کەمپەین و کۆنفرانسی گەنجان
ئاشکرایە کە ئەمە گەنجێیەتی مۆدێرنیتە دیموکراتیکە، گەنجیەتی سۆسیالیزمی دیموکراتیکە. هەروەک چۆن پەکەکە لە چوار پارچەی کوردستان پێشکەوت، تەڤگەری ئازادی گەنجانیش لە هەموو جیهاندا پێش دەکەوێت.
ئاشکرایە کە ئەمە گەنجێیەتی مۆدێرنیتە دیموکراتیکە، گەنجیەتی سۆسیالیزمی دیموکراتیکە. هەروەک چۆن پەکەکە لە چوار پارچەی کوردستان پێشکەوت، تەڤگەری ئازادی گەنجانیش لە هەموو جیهاندا پێش دەکەوێت.
گرنگترین ڕووداوی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بێ گومان "یەکەمین کۆنفرانسی گەنجان" بوو کە لە پاریس بەڕێوەچوو، زیاتر لە سێ سەد گەنج لە هەموو جیهانەوە کە نوێنەری ڕێکخستنی گەنجانن لە وڵاتەکانیان بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوون و لە ناوەندی پاریتی کۆمۆنیستی فەرەنسا پێشوازییان لێ کرا. لەسەر کێشەی گەنجانی جیهان تاوتوێی کرا، بێگومان ئەو کێشانەی کە گەنجان باسیان کرد کێشەی هەموو مرۆڤایەتی بوو، هەربۆیە باسی کێشەکانی مرۆڤایەتییان کرد و بە دوای چارەسەرییەک دەگەران بۆ ئەو کێشە کۆمەڵایەتییانەی کە سیستمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری خۆلقاندوویەتی.
بێ گومان زۆر گرنگە گەنجانی جیهان لە کۆنفرانسێکی وادا کۆببنەوە و باسی کێشەکانیان بکەن و لە ئەنجامدا بەدوای چارەسەرییەکدا بگەرێن بۆ کێشەکانیان. لەبەر ئەوەی یکەمین کۆنفرانس بەم شێوەیە بەڕیوەچوو، گرنگی کۆبوونەوەکە و گفتوگۆکانی لەسەر کێشەو چارەسەرییەکان زیاتر کرد. لەبەر ئەوەی کە ماوەیەکی زۆرە چالاکی لەم شێوەیە لەلایەن گەنجانەوە نەکراوە، هیوا و جۆش و خرۆشێکی زۆر لە کۆنفرانسەکەدا هەبوو. ئەم کۆنفرانسە کە لە نێوان ٣-٥ی تشرینی دووەمدا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، هەنگاوێک بوو بۆ دەرچوون لە نێگەتیڤ بوونی گەنجان و دروست بونی هیوایەک لە دڵ و دەروونی گەنجان.
بەتایبەتی ئێستا نەوە کۆنەکان ئەم پرسیارە لە خۆیان دەکەن: چی ڕوودەدات؟ ئەمرۆ دەبینین کە خەریکە جیلێک دروست دەبێت کە لە جیلی گەنجانی شۆڕشگێڕی ساڵانی ١٩٦٨ دەچێت، ئایا شۆڕشێکی نوێی گەنجان دەست پێدەکات؟ بۆ نموونە ئایا دیڤ-گێنچ لە تورکیا دووبارە دروست دەبێتەوە؟ ئایا گەنجانی ڕێکخراوەکانی کۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان لە وڵاتانی تردا دووبارە دەردەکەونەوە؟ بێ گومان ئەو چاوەڕوانییانەی لە پرسیارەکاندا هاتوون گرنگن و ئەو کۆنفرانسەی کە لە پاریس بەڕێوەچوو، هێزی ئەوەی هەبوو کە ئەو جۆرە پرسیارە بکات و لە هەموو بوارەکاندا هیوایەک دروست بکات.
بێگومان بۆ ئاشکراکردنی ئەم هێزە و وەڵامدانەوەی ئەو پرسیار و ئەو هیوایەی کە لە گەنجان چاوەروان دەکرێت ، دەبێت بە هۆشیاری لێکۆلینەوەی لەسەر بکرێت، کە لە دوای ساڵی ١٩٨٠ و چۆن گەنجان گەیشتنە ئەم دۆخە. هەرچەندە لە هەموو وڵاتاندا جەماوەرێکی گەنج بە بەرفراوانی بوونی هەیە (تەنانەت لە دەرەوەی ئەوروپاش، دروستکردنی گەنجی پێشکەوتوو و زیادبوونی چالاکیی ژنانی گەنج لە هەموو بوارێکدا ڕیژەی ئەم جەماوەرەی زۆر زیاد کردووە)، بۆچی گەنجان لە ئاستێکی بەرزدا کاریگەرییان نەبووە لەسەر ژیانی کۆمەڵگا و سیاسەتدا، یانیش ئەتوانین بلێین کە دواکەوتووە؟ ڕۆڵی سیاسەتی شەڕی تایبەت، هیزە دەسەڵاتدارەکان و سیستەمی دەوڵەتپارێز لەم بابەتەدا چییە؟ لیبرالیزمی سەرمایەداری کە بە ئایدۆلۆژیای دین پەرستی، نەتەوە پەرستی، سێکسیزم و زانست پەرستی ئەرێنیدا بنیاد نراوە و سەر لە نوێ خۆی تازە دەکاتەوە، ئایا لەم پرۆسەیەدا هێرشی کردە سەر گەنجان؟ لەم پڕۆسەیەدا ڕۆڵی تەکنەلۆجیا، وەرزش، هونەر و سێکس کە بە شیوەیەکی ڕاست بەکارنەهێنراوە چییە؟
دوورخستنەوەی گەنجان لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان چ جۆرە پێشهاتێکی بەدوای خۆیدا هێنا و لە ڕووی ڕیکخستنی چ زیانێکی گەیاندووە بە گەنجان و ڕێگایەکی چۆنی لە پێش گەنجان داناوە؟ دەبێت مرۆڤ بتوانێت وەڵامێکی ڕاست، دروست و جێگەی ڕەزامەندی بۆ ئەم پرسیارانە بدۆزێتەوە.
ماوەی سێ ڕۆژە نوێنەری گەنجانی جیهان لەپاریس لەسەر ئەو بابەتانە وتووێژیان کرد و هەوڵی چارەسەریان داوە. بۆ نموونە وتیان:" سەرمایەداری بژاردە نییە" کۆنفرانس دەستپێکرد و بەم بڕیارە سەرنجیان بۆ ڕاستییەکی مێژوویی گەورە ڕاکێشا. بێگومان سەرمایەداری نە بژاردە و نە ئەرکە. بەهەمان شێوە سیستەمی حکومەت و دەوڵەتی کە مۆدێرنیتی سەرمایەداریی خوڵقاندوویەتی، بژاردە و پێویستییەکی مێژوویی نەبوو. بە پێچەوانەوە وەک ناچارییەکی مێژوویی ئەزموون کرا. باش دەزانرێت کە ئەم جۆرە لێدەرهاتنە پەیوەندی بە نیزامی پلەبەندییەوە هەیە، واتە عەقڵیەتی پیاوسالاری، زۆرەملێ، فێڵ و درۆ. ڕوونە کە هەموو ئەمانە لە سیستەمی مۆدێرنیتی سەرمایەداری ئەمڕۆدا گەیشتوونەتە لوتکە.
لە لایەکی دیکەوە کۆنفرانسی گەنجانی پاریس بە پرەنسیپی "جیهانێکی ئازاد مومکینە" دەستیپێکرد و بەدوای وەڵامی پرسیاری "چۆن جیهانێکی وا دروست دەبێت"لێگەڕینی کرد. بێ گومان ئەم دەسیت نیشانکردنە گرنگە و پێویستی بە وەڵامی دروست هەیە لە هەموو ڕوویەکەوە. بەڵام لێرەدا نابێت بە گرنگیدان بەم خاڵە خۆمان بە ڕادەی پێویست نەبینین: بۆ گەیشتن بە جیهانێکی ئازاد، دەبێت سەرەتاخۆمان ئازاد بکەین. دونیای ئازاد بەکەسێکە لەبواری ڕۆحی، ڕۆشنبیری، ژیانی ڕزگاری بووە بە تاک و کۆمەڵگا بنیات بنرێت. لە ڕاستیدا ڕزگارکردنی مرۆڤ بە واتای شۆڕشێکی ئازادی کاریگەرە لە دژی کۆیلایەتی سەرمایەداری.
بێگومان لێرەدا ناتوانین هەموو ئەو مژارانەی لە کۆنفرانسی گەنجانی پاریسدا لەماوەی سێ ڕۆژ باسیان لێکراوە و وەڵامیان دراوەتەەوە بنووسین. ئیمکانی ئەوەمان کەمە و پێویست نییە. لەبەر ئەوەی گەنجان کۆبوونەوە، سەرەڕای هەموو کێشەکانی خۆیان و کێشەکانی هەموو مرۆڤایەتیان، خستە کارنامەی وتووێژیانەوە و ئەنجامی پێویستیان لێدەرهێنا. بۆیە لێکەوتەکانی بۆ گەنجانی جیهان و مرۆڤایەتی بڵاودەکەنەوە. ئێمە باوەڕێکی زۆرمان بەگەنجانێکە لێکۆڵینەوە دەکەن و کاردەکەن و بیر دەکەنەوە.
لێرەدا بەگشتی تیشک دەخەینە سەر پەیوەندی نێوان کۆنفرانسی گەنجانی پاریس و کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تەشرینی یەکەمدا ڕاگەیەندرا. چونکە لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا گوترا "کۆنفرانسەکە دیاری ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت." ئێمە لەم وتەیەدا وەها تێگەیشتین: یەکەمین کۆنفرانسی جیهانی گەنجان بە تەواوی بەشداری هەڵمەتی ئازادی جیهانی بوون. بەو مانایەیە کە گەنجان لە هەموو جیهانەوە بەشداری کەمپینەکەیان کردووە.
بەم شێوەیە لە ٢مین ڕۆژی ڕاگەیاندنیدا، هەڵمەتی ئازادیمان جارێکی دیکە بە بەشداریی گەنجانی جیهان هێندەیتر جیهانی بووەوە. گەنجانی جیهان بە بڕیاری کۆنفرانس پێشەنگایەتی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان ڕاگەیاند. لە وتووێژەکانی گشتی کۆنفرانسەکەدا، پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدراوە، وەک ئاماژە و ڕێنمایی سەرەکی هەڵسەنگێندرا. بەم شێوەیە ئەنجامەکانی کۆنفرانسی جیهانی گەنجان دەگاتە گەنجانی جیهان و لە هەمان کاتدا پارادایمی ئیکۆلۆژی، ئازادیی ژن، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەگاتە هەموو گەنجان و مرۆڤایەتی. وەک چۆن ئەنجامی کۆنفرانسەکە لە هەموو جیهاندا بەڕێوە ببەن و جێبەجێ بکرێت، هەڵمەتی چالاکیی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ یش بە هەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ڕێکخراوەکان و چالاکییەکانی گەنجانی جیهان بە پێشەنگایەتی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ و لەسەر بنەمای هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچن.
دیارە کە چەندە گرنگ و بەهێزە. ئەمەش بەو مانایەیە کە هەڵمەتی ئازادی خاون ڕێکخستن بوونێکی بەهێزە و لە دەستی ئەمیندایە. ئەگەر گەنجان دەست بە ئەرکێکی دیاریکراو بکەن بە سەرکەوتوویی ئەنجامی دەدەن. بە دوا کۆنفرانس ئامانجی خۆی کە ڕێکخستنی جیهان و تێکۆشانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەست پێکرد. ڕوونە کە چالاکییەکانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێکخستنی گەنجان لە ئاستێکی جیهانیدا بەیەکەوە گەشە دەکەن و هەردووکیان بە پشتیوانی یەکتر سەردەکەون.
ئێمەش لەو باوەرەداین کە لەسەر ئەو بنەمایە تەڤگەری شۆڕشگێڕی گەنجانی کوردستان سەر لە نوێ خۆیان بەرێکخستن بکەن و هەنگاوێکی بەهێز بنێن. بە تایبەتی دەبێت گەنجانی تورکیا لە ژێر کاریگەریی فاشیزم بێنە دەرەوە و لە دژی هێڵی فاشیست، بۆ بنیاتنانی شۆڕشێکی دیمۆکراتیک تەڤگەری دوویەمی دێڤ-گێنچ پێش بخەن. بە هەمان شێوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و لە تەواوی جیهان تەڤگەڕی شۆڕشگێری و تێکۆشانی گەنجان پێش دەکەوێت.
لەسەر ئەو بنەمایانە پێشوازی لە کۆنفرانسی گەنجانی پاریس دەکەین و لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە دراون هەموو گەنجانی شۆرشگێڕ بەهیوای سەرکەوتنی گەورەیانین. ئێمە پێمان وایە بەم کۆنفرانسە ئیرادەی گەنجان گەشە دەکات وڕێگە و ڕێبازی لە هەموو بوارێکدا سەرهەڵدەدات و سەرەتایەکی نوێ لە تێکۆشان دژی سەرمایەداریدا سەردەمێکی نوێ دەست پێدەکات. هیوادارین گەنجانی ئەمڕۆ سەرکەوتن لە سەرەتای تەمەنی پەنجا ساڵیدا پێک بێنن .
سەرچاوە: یێنی ئۆزگور پۆلیتیکا