گرنگە لە ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئایین و بیروباوەڕەکان باش تێبگەین
هەتا لە ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئایین و بیروباوەڕەکان تێنەگەین کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر نابێت.
هەتا لە ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئایین و بیروباوەڕەکان تێنەگەین کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر نابێت.
مامەڵەی هێزە وڵاتپارێز، دیموکراتیک و بزووتنەوە سۆسیالیستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەدەی ٢٠دا لەبەرامبەری ئاییندا بەرتەسک بوون. هێشتا زۆر بزووتنەوە لەوە تێپەڕ نەبوون. بەهۆی ئەم ڕێبازەوە بزووتنەوە سۆسیالیستییەکان تووشی کێشەی زۆر جددی بوونەوە. بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو بەربەستەیان تێنەپەڕاند و کۆمەڵایەتی نەبوونەوە. ئەم کەموکۆڕییە کاریگەرییەکی گرنگی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتاوە سەرنجی ئەو ڕێبازە دەگمەن و هەڵەیەی داوە بەرچاو. ڕێبەر ئاپۆ ئەم کێشەیەی بزووتنەوە چەپەکانی لە پرۆسەی تێکۆشاندا باشتر بینی و شیکردنەوەی بۆ کرد کە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەگەڕێتەوە لە بەکارهێنانی ئایین لە لایەن دەسەڵاتەوە. لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانی، هێڵ و ڕێبازێکی نوێی خوڵقاند. ئەم ڕێبازەی ڕێبەرایەتی ئێستا بووەتە چارەسەرێک بۆ زۆربەی کێشەگرنگەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی. لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٠دا ڕێبەرایەتیمان لە هەڵسەنگاندنەکەیدا ڕەخنەی لە مامەڵەی تەسکی بزووتنەوە چەپەکان بەرامبەر ئایین گرتبوو" ئاییندا، لەژێر ناوی کۆمۆنیزمدا لە ڕاستدا مامەڵەی ئینکاری کاریگەرییەکی زۆر مەترسیداری بەتایبەتی لەسەر گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە، وا بڵێین ئەم ڕێبازە بووەتە هۆی بێ هیوا بوونی گەل و بەم شێوەیە کاردانەوەکان بەهێزتر بووە. تەنانەت دەکرێت بڵێین نکۆڵیکردن لە حەقیقەتی ئاییندا بە مانای بەکارهێنانی ڕادیکاڵی ماتریالیزمی دیالکتیکە و یەکێکە لە هۆکارە هەرە گرنگەکانی شکستی شۆڕشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەگەر مرۆڤ بپرسێت جیاوازیی تیۆری و ئایدیۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ ڕێبەرە سۆسیالیستەکانی دیکە لە کام پرس و لە کام خاڵدا کاریگەری لەسەر سۆسیالیزمی دیموکراتیک هەبووە، وەڵامی یەکەم دەبێتە ژنولۆژی و زانستی ئازادی ژن، وەڵامی دووەمیش بۆ چارەسەری کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و سیاسی بەشێوەیەکی ڕاست نزیکبوونەوە لە ئایین و باوەڕەکانە.
وەک دەزانرێت لە نێو چەپەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە ناو چەپەکانی تورکدا، یەکێک لە پێوەرەکانی شۆڕش دوورکەوتنەوە لە ئایین، نکۆڵیکردن و لەبەرچاو نەگرتنی ئایینە. ئێستا ئێمە باشتر دەبینین و تێدەگەین کە ئەمە کۆمەڵایەتییەکی زۆر جدییە، دوورە لە زانست و ڕێبازێکی سیاسیە. سۆسیالیزم بە سروشتی خۆی مانای ئایدۆلۆژیا و زانستی کۆمەڵایەتیە. بەڵام زانایانی کۆمەڵایەتی، واتە ئەوانەی خۆیان بە سۆسیالیست ناودەبەن، بەهاکانیان تەرخان کردووە بە هێندەی بەها نەتەوەیی و چینایەتییەکان کە لە پێکهێنانی شوناسی کۆمەڵایەتیدا بەشدارییان کردووە، ئەمە شتێکی باشە کە پێویستە خەڵک بیری لێبکەنەوە و لێی فێربن. ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی سەرەتای تێکۆشانییەوە تووشی ئەم نەخۆشییە نەبووە. هەرچەندە لە ژێر کاریگەری دیدگاکانی ماتریالیزمی مێژوویی نەریتی سۆسیالیستدا بوو، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بەسەر ئەم بابەتەدا زاڵ بوو.
تیۆری و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ زمانحاڵی کۆمەڵایەتییە. وە هەموو ساتێک و هەموو ڕۆژێک، ڕوانگە تیۆری و ئایدیۆلۆژییەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕێنوێنی ژیانی پراکتیکییە. گرنگترین هۆکاری ئەمەش شرۆڤەکردنی مرۆڤەکانە. ناسین و تێگەیشتن لە مرۆڤەکان و پێشنیارکردنی ڕێگا و ئامرازەکانە بۆ چارەسەری کێشەی مرۆڤە، کاتێک ڕێبەری گەلان مرۆڤەکان چارەسەر دەکات، هێڵی زانستی کۆمەڵایەتیش فۆرمی دەگۆڕدرێت کە بە بەراورد بە ڕابردوو جیاواز و سەربەخۆیە. ئەم پارادایمە کە بە پارادایمی نەتەوەت دیموکراتیک ناسراوە، تاکە تێز، دیارکردن و ڕوانگە لەم سەردەمەدا ئێمەدا چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا بەرهەم دەهێنێت.
وەک دەزانرێت ڕێبازی ڕابەرایەتیمان لە چارەسەرکردنی کەسایەتیدا، میتۆدێکی دیالکتیکییە کە ئەنجامێکی بێهاوتای هەیە بۆ پەرەپێدانی هەست و زانستی مرۆڤ و بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی ئازاد و ئیرادە ئازاد. ڕێبەر ئاپۆ بە وتنی:"ڕۆژانە 40 جار لە ئیمرالی خۆم لەناو دەبەم و سەر لەنوێ بنیاتی دەنایمەوە" و وتی کە بەم شێوەیە دەژیم. ئەمە تایبەتمەندییەکی پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆیە. هەروەک چۆن لە ڕاستی کورد و کەسایەتی ژندا سەلمێنراوە، بۆ ئەوەی ببێتە چارەسەری کێشەکان بکات ئەمە شێوازی بنیاتنانی مرۆڤە لە سەردمەدا. مرۆڤەکان لە سەردەمەدا لە خۆهەڵخەڵەتاندنێکی گەورەدان؛ چونکە مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە خۆیان وەک بوونەوەرێکی بێ هاوتا، تەواو، بێ کەموکوڕی و بێ کێشە دەبینن و وادەزانن هەموو شتێک دەزانن. بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە هەر کەس خۆی لە هەموو کەسێک بە باشتر دەزانێ. ئێمە لە سەردەمێکی وەها بێ مۆڕاڵدا دەژین کە هەمووان پێی وایە خۆیان تایبەتن و لە هەمان کاتدا لەلایەن کەسێکی ترەوە بە نەبوون دادەنرێن. لە سەردەمێکی ئاوادا بۆ ئەوەی کەسێک لە دژی نەفسی خۆی ببێتەوە و ڕۆژانە خۆی ئاوەدان بکاتەوە، پێویست بە زانستی کۆمەڵایەتی و مێژوویەکی قووڵ هەیە. مێژوو و کۆمەڵگا هۆکارن کە سەرنجمان لەسەر ئەم مێژووە و کۆمەڵگایە ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەر و فەیلەسوف و زاناکانی دیکە لە ئایین نزیک نابێتەوە. چونکە کاتێک کەسایەتییەکی دەسەڵاتدار لەناو دەچێت و کەسایەتییەکی نەتەوەی دیموکراتیک لەبری دادەمەزرێت، کەسێک کە ئاگاداری ئەوە نییە کە چی ڕوودەدات، ناتوانێت لە ڕوانگەی شۆڕشگێڕانەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئایین تێبگات؛ ناتوانێت کولتوری دیموکراتیک مێژوو و کۆمەڵگا بە عەقڵییەتی ئایینەکان ببینێت و بەڕادەستکردنی مافەکانی قەدری خۆی نەزانێت.
ڕێبەر ئاپۆ لە هەڵسەنگاندنی پێش لە ساڵی 1990دا ڕاگەیاند:"دین بەقەد مرۆڤایەتی کۆنە، بەشێکی دانەبڕاوە لە مرۆڤ. پێکهاتنی مرۆڤ پێکهاتەیەکی ئایینییە. کۆمەڵگایەک نییە دان بە ئاییندا نەنێت. لە ژیانی هەموو کەسێکدا دین هەیە. لە پێکهاتنی مرۆڤدا پێویستە ئایین وەک توخمێک سەیر بکرێت کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت." مرۆڤ لەم هەڵسەنگاندنەی ڕێبەر ئاپۆ تێدەگات کە ڕێبەر لە زۆر بواردا ڕوانگەی زانستی کۆمەڵایەتی و فەلسەفەی سۆسیالیستی هەیە، کە لە ژێر ناوی پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنان پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە.
سەرەتا لە بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئایین و باوەڕ لە قۆناغەکانی یەکەمدا بە باشی تێنەگەیشتن. لە ڕیزەکانی پەکەکەدا کەسانێکی زۆر هەبوون کە ئەم بۆچوونەیان بە 'ڕێبازێکی سیاسی' ڕەتکردەوە. هەندێک کەس ئەم شیکردنەوە و بیردۆزییەوە تێپەڕاندووە و دەڵێن "کورد ئاییندارە، ئایین زۆر کاریگەرە بۆ کورد، ئۆجالان ئەم قسانە دەڵێت بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی ئایینەوە کورد فریو نەدات". پێویستە بگوترێ کە بەشێک لە کورد و تورک بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر سێ پرس بە دژبەیەک دەزانن. یەکەم هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە نەتەوە و کورد، دووەم بۆچوونەکانی سەبارەت بە ژنان و سێیەمیش هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە ئایین و باوەڕییەکان. وەک دەزانرێت بەشێک لە ناسیۆنالیست و چەپەکانی کورد ڕەخنە و تۆمەتی بە پەکەکە دەبەخشنەوە و دەڵێن "پەکەکە زیاتر لە کورد شەڕ بۆ تورک و عەرەب دەکات، هەروەها ناسیۆنالیستە تورکەکان و بەشێک لە چەپەکانی کورد بە ناسیۆنالیست ناودەبەن، تەنانەت بە ڕەگەزپەرستی کورد تۆمەتبار دەکەن. زۆر کەس هەبوون هێڵی ڕێبەرایەتی ژنان و ڕوانگەی لە بەرامبەر ژنان بە ڕوانگەیەکی سیاسی دەزانی و بوختانیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکرد. لە نێو ژنانیشدا کەسانێک هەن کە بە هەڵە تێگەیشتن و بە هەڵە تێدەگەن. لە بواری ئایین و باوەڕیشدا ڕێبازێکی هاوشێوە هەیە. هەندێک کەس کە خۆیان بە زانا و سۆسیالیست و ئاسایی و عەلمانی پێناسە دەکەن، پەکەکە بە "رێکخستنێکی ئایینی" ناودەبەن. تەنانەت ئەوانەی خۆیان دینی پێناسە دەکەن دەڵێن پەکەکە"دوورە لە ئایین" پێویستە لەوە تێبگەین کە بۆچی هێڵی ڕێبەر بە بۆچوونی دژ بەیەک سەبارەت بەم بابەتانە هەڵدەسەنگێندرێت. هەندێک بیرکردنەوەی شابلۆنی لە مێشکی پیاوی نەریتخواز و ژنی کۆیلەدا، لە سەری چەپێکی دۆگماتیکی کلاسیکی و مرۆڤێکی ناسیۆنالیست و ئایینیدا بوونی هەیە. تەنانەت جیاوازی لە زمانەکەیاندا هەیە. ناتوانن لە قاڵبی شێوازی پەروەردەکراوییان بێنەدەر. ئەگەر بێنەدەر وەک ئەوە وایە گوناهیان کردبێت. دەمارگیری کەسانێکە وا بیردەکەنەوە، ترسیان لە شۆڕشگێڕان و دوژمنایەتییان لە ئایدۆلۆژیای دیموکراتیک، لە هەموو جۆرە بیرۆکەیەک بەهێزترە.
ڕێبەر ئاپۆ کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە بەرگرییەکانیدا بە شێوەیەکی فراوانتر و قووڵتر هەڵسەنگاندنی بۆ ئایین کردووە. دیسانەوە لە بەرگرییەکانییەوە تێدەگەین کە چەندە گرنگی بە ناساندنی مرۆڤ و کۆمەڵگا دەدات. ڕێبەر ئاپۆ بە داتای زانستی دۆزینەوەی قووڵی کردووە کە مرۆڤ بوونێکی میتافیزیکییە. ئەوانەی لە ڕوانگەی ئایینیەوە سەیری ژیان دەکەن، لە تایبەتمەندی ئەخلاقی کۆمەڵگادا باشتر دەبینرێت. بەم شێوەیە پشت بە ئەخلاق دەبەستێ. هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئەم زانستە وایکردووە کە ئایین و ئەخلاق وەک یەک لە کۆمەڵگادا ببینن.
ڕێبەر ئاپۆ ئایین بە بەهایەکی گرنگ بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک دەزانێت. بەم ڕێبازی یەکەمی بەجۆرێکی جیاواز لە "بیرۆکە زانستییەکان" کە نکۆڵی لە شوێن و گرنگی ئایین لە کۆمەڵگەدا دەکەن، ئایین هەڵدەسەنگێنێت و دووەمیان کەلتووری ئایین و باوەڕ لە ستەمکارانی ئایینی ڕزگار دەکات.
ئێزدایی، عەلەویی، ڕیگای حەق و یارسان – کاکەیی لە مێژووی گەلی کورددا جێگا و بەهایەکی گرنگیان هەیە، هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ ئەو باوەڕانە بە گرنگ دەزانێت. دەیەوێت لەسەر بنەمای بەها سەرەکییەکانی ئەم باوەڕ و کولتوورە بە پێی پێوەرە دیموکراتیکەکانی ئەو سەردەمە خۆی بنیات بنێتەوە. پێشنیار دەکات کە گەلی کورد عیبادەت و عیبادەتگاکان بە ناوەندی پەروەردەی زانستی کۆمەڵایەتی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
بەهۆی ئەو مەسەلە چینایەتی و جێندەریانەوە کە هەم زۆرینەی دانیشتووان و هەم لە ئایینی ئیسلامی دەسەڵاتدارەوە سەرچاوە دەگرن، ئیسلام هێندەی تر نرخاندووە. ڕەخنە و پێشنیارەکانی بۆ چارەسەری لەوەش قووڵترن. ڕێبەر ئاپۆ سەرنجی بۆ چارەسەری پێشنیارکراوی بۆ ئایینی دەسەڵاتدار بە 'ئیسلامی دیموکراتیک، ئیسلامی کولتووری' پێناسە کردووە، هەندێک جاریش بە 'ئیسلامی مەدینە، ئەهلیبەیت ئیسلام' پێناسەی کردووە. لە ڕێگەی شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکانی لە ژێر ئەم سەردێڕانەدا، لێکدانەوەیەکی نوێی فەلسەفی پەرەپێداوە. کاتێک سەیری ناوەڕۆکی ئەم چەمکانە دەکەین، جیاوازی نێوان تێڕوانینی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئایین و ڕوانگەی دەسەڵات زۆر ڕوونە. بۆ نموونە کاتێک دەڵێت ئیسلامی کولتووری باسی ئەو ئیسلامە دەکات کە ئیسلامی دەسەڵاتدار بەسەر کۆمەڵگادا سەپاندویەتی، کاتێکیش دەڵێت ئەهلیبەیت ئیسلام باسی ئیسلامی حکومەتی ئێران دەکات. وەک ستالین یان کاسترۆ کە هەموو ئەو شتانەی لەبارەی سۆسیالیزمەوە تێگەیشتن بەڕێوەیان نەبرد.
هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر بۆ ئایین و باوەڕ پێش هەموو شتێک پشت بە فەلسەفەی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک دەبەستێت. پێشتر ئایین ڕۆڵی هەبوو لە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا، ئەمڕۆش وەک یەکێک لە شێوازە فیکریەکان وەرگیراوە بۆ بەشداریکردن لە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا. ئەو ئایینەی کە فەرمانڕەواکان باوەڕیان پێی هەیە و ئەو ئاینەی کە خەڵک یان کۆمەڵگای دیموکراتیک باوەڕیان پێی هەیە جیاکردەوە، هەم پەیوەندی ئەخلاقی باوەرەکان و هەم ڕێگای ڕزگارکردنی بەها ئایینییەکانی لە ساختەکاران نیشان داوە. به م شێوەیه پەیوەندی نێوان ئایین و کۆمەڵگا به پێی پێوەرەکانی سۆسیالیزم واته زانستی کۆمەڵایەتی دانا و هێزه چەپ و سۆسیالیستەکانی له بەربەستێکی گەوره ڕزگار کرد و سۆسیالیزمی دیموکراتیکی به هێز کرد.
نزیکبوونەوەی ڕێبەرایەتیمان لە باوەڕ و ئایین کاریگەری چارەسەری لەسەر ململانێ سیاسییەکان و گەشەکردنیان هەیە. هەروەها دەسەڵاتی دیموکراتیزه کردنی کۆمەڵگەی هەیه له هەر کاتێکدا. ڕێگری له فاشیزمێکە له سەر ئایین دامەزراوه و شکست به فاشیزم بهێنێت. بۆ تێگەیشتن لەم تایبەتمەندییە پێویستە مرۆڤ گرنگییەکی تایبەت بە فاشیزمی نەریتی ئیسلامی تورک و تێکۆشانی پەکەکە لە دژی جیهادییە سەلەفیەکانی وەک داعش بدەن، کە فاشیستە ئایینیەکانی تورکیا هاوپەیمانییان لەگەڵدا کردووە. بە واتایەکی تر ڕێبەر ئاپۆ تەنها شیکاری ئایدیۆلۆژی و تیۆری لە بابەتی ئایین و بیروباوەڕدا نەکردووە. لە هەمان کاتدا لایەنی تاکتیکی تێکۆشانی لە دژی هێرشی فاشیستی ئایینی کردووە.
هەمووان دەزانن کە ئێمە وەک پەکەکە و کەجەکە نزیکەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ ئایینی فاشیست کە پێی دەوترێت سەنتەزی ئیسلامی تورکی، زیاتر لە دە ساڵە دژی هاوپەیمانە، جیهادییە سەلەفیەکانی، شەڕ دەکەین. سەنتەزی ئیسلامی تورکی، لێکدانەوەی مرۆڤ کوژ و درۆترین لێکدانەوەی ئیسلامی دەسەڵاتدارە. ئێمە درۆی ئەم لێکدانەوەیەمان بینی، ئەو ڕاستییەی کە ئایین دەکاتە ئامرازێک بۆ پەرەدانی ئیمپریالیست، لە دوایین جاردا لە شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا، بە پلەی یەکەم لە کەسایەتی ئەردۆغاندا لە نێو نەتەوەپەرستە ئایینیەکانی تورکیادا بینیمان. بەڕای تورکەکان ئایین ئایینە ئەگەر داگیرکاری و تاڵانکاریش بهێنێتە ئاراوە. تورک فێری حوکمڕانی بووە و کوردیش فێری ئەوە بووە ببێت بە سەربازی. بۆ نموونە ئەردۆغان وەڵامی لۆجستیکی سوپای ئیسرائیل دەداتەوە و پارە پەیدا دەکات، چونکە دەوڵەت بەڕێوە دەبات، لە کاتێکدا هوداپار کورد لە ئامەد کۆدەکاتەوە و دروشمی 'حەماس' بڵێنەوە. ڕێبازەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئایین و باوەڕەکان بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێبازە لە سیاسەتەکانی ڕۆژانەدا ڕۆڵی گەورەی هەیە. تێکۆشانی گەلی عەرەب و کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی داعش و دژی دەوڵەتی تورکی ئەردۆغان – باخچەلی یەکێکی تر لە ئەنجامەکانی ئەم ڕێبازەیە.
عەرەب، کورد و فارس زۆرترین دانیشتوانی ناوچەکەمانن. هەروەها لەم چەند سەد ساڵەی دواییدا تورکەکان لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ بوونە. زۆربەی ئەو کەسانە موسڵمانن. لەگەڵ مۆدێرنیتی سەرمایەداریدا ناسیۆنالیزم بوو بە یەکێک لە نەخۆشییەکانی ناوچەکەمان. شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دواجار شەڕێکە بەهۆی ناسیۆنالیزم و ئایین و سیاسەتەوە. وەک دەزانرێت لەو دەوڵەتانەی کە ناسنامەی موسڵمانیان هەیە، ناسیۆنالیزم گرنگی بە ئایین دەدات، ئایینیش گرنگی بە ناسیۆنالیزم دەدات. دیارترین نموونەی ئەمەش داعش و ناوەندی ئیسلامی تورکیایە. جگە لەوەش لە زۆر پرسدا ئێرانی شیعە سیمایەکی هاوشێوەی هەیە. لەناو ئەو هەموو کێشە ڕۆژانەکاندا تێڕوانینی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئیسلامی دیموکراتیک ڕێگە بە ناسیۆنالیستەکان نادات کە ئایین بەکاربهێنن و گەلەکەمانی پێ پارچە بکەن. بۆ نمونە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا مرۆڤ و بیروباوەڕەکان لە سایەی ئەم پارادایمە پێکەوە دەژین. کاتێک ئیسلام لە ئامرازی سیاسی ناسیۆنالیزم ڕزگاری دەبێت، پەیوەندی برایەتی نێوان گەلانی موسڵمان و لە نێوان موسڵمان و مەسیحی و جولەکەدا بەهێز دەکات و هۆشیاری و کولتووری پێکەوە ژیان لە نێوان بیر و باوەڕەکان بەهێزتر دەکات. باوەڕ بەم بنەمایە دەبێتە باوەڕی گەلانی نەتەوەی دێموکراتیک. نەتەوەی دیموکراتیک ژیانێکە کە هەموو کەسێک بتوانێت بە ئازادی بیر وبڕوا و کولتووری خۆی بژی. نزیکبوونەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئایین و بیروباوەڕەکان، هۆشیارییەکی دیموکراتیکی لەو شێوەیە دەخوڵقێنێ. ئەم بیرکردنەوەیە بە پلەی یەکەم چارەسەرێکە بۆ گوشارەکانی سەر ژنان، هەروەها هەموو بەربەستەکانی چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان لادەبات.
لە کۆتاییدا دەزانرێت کە یەکێک لەو بوارانەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە توندی ڕەخنەی لە نەریت دەگرێت، ئایین و باوەڕە. بۆیە پێویستە بە باوەڕبوون بە پارامێتەرە بنەڕەتییەکانی پارادایمی نوێ، ڕەخنە و دیدگاکانی چارەسەر هەڵسەنگێنین؛ لەم پێوەرانە تێبگە، بژی و بیکە بە ئەرکی خۆت کە هاوڵاتی بوون و بوون بە نەتەوەیەکی دیموکراسی. لە پێناسەی کۆمەڵگەی سیاسی و ئەخلاقیدا، دووبارە پێناسەکردنەوەی پێوەرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەخلاق، باوەڕی کۆمەڵایەتی و ویژدان جێگەیەکی گەورەی هەیە. بۆیە تا بە تەواوی لە تێڕوانینی سەرکردەکان سەبارەت بە ئایین و باوەڕ تێنەگەین، ناتوانین کۆنفیدرالیزمێکی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بنیات بنێین. نابێ ئەوەمان لە بیر بچێت کە بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەم پرسەدا لە بەرگری پێنج لاپەڕەیی مانیفێستی کۆمەڵگەی دێموکراتدا خراوەتەڕوو. پێویستە بە شێوەیەکی یەکگرتوو پارادایمی سەرکردایەتی بخوێنینەوە و لێی تێبگەین و قبوڵ بکەین.