کتێبی 'سۆسیۆلۆژیای ئازادی'ی رێبەر ئاپۆ بە ئیسپانی بڵاوکرایەوە

بەرگی سێهەمی زنجیرە کتێبەکانی 'مانیفیستۆی شارستانی دیموکراتیک'ی رێبەر ئاپۆ بە هاوکاری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کاتالان دیسکۆنترۆڵ و دەزگای چاپی مەیمان بۆ سەر زمانی ئیسپانی وەرگێڕدرایەوە.

بەرگی سێهەمی مانیفیستۆی شارستانی دیموکراتیک لە نوسینی رێبەر ئاپۆ، مانگی تشرینی دووەم بە هاوکاری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کاتالان دیسکۆنترۆڵ و دەزگای چاپی مەیمان بە زمانی ئیسپانی بڵاوکرایەوە.

رێبەری گەلی کورد لە سۆسیۆلۆژیای ئازادیدا لەپێناو چارەسەری کێشە لەپێشینەکانی سەدەی ٢١ رێباز و رێگەچارەیەک دەخاتەڕوو.

رێبەر ئاپۆ لە کتێبەکەیدا بە ناوی سۆسیۆلۆژیای ئازاد بە ئامانجی هێنانەکایەی ئەڵترناتیڤێک بۆ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، کۆڵەکە سەرەکی و بەرجستەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی لە بەرهەمە ٥٢٠ لاپەڕەییەکەیدا خستووەتەڕوو.

لە کتێبەکەدا ١٢ کێشەی بنچینەیی کۆمەڵگە پێناسە کراوە کە قەیرانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەردەخات: دەسەڵات و دەوڵەت، ئەخلاق و سیاسەت، مێشک و بیرکردنەوە، ئابوری، پیشەسازی، ئیکۆلۆژی، رەگەزپەرستی، بنەماڵە، ژن و پرسی دانیشتوان، بەشاربوون، چین و توێژەکان، بورۆکراسی و رۆتین، پەروەردە و تەندروستی، میلیتاریزم و سەربازیگەری، لە کۆتاییشدا پرسی ئاشتی ودیموکراسی.

رێبەر ئاپۆ ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەو کێشانە هەموویان پێکەوە بەستراونەتەوە و پەیوەندییان پێکەوە هەیە و یەک سەرچاوەیان هەیە، واتە دەوڵەت، دەسەڵات و کوشتنی کۆمەڵگە.

لە رێگەی ئەم ناونیشانەوە دەتوانرێت داوای ئەو کتێبە بکرێت:

https://descontrol.cat/portfolio/sociologia-de-la-libertad/

هەروەها لە ماوەیەکی نزیکدا لە ماڵپەڕی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی مەیمان و پەرتوکخانەش بەردەست دەبێت:

meyman.org

pirtukxane.net