هێزی ئەوەیان نییە راگەیاندنی ئازاد کپ بکەن

دوای رێککەوتنەکەی ئەنقەرە یەکەم هێرشی خائینانەی فەرمی بە تیرۆرکردنی دوو رۆژنامەوانی ژن ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورک و پەدەکە ناتوانن ئەوە پەردەپۆش بکەن. ناتوانن راگەیاندنی ئازاد کپ بکەن، گەلی کورد لێپێچینەوە لەوەدەکات.

لە کوردستان شەڕێکی بەو جۆرە بەڕێوەدەچێت کە ئەخلاق، یاسا، پەیماننامە و رێسا گەردوونییەکان تیادا پێشێل دەکرێن. چەندین ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی گەورەدا راگیراوە. لە دژی پەکەکە و ئەو جەنگاوەرانەی رێبەر ئاپۆ بە قوربانیدانی گەورە خوڵقاندوونی، بە هەموو رێگە و رێبازێک، تەکنیکی شەڕی تایبەت هێرش ئەنجام دەدرێت. هاوکات بە شێوەی کۆلۆنیالیستی، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد شەڕێکی هەمەلایەنە ئەنجام دەدرێت. پەدەکە و حکومەتی بارزانیش کەوتوونە خزمەت ئەو دەوڵەتەوە.

ئۆباڵی هەموو تاوانەکان لە ئەستۆی پەدەکەیە

دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست کە دەزانێت گەلی کورد گەلێکی بەو جۆرە نییە کە سەردابنەوێنێت و لە ماوەیەکی کەمدا بە هێرشەکان شکستیپێبهێنرێت، بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد پەدەکە و حکومەتی بارزانی وەک 'ئەسپی ترۆڤی' هەموو کات خستەپێش خۆیەوە. ئەوەی هەموو جارێک بەشداری لە سیاسەتی کوشتنی کوردان بە دەستی کوردان کردووە پەدەکە بوو. تەنیا پەدەکە و حکومەتی بارزانی دەتوانێت وەک مارێکی ژەهراوی پەلاماری خوێن، قەوم، زمان، ناسنامە، نەتەوە و خاکی خۆی بدات. ئەمڕۆ ئەو رۆڵەی بە زەقی لە ئەستۆ گرتووە. بەردەستی و کارمەندی بێ ریشەی بۆ دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ خۆی هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی سیخوڕی  بۆ دەووڵەتی تورک بکات، بۆ تیرۆرکردنی رۆشنبیران، نوسەران، سیاسەتمەداران و خەباتکارانی راگەیاندن زانیاری دەداتە دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست. لە سەرەتای دەستپێکردنی لکناندن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، پەدەکە لە ئاستی سەرەکیدا بەرپرسیارە.

ناتوانن کۆمەڵکوژیەکە پەردەپۆش بکەن

کاربەدەستانی پەدەکە بە هەڵوێستێک کە لە رشتنی خوێنی کورداندا پێداگری دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورکی فاشیست رەوا بکات چوونە بەر قاچیان و رێککەوتنیان لەگەڵ واژۆکردن. دوای ئەو رێککەوتنەش یەکەم هێرشی خائینانە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ بە تیرۆرکردنی ٢ رۆژنامەوانی ژن و بریندارکردنی شەش خەباتکاری راگەیاندن، ئەنجامدرا. چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ئەو هێرشە بە سەرکێشی پەدەکە و پاراستن ئەنجامدرا. ئەو کۆمەڵکوژیە روونە کە بە رێبازی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک و پەدەکە ناتوانێت پەردەپۆش بکرێت.

یەک لە هۆکارەکانی ئەو کۆمەڵکوژیەی ئەوەبوو کە دەیانویست دەنگی راگەیاندنی ئازاد کپ بکەن و چواترسێنی بکەن کە ئاستی کۆمەڵکوژیەکان و رێککەوتنی چەپەڵ لە کوردستان دەخاتەڕوو. هۆکارێکی دیکەش ئەوەبوو کە ویستیان گەلی باشوری کوردستان، لایەنگرانی دیموکراسی، راگەیاندنکاران، سیاسەتمەداران، نوسەران و هەموو کەسانە خاوەن هەستی بەرپرسیارێتی چاوترسێن بکەن. هەروەها بۆ ئەوەبوو کە دەوڵەتی تورک بەهۆی ئەو سیخوڕیەوە بە پەدەکە بڵێ "ئافەرین". بۆ ئافەرینێک خیانەتی لە ریشەی کوردان کرد، کۆمەڵکوژی تورک بە فەرمی کرد. پەدەکە نکۆڵی لە هەبوونی نەتەوەیی کرد. خیانەت لە رووی زانستی، باوەڕی و کۆمەڵایەتیەوە بە هیچ جۆرێک پاساوهەڵگر نییە. خیانەت لە دەرەوەی سروشتە. لە دەرەوەی مارۆڤایەتیە، بێواتایە. شکستخواردووترین رێگەی سوکایەتیکردن بە خۆیە.

گەلی کورد لەبیری ناکات و نایبورێت

گەلی کورد بە ئیرادەی خۆی و راستی خۆی لێپرسینەوە لە تیرۆرکردنی دوو خەباتکاری ناوازەی راگەیاندن دەکات. مێژوو هەرگیز خائینان لەبیر ناکات، لێیان خۆش نابێت ونایانبورێت. گەلی کورد رێگە نادات خوێنی رۆڵەکانی بە فیرۆ بچێت؛ خاوەنداری لە میراتی راگەیاندنی ئازاد دەکات کە غوربەتلی ئەرسۆز، خەلیل داغ، عەلی کانیرۆژ و رۆسیدا مێردین لەپاش خۆیان بەجێیان هێشت. خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد حەقیقەتی گەلی کورد هەموو کات نیشان دەدەن.