. جارێکی دیکە بینرا و سەلمێندرا کە لەو شوێنانەی کە داگیرکەری تورک و چەتەکان لەوێن، مافی ژیان بۆ کوردەکان نییە.

لە ئێستادا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە وتنی 'با کورد لە حەلەب نەبێت' فشار لە ئەل نوسرە دەکەن. لە گەڕەکە کوردنیشینەکانی حەلەبەدا سەدان هەزار کورد هەیە. ساڵانێکە لەوێ نیشتەجێن. بوون بە بەشێک لە ژیان و پێکهاتەیەکی سەرەکی شارەکە. بە هۆکاریی گەمارۆدانیان لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ژیانی سەدان هەزار کورد لەو شارەدا لە ژێر مەترسیدان.

ئیدی ڕوونبووەتەوە ئەم هێرشانەی ئێستا گرێدراوی ئامادەکارییەکانی چەند ساڵەی ڕێکخراو و هەمانگەییەکانی دەوڵەتی تورکە. ئیدی هیچ لایەنێکی شاراوەیی نییە. لایەنە فەرمییەکانی تورک دەڵێن، "دەبوایە تل ڕەفعەت و منبج بۆ ئێمە دانبنرایە، بەڵام ئەمە نەکراوە." خۆیان دان بەوەدا دەنێن کە لە ئاستانا و گفتووگۆ و کۆبوونەوەکانی دیکەدا سوریایان کردە پرسێکی سەودایی و هەوڵییان دا خواستەکانی خۆیان بسەپێنن بۆئەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ناو ببەن. ئێران و ڕووسیا تاوانبار دەکەن و دەڵێن، "بە گوێرەی بەرپرسیارێتی خۆمان مامەڵەمان لەگەڵ دۆخەکەدا کرد، بەڵام ئەوان ئەو کارەیان نەکرد." بەڵام بەڵێ لەنێو بەرپرسیارییاندا چەک داماڵێنی هێزەکانی ئیدلب هەبوو. بەڵام تورکیا هەستی بەم شتە کرد، زیاتر ئەو هێزانەی پڕچەک و پەروەردە کرد.

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە گوتنی "لە ژێر هەڕەشەی هێرشی ئیسرائیل داین" کۆمەڵگەیی تورکیان ترساند، مێشکی خەڵکەکەی ئاڵۆزکرد و بەم شێوەیە هەوڵیدا رۆژڤ دروستکات. لە ئەنجامدا بە گوێرەی ستراتیژی ئیسرائیل و ئەمریکا بووە جێبەجێکارێکی کارا کە بەشداری هەڵوەشاندنەوە و دابەشبوونی سوریا بووە. ئیسرائیل بە ئاشکرا گوتبوویی، سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕدرێت. تورکیا بووە بە هێزێکی کاریگەری نێو ئەم یارییە. بەتەواوەتی ئایندەی سوریا لە مەترسیدایە. هیچ کەسێک ناتوانێت گریمانەی ئەوەبکات کە دۆخەکە چۆن کۆتایی دێت. چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنی زۆر دەکرێت. دەتوانرێت گریمانە بکرێت، بەڵام ئەوەی ئەم بڕایارانە دەدەن و هەماهەنگی دەکەن، بڕیاردەرەکانی ئەم ڕووداوانەن. لە ئامانجەکانیان دوورناکەونەوە و بەردەوام دەبن.

لە ئێستا چاوی تورکیا لەسەر منبجە. گریمانەی ئەوەدەکات بە گرتنی منبج تا ڕادەیەکی زۆر ژیانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سەخت دەکات. ئەو کەسانەی بەناوی دەوڵەتەوە قسەدەکەن ئەمە دەڵێن، "منبج خاوەنی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ئاو و وزەیە و ناوەندێکی گرنگی بازرگانییە." گەر ئەم دەڤەرە بگیرێن، لە بنەمادا کورد لە ڕۆژهەڵاتی فوراتدا بوونی نامێنێتەوە. لە ڕاستییدا ئەمە بەرنامەی 'ئیسڵاح شەرقییە'، هەر لەسەرەتاوە بڕیاری ئەوە دراوە لە ڕۆژئاوایی فوراتدا کوردان بتوێنرێنتەوە بکرێن بە تورک. ئەم بە تەواوەتی بە شێوازی لەناوبردنی کوردان لە دەرەوەی سنوری تورکیادا ئەنجام دەدرێت.

تورکیا تا کۆتایی بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نەهێنێت ناوەستێت. دەبێت هەموو کەسێک ئەم ڕاستییە ببینێت و بەگوێرەی ئەمە بجوڵێتەوە. دەبێت مرۆڤ ئۆپەراسیۆن و یارییە فریودەرەکان بخاتە لایکەوە. وەڵامی کردەیی گوتنی "کورد-تورک خوشک و بران"، لەناوبردنی کوردە لە جیهاندا! ئایە کەسێک باسی خوشک و برایەتی بکات بۆ شارەوانییەکان داگیر دەکات و تا کۆتا ڕادە دووژمنایەتی کوردان دەکات؟

با جیهان ئەمە بزانێت، ئەو شەڕەی لە دژی داعش بەڕێوەبرا و هەموو دەستەکەوتەکانی ئێستا لە باردەچن. تورکیا و ئەل نوسرە دەرگای گرتووخانەکان دەکەنەوە و داعشییەکان بەرەڵای دەرەوە دەکەن. ئەو بۆشاییەی کە ڕژێم درووستیکردووە و چەندین هەرێمی دیکە پڕ دەکات لە داعش. جارێکی دیکە داعش بەردەدەرێتەوە بە گۆڕەپانەکە.