لە هەڵمەتی ئازادییەوە بەرەو سەرکەوتن

لە شوێنی خۆمان راناوەستین، لە گەورەترین و واتادارترین چالاکییە مێژوویەکان بەرەو شەرمەزارکردنی ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات دەچین.

کورد زیاتر لە هەموو کاتێک بە هیوا و بڕیاردارییەوە پێیانناوەتە ساڵی ٢٠٢٤. لەسەر بنەمای هەڵمەتی جیهانیی ئازادی کە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کوردی بە بنەما گرتووە، چوار پارچەی کوردستان و سەرتاسەری جیهان لە جموجۆڵدابوون. چالاکی جەماوەری بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان ئەنجامدران، هەموو شوێنێکیان تەنیەوە. ئەو دەنگانە لە چوارلای جیهانەوە بەرزبوونەوە کە داوای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەن و چالاکییەکانی ئازادی بە هەموو گۆڕەپانەکانی جیهاندا بڵاوبوونەوە. مانگرتن لە خواردن، کە بە پێشەنگایەتی زیندانییانی شۆڕشگێڕ لە زیندانەکان دەستیپێکرد، بووە چەخماخەیەک بۆ ئەوەی جەماوەر لە دەرەوە بخاتە جوڵە. ئەو گورزانەی گەریلاکانی ئازادی لە زاپ لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان وەشاند، لەلایەکەوە وایکرد کە هەموو درۆکانی شەڕی تایبەت هەڵبماڵدرێن و ئاشکرا بن و لەلایەکی دیکەشەوە بە هەموو جیهانی نیشاندا دەستپێشخەری و زاڵبوون لە دەست گەریلادایە.

تەیب ئەردۆغان و هاوکارەکانی چەندین ساڵە بانگەشە دەکەن کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان 'کۆتاییان هاتووە'، بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە سێ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لە کۆتایی تشرینی دووەم و کانونی یەکەم و لە ناوەڕاستی کانوونی دووەمدا، وایکرد کە کتوپڕ ئەو هەموو رۆژەڤە بێنەوە بەرباس و زۆرترین مشتومڕیان لەسەر سازبکرێت. لە کۆمەڵگەی تورکیادا یەکەمجارە بە دەنگێکی بەرز مشتومڕ لە سەر ئەوە بکرێت کە سوپای تورک لە دەرەوەی سنوورەکانی کۆماری تورک واتە لە زاپ و دەوروبەری چ کارێکی هەیە. لەبەر ئەوەی رەوە فاشیستە کۆلۆنیالیستەکان گەورەترین گورزیان بەرکەوتبوو. لەناو بەفر و چلەی زستاندا گەریلا، ئەو چالاکیانەی ئەنجامدابوو کە گورزی کوشندەی لە دوژمن وەشاندبوو. ئەوانەی دەیانگووت کە هەلومەرجی سوپای تورک زۆر دژوار بوون، لە هەمان کاتدا دانیان بەوەدا نا کە گەریلا لە بەرامبەر هەموو تەنگوچەڵەمەیەکدا خاوەن هێزی سەرکەوتنە.

بێگومان چالاکییەکانی گەریلا، کە لە ناوەڕاستی زستاندا و لە ژێر بەفر و سەرما و سۆڵەدا بە سەرکەوتنێکی گەورە بە ئەنجام گەیشتن، بە ئاسایی داناندرێن. لەبەر ئەوەی ئەو دۆخە هێزی گەریلا و لێوەشاوەیی ئەو لە خۆنوێکردنەوە و خۆبەرەوپێشبردنی نیشاندا. بۆ خۆگەیاندن بە وەها هێزێکی لێدان، گەریلایەتی ئازادیی کوردستان ١٥-٢٠ ساڵ ئامادەکاری کردبوو، پشوودرێژی و گەورەترین ئیرادەی گرتبووەبەر، بە پێداگری و باوەڕمەندی قووڵەوە کاری بۆکردبوو، تاسەر پڕخواست و پێداگربوو و بە ئەندێشەی سەرکەوتنەوە جوڵابووەوە. بێگومان لە کۆتاییدا ئەو هێزی لێدانەی توانیبووی ئامانجەکە بپێکێت، ئیتر توانیبووشی هەڵمەتی شەڕی شۆڕشگێری ئەنجامبدات. دەبوایە بەر لە هەموو شتێک ئەو راستیەی گەریلا بە دروستی درکی پێبکرێت و هەم هەڤاڵێتی و هەمیش دوژمنایەتی لە بەرامبەریدا بە دروستی ئەنجامبدرایە.

ئێستا لە سەر بنەمای دەستپێشخەرییەکی بەم جۆرە، قۆناغی دووەمینی هەڵمەتی ئازادیی جیهانی رادەگەیەندرێت. ئێمە پێمانناوەتە مانگی شوبات و لە دژی ساڵیادی ٢٥ەمینی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە هەموو لایەک چالاکی نوێی بەرخودان سازدەکرێن. چالاکی لەم چەشنە لەئێستاوە لە زۆر شوێنی جیهان دەستی پێکراوە. رێپێوانی درێژمەودا لە ئەوروپا چەندین رۆژە بەردەوامە و لە هەموو لایەکەوە درێژەی هەیە. خۆی لە خۆیدا لە باکووری کوردستان رێپێوانی ئازادی ١٥ رۆژە دەستیپێکردووە. گەلانی رۆژئاوای کوردستان و باکوور-رۆژهەڵاتی سوریاش بە نزیکەیی هەموو رۆژێک لە هەڵدەستنە سەرپێ و لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا چالاکی دەکەن. بە دڵنیاییەوە لە پارچەکانی کوردستان و سەرتاسەری جیهان چالاکی شەرمەزارکردن ساز دەکرێن. مانگرتن لە خواردن کە زیاتر لە دوو مانگە لە زیندانەکان بەردەوامە، زیاتر بڵاودەبنەوە و کاریگەری دادەنێن. بەتایبەتی چالاکییەکانی گەریلا کە قۆناغەکە ئاراستە دەکەن و وەشاندنی گورزی گورچکبڕ و کوشندە لە دوژمنی فاشیست-قڕکەر بەردەوام دەبن.

بەو جۆرە دیارە کە هەموو ئەو چالاکیانەی شەرمەزارکردنی ٢٥ ساڵەی پیلانگێریی ١٥ی شوبات و گوڕدان بە هەڵمەتی جیهانی ئازادیی، لە ١٧ی شوباتدا لە کۆڵن بگەنە گرنگترین ئاست. ئامادەکارییەکان لەسەر ئاستی چالاکی جەماوەری، کە بە ئامانجی "خۆپیشاندانی ملیۆنی' لەئارادان، چەند هەفتەیەک بەر لەئێستا دەستیان پێکرابوو. لەگەڵ چوونە ناو مانگی شوبات، ئەو چالاکی و ئامادەکاریانە زیاتر بە رێکخراوتر  و زۆرتر دەبن. هەموو رێکخراوە دیموکراتیکەکان و کەسایەتیەکان بانگەوازی "لە ١٧ی شوباتدا لە کۆڵن کۆببنەوە" رادەگەیەنن. چالاکی جیاجیا کە لە هەموو گۆڕەپانێکدا ئەنجام دەدرێن، خاوەنداری لە رێپێوانی جەماوەری ١٧ی شوبات لە کۆڵن دەکەن.

ئاشکرایە کە گەلی کورد و دۆستانی دیموکراسیخوازی وەک ڤیانەکان بەرەوپیری ٢٥ەمین ساڵەی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات دەجن. وەک چۆن ساڵی ٢٠٠٦ ئەندامی کۆمیتەی سەرلەنوێ رێکخستنەوەی پەکەکە ڤیان سۆران پیلانگێریی نێونەتەوەیی و سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی بە تەواوەتی رەتکردنەوە و داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆی کرد و وتی، "ئیتر نامەوێت لەگەڵ سیستمی ئیمراڵیدا بژیم"، ئێستاش لە ساڵیادی ٢٥ەمیندا، سەرجەم گەلی کورد و مرۆڤایەتی دیموکراتیک هەمان ئەو شتە دەکەن. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و سیستمی ئیمراڵی بە تەواوەتی رەتدەکەنەوە و داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەن. بەڵام ئەوە بە رێبازی ئەنجامگرانەی گەریلا کە دوژمن دەبەزێنێت و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت، ئەنجام دەدات. لە دوژمن دەدات و بەرەو سەرکەوتنی هەمیشەیی دەچێت.

روونە کە رێگەی سەرکەوتنی هەڵمەتی جیهانی ئازادی کراوەیە. هاوشانی نەک هەر چالاکیی بەهێزی ٢٥ساڵەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بوونیان هەیە، هاوکات لە ٨ی ئادار و نەورۆزدا؛ لە ٣١ی ئاداردا هەڵبژاردنی خۆجێییش هەیە؛ ٤ی نیسان و ١ی ئایار هەیە. دیارە کە قۆناغی بەهار لە سۆنگەی چالاکیەکانی ئازادییەوە زۆر بە پیتە و چڕ و پڕە. بێگومان گەلی کورد و دۆستانی، کە بە هیوا و ئیرادەوە لە سەر بنەمای هەڵمەتی جیهانی ئازادی پێیان ناوەتە ساڵی ٢٠٢٤، ئەو دەرفەت و بەختەی کە ئەم بەرەکەت و پیتە پێشکەشی کردوون بە دروستی هەڵدەسەنگێنن و هەڵمەتی جیهانی ئازادیی بە سەرکەوتن تاجدار دەکەن، سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی دەڕوخێنن و رێگەی سەرکەوتن نیشان دەدەن.

لەو رووەوە بەهاری ٢٠٢٤ بەو جۆرە دەردەکەوێت کە زیاتر لە هەمووان دەبێتە بەهاری کوردان. دەبینرێت کە نەورۆزی ٢٦٣٦ وەک یەکەمین نەورۆز جارێکیتر تەواوی کوردستان و جیهان روون دەکاتەوە. لەلایەکەوە هێزە دەسەڵاتدار و دەوڵەتەکان هێرشی هاوبەش دەکەنە سەر خاکەکەمان، لەلاکەی دیکەوە لە ژێر پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە رێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، روونە کە جیهانێکی نوێ دەکرێت بێتە ئاراوە.

هەموان بە گوێرەی خۆیان رۆژەڤیان هەیە، هەرچەندە بەدواداچوون بۆ رۆژەڤەکانی دیکەش بکات لە بنەڕەتدا هەوڵ دەدات رۆژەڤی خۆی زاڵ بکات. رۆژەڤی ئێمە ئەوەیە. بێگومان لەم رۆژەڤەدا، لەگەڵ ئازادی گەلی کورد ئازادی هەموو گەلان، بە ئازادی ژنان و گەنجانی کورد ئازادی هەموو ژنان و گەنجان و لەگەڵ ئازادی مرۆڤایەتی گەلی کورد ئازادی تەواوی مرۆڤایەتی بوونی هەیە؛ لە دژی هەموو جۆرە ستەم، زۆرداری و قڕکردنەکان، هەبوون ژیانی ئازاد، دیموکراتیک و برایەتی دەردەبڕێت. لەبەر ئەوە ناتوانین لەو رۆژەڤانەی کەسانی دیکە دیاریانکردوون قەتیس بمێنینەوە؛ ئێمە لە رۆژەڤی ئەوانیش دەڕوانین، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە دەبێت هەموو کات رۆژەڤی خۆمان بەرەوپێش ببەین و زاڵی بکەین.

ئێستا دۆخەکە بەم جۆرەیە کە لە دژی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات و سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی هاتووەتە ئاراوە، لە ٢٥ەمین ساڵەی پیلانگێڕیدا بەدەوری چالاکییەکانی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە. لە ساڵیادی ٢٥ەمیندا چالاکیەکانی هەڵمەتی جیهانی ئازادی دەگەن لوتکە. پێدەنێینە ٢٦ەمین ساڵەوە، ئامانجمان ئەوەیە کە بە شکاندنی سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی کە پەڵەی شەرمەزاری مرۆڤایەتیە، مرۆڤایەتی لەو پەڵە رەشە رزگار بکەین. ئامانجەکە ئەوەیە کە رۆژی قڕکردنی کوردان سەرلەنوێ بگۆڕدرێت بۆ لەدایکبوونەوەی ئازاد.

هەڵبەت رێگەی ئەوەس ئەوەیە کە لەسەر بنەمای هەڵمەتی جیهانی ئازادی، هەموو رۆژێکی مانگی شوبات ببێتە رۆژی چالاکی لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. پێویستە لە دژی پیلانگێریی ١٥ی شوبات وەک هەموو ناڕەزایەتیە مێژووییەکان، گوشار و زۆرداری نەهێڵدرێت، بکەونە جموجۆڵ و چالاکی ئەنجام بدەن. ئەمەش بەو واتایە دێت کە نابێت کەس لە شوێنی خۆیدا بوەستێت و دەستەوەستان بێت و دەبێت لە هەر شوێنێک دەژین بکەونە خۆ و دەست بە جموجۆڵ بکەن. لە ١٧ی شوباتدا شاری کۆڵن پڕ دەبێت لە گەلی کورد و دۆستانی، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە وانەیەکی مێژوویی بە هێزە پیلانگێڕەکان دەدرێت. کەواتە ئێمە دەستەوەستان نابین و لە شوێنی خۆمان راناوەستین، ئێمە بە گەورەترین و واتادارترین چالاکی مێژوویی، بەرەوپیری ساڵیادی ٢٥ەمینی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات دەچین!.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئوزگور پۆلەتیکا

هـ . ب