دژوار فه‌قیر شه‌هید و مه‌سرور بارزانیش گه‌نده‌ڵ
له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی ژیان، وه‌ك دیارده‌بێت راستیه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌رده‌خات، وه‌ك ده‌ڵێن حه‌قیقه‌تی هیچ كه‌سێك به چه‌واشه‌كاری ناشاردرێته‌وه....
له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی ژیان، وه‌ك دیارده‌بێت راستیه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌رده‌خات، وه‌ك ده‌ڵێن حه‌قیقه‌تی هیچ كه‌سێك به چه‌واشه‌كاری ناشاردرێته‌وه....
له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی ژیان، وه‌ك دیارده‌بێت راستیه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌رده‌خات، وه‌ك ده‌ڵێن حه‌قیقه‌تی هیچ كه‌سێك به چه‌واشه‌كاری ناشاردرێته‌وه، كورد گووته‌نی "به‌ری خۆر به‌بێژنگ ناگیردرێت". له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و هاوپه‌یمانه‌كانی خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و وابزانن ئه‌وان تا ئه‌به‌د ده‌مێنه‌وه، به‌ڵام ئاوابوونی خۆری ئه‌وانیش دره‌نگ ناكه‌وێت، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن؛ هه‌مووشتێك له باریكی ده‌پسێ، به‌ڵام زوڵم و زۆرداری له ئه‌ستوری ده‌پسێت.
رۆژی 7\12\2021 شایه‌دیمان بۆ دوو رووداو كرد كه هه‌ریه‌كیان پێویستی به شیرۆڤه و راوه‌سته له‌سه‌ر كردنی تایبه‌ت هه‌یه. هه‌ردوو راستیه‌كه ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆشی باس بكه‌ین دیسان خوێنه‌ر زۆر به‌ئاسانی تێده‌گات. له دوو به‌ره‌وه دوو رووداوی تائاستی سه‌ر ئێسقان هه‌ژێنه‌ر و راپسكێنه‌ر كه هه‌ر یه‌كێكیان مرۆڤ هه‌موو گیانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌له‌رزێ. یه‌كیان رووداوی شه‌هیدبوونه به‌ده‌ستی دوژمنی داگیركه‌ری تورك، ئه‌وه‌یتریشیان دزی كردنه له سه‌روه‌ت و سامانی گه‌له‌كه‌ی و له ئه‌مریكا و ئیمارات كڕینی باڵاخانه و ده‌رمانخانه‌و كۆشك و سه‌رایه. شه‌هید مه‌روان به‌ده‌ل كه ناسراوه به دژوار فه‌قیر و دزو گه‌نده‌ڵیش مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فایه كه ناسراوه به مه‌سرور بارزانی، یه‌كیان هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگاله، ئه‌وه‌تریشیان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه. یه‌كێكیان له‌پێناو گه‌له‌كه‌ی شه‌هید ده‌بێت، ئه‌وه‌ی تریشیان دزی له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
لای هیچ كه‌س شاراوه نیه كه توركیا و په‌ده‌كه و داعش رێكه‌وتنیان هه‌یه و پێكه‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی له سه‌ر كوردستان دروست بكه‌ن. له‌وانه‌یه لای هه‌ندێك سه‌یربێ چۆن هێزێكی كوردی له‌گه‌ڵ داعش رێكه‌وتن ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه بۆ لایه‌نێكی سیاسی ده‌بێ كه سیاست له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاق بكات، نه‌وه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی و حیزبی و شه‌خسی. ئاساییه له‌گه‌ڵ داعش رێكه‌وتن بكات، چونكه به‌هه‌مان شێوه دزیش له‌سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ته‌كه‌ی ده‌كات و كۆشك و ته‌لار له وڵاتانی پیده‌كڕێت. ئه‌و رێكه‌وتنه نگریسه‌ی توركیا و په‌ده‌كه و داعش، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و هێز و لایه‌نه ئازادیخوازه‌كان له كوردستان. تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی فه‌رمان بێنه سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نگال له 3\8\20214 ئه‌وه‌شیان ئه‌نجامی رێكه‌وتنی ئوردن بوو كه كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی داعش بوو، یه‌كێكیش له به‌شداربووه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا بوو.
ماوه‌ی نزیكه‌ی دووساڵه دیسان مه‌سرور بارزانی رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی و واژۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نگاڵ داگیر بكه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكی ئێزیدیخان به‌ده‌ستی گرووپه چه‌ته‌كانی داعش گورگان خواردوو بكات وه‌ك نمونه‌كانی مه‌خمور و گه‌رمیان و دبز و پردێ.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی به پێشه‌نگایه‌تی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، توانیان له‌به‌رامبه‌ری فه‌رمانی توركیا، داعش، په‌ده‌كه بووه‌ستنه‌وه‌و بۆ ئه‌مه‌ش قوربانیان پێشكه‌ش كرد. ته‌نها رووبه‌ڕووی دوژمنانی ئێزیدیخان نه‌بوونه‌وه، به‌ڵكو بڕیاریاندا ئیدی خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و جارێكی‌تر نه‌هێڵن له‌لایه‌ن داعش و په‌ده‌كه‌وه چاره‌نووسیان تاریك بكرێ. بۆ ئه‌مه‌ش ژنان و پیاوانی شه‌نگال به‌یه‌ك ده‌ست و به‌یه‌ك بڕوا، له‌سه‌ر بنه‌مای هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و به هیمه‌تی سه‌ركرده و پێشه‌نگی وێنه‌ی شه‌هیدان مام زه‌كی و به‌رخودان و زه‌رده‌شت و مام به‌شیر و بێریڤان، تا گه‌یشت به دژوار فه‌قیر به‌رده‌وامن له‌و تێكۆشانه.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و ئه‌نجومه‌نه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره دیموكراتیه‌كه‌ی له‌ئێستادا رووبه‌ڕووی سێ هه‌ڕه‌شه و هێرشی هاوشێوه‌یه، له‌لایه‌ك ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشی ئاسمانی ده‌كات و چه‌ندین رۆڵه‌ی دلێری شه‌هید كردوون، په‌ده‌كه هێرش ده‌كات و به‌هه‌موو ده‌رفه‌ته دارای و راگه‌یاندنه چه‌واشه‌كاریه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت جارێكی‌تر ئێزیدیه‌كان بكاته‌وه به كۆیله‌ی خۆی، له‌لایه‌كیتریش حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی به‌و په‌ڕی بێ ڕه‌وشتی و دوور له‌هه‌موو پێوانه سیاسی و ویژدانیه‌كان له‌پشت كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نگال رێكه‌وتنی دوو قۆڵی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نگال ده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌ناوی یاسا و ده‌ستوره‌وه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نگالی بسه‌پێنن و شه‌نگاڵ بگێڕنه‌وه بۆ 2014.
نزیكه‌ی دوو ساڵه مه‌سرور و حیزبه‌كه‌ی به ئه‌نجومه‌ن و هێزه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال ده‌ڵێن له‌یاسا ده‌رچوو، یاساكانی مه‌سرور و حیزبه‌كه‌ی یاسای ده‌وڵه‌ت بوون، یاساكانی شه‌هید دژواریش پێوانه‌ی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه و پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی بوون. به‌یاسا ده‌وڵه‌تیه‌كان، مه‌سرور دز و گه‌نده‌ڵ ده‌ركه‌وت و خۆی و حیزب و حكومه‌ته‌كه‌ی ریسوا‌و شه‌رمه‌زار كرد. شه‌هید دژوار فه‌قیریش به ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و به پێوانه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی و به شه‌هیدبوونی خۆی سه‌ری خۆی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و كوردستانی به‌رز كرده‌وه. ئێستا ئاشكرابوو كێ له‌یاسا ده‌رچووه‌و دزه و گه‌نده‌ڵه و دوژمنی گه‌ل و وڵاتی خۆیه‌تی و رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ داگیركه‌ر و چه‌ته‌كان كردووه، كێش پشتی به‌ستووه به‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئازادیخوازان و كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتنخواز كردووه.
شه‌هید دژوار فه‌قیر ماوه‌ی حه‌وت ساڵه شه‌و رۆژی داناوه‌ته سه‌ریه‌ك و به گیان و رۆحی خۆی له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی تێكۆشان خه‌باتی كردووه بۆ پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه. سه‌رو ماڵی خۆی كردۆته فیدای مرۆڤه ئازار چێشتووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ داواكاریه‌كی هه‌بێ، به نانه ره‌قه‌ێك له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی بووه، به‌ڵام سه‌ری بۆ داگیركه‌ر و چه‌ته و به‌كرێگیراوان شۆڕ نه‌كردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ دیاری ده‌كات كه هزر و فه‌لسه‌فه و رێبازی شه‌هید دژوار چه‌نده پاك و بێگه‌رد و سازگاره، ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌و رێگایه خزمه‌ت بكه‌ن چه‌نده مرۆڤی پاك و دڵسۆزن و به مانه‌وه‌یان یان گیان له‌ده‌ستدانیان ده‌بنه جێگه‌ی هێز و مۆڕاڵ و رۆح ده‌به‌خشن به كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان. بۆیه ئێمه هه‌موومان به ئێزیدی و موسلمان و به نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان سه‌ربه‌رزین به شه‌هید دژوار فه‌قیر و هه‌ڤاڵانی.
هزر و فه‌لسه‌ف و رێباز و حیزبه‌كه‌ی مه‌سروریش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه كه له 7\12\2021 بۆ جیهان ئاشكرا بووه، ئه‌وه‌ی گووتراوه كوردێك یان كه‌سێك له‌به‌ره‌ی دژه مه‌سرور نه‌ی گووتووه یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن " كاری په‌كه‌كه" یه، چونكه ئه‌مریكا شوێنی خوێندن و دۆستی باوك و باپیر و ئامۆزا‌و حیزبه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وان ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵیه‌شیان ئاشكرا كردووه. بێگومان ئه‌وه‌ی له رێباز ئازادی و دیموكراتی و خزمه‌ت كردنی گه‌ل ده‌رچێ و خۆی بخاته ناو یاریه‌كانی داگیركه‌ری و چه‌ته‌كانی، هه‌ڵبه‌ت چاره‌نووسی له‌مه جوانتر نابێ، له‌لایه‌كیتریش ئه‌مه ئاوێنه راستیه‌كه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌سرور خۆی تیا ببینێته‌وه.
بۆیه ده‌بێ له‌ژیان په‌له نه‌كه‌ین، به‌ڵام پێداگری بكه‌ین له تێكۆشان و خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، وه‌ك چۆن شه‌هید دژوار فه‌قیر تا دوا هه‌ناسه‌ی به‌رده‌وام بوو. ئه‌وا قوتابخانه‌كه‌ی شه‌هید دژواره راستیه‌كان ده‌رده‌خات و پێمان ده‌ڵێت راستی ژیان و خزمه‌ت كردن بۆ مرۆڤایه‌تی به‌وشێوه‌یه، به‌رده‌وامبوون له‌م رێبازه دوور یان نزیك ده‌گه‌ین به‌خۆر.
تێبینی:
- دژوار فه‌قیر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌نگال له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له 7\12\2021 له شاره‌دێی خانه سۆر له شه‌نگال شه‌هید بوو.
- مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 7\12\2021 راپۆرتیكی بنكۆڵی له گۆڤاری " the American prospect" ده‌توانی ئه‌و راپۆرته له رێگای ئه‌م لینكه بدۆزیته‌وه www.PROSPECT. ORG
ژ.ت