بە دیمەن

قەرەیلان: ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژگاری ڕەش دەگۆڕێت بۆ ڕۆژی سپی و ئازادی

قەرەیلان: ڕێبەر ئاپۆ ئەمساڵ دەیەوێت ڕۆژی ڕەش بکاتە ڕۆژی سپی، بیکاتە ڕۆژی جوانی ئازادی. لەوباوەڕەداین بانگەوازییەکەی لەم چوارچێوەیەدا ئامادە کردووە کە لە ١٥ی شوباتدا دەیکات. لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات دەبێت گەلەکەمان ١٥ی شوبات بکاتە بەرزترین ئاستی بەرخۆدان.

موراد قەرەیلان

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موردا قەرەیلان لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤییدا هەڵسەنگاندنی کرد بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەی، پرۆسەی چارەسەری و ئەو ڕووداوانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگوزەرێت.

چاوپێکەوتنەکەی موراد قەرەیلان بەم شێوەیە:

"پێ دەنێینە ناو ٢٦ ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە. بە گوێرەی پێشهاتەکانی ئەم دوایە دەردەکەوێت ئەمساڵی جیاواز دەبێت. دەربارەی ئەمە چی دەڵێن؟

سەرەتا پیلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات بە توندی شەرمەزار دەکەم. ئەو فیدایانەی بە درووشمی "ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن" لە کەسێتی هەڤاڵ خالد ئۆراڵ و ڕۆژبین عەرەبدا یاد دەکەمەوە و بەژنمان دادەنەوێنین لە ئاستیاندا. ئەوان لە دژی پیلانگێڕی جەستەی خۆیان کرد بە بازنەیەک لە ئاگر و ڕێگەی وەستانەوەیان لە دژی پیلانگێڕی نیشان داین. ئەو هەڵوێستە فیدایانەیان بووە چوارچێوەی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی. لەوکاتەوە لەسەر ئەو ڕێبازە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی لە ئارادایە. بێگومان پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە لایەن هێزە هەژموونخوازەکانەوە پێشخرا، ئەو هێزانەی کە دەیانەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕێژنەوە. ئەوان هێڵێ کوردی ئازادی و ڕێبەر ئاپۆییان وەک ئاستەنگ لە پێش خۆیان بینی، وەک مەترسییەک لەسەر بەرژەوەندییەکانیان وەرگرت. بەم شێوەیە پیلانگێڕییان بەڕێوەبرد. بە شێوازی نا یاسایی جیهانی، بە شێوازی نا ئەخلاقی ڕێبەر ئاپۆیان ڕفاند و ڕادەستی دەوڵەتی تورکییان کرد. بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراون، ئەم پیلانگێڕییە بە سەرکردایەتی ئەمریکا و بە بەشداری ٣٤ وڵات ئەنجام دراوە. هەندێکییان هاوکارییان کرد، هەندێکیانیش ڕێگەیان کردەوە و هەندێکیانیش بە شێوەیەکی چالاک بەشدار بوونە. بێگومان ئامانجییان لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی بوو. هەرخۆی دەیانگوت لە ماوەیەکی کەمدا تەڤگەری ئازادی لەناودەچێت. بەڵام لە سەرەتادا هەڵوێستی ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆی ئیمراڵی، نەک بە تەنها بەرخۆدانێک بەڵکو هەڵوێستێکی داهێنەرانە و ئافرێنەر پێشخرا. وەک پارادایمێکی نوێ لە ئیمراڵی ئافراندی و بەو شێوەیە وەڵامی پیلانگێری درایەوە. شەهیدانی قارەمانیش زۆر مەزنانە ڕابەرییان کرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان، تەواوی گەلەکەمان، ئەمە ماوەی ٢٦ ساڵە گەلی کوردستان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی پیالانگێڕی تێدەکۆشن. تا ئێستا چەندان فیدایی ئەم وڵاتە بۆ شەرمەزار کردنی پیلانگێڕی گڕییان لە جەستەی خۆیان بەرداوە. لەمڕۆدا پیلانگێڕی نەگەشت بە ئامانجەکەی خۆی. بۆیە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کاتێک بەهێزترە. لە بەفراوان بوون و بەهێزتر بووندایە. ئەمەش پێشەنگایەتی ئەوەدەکات کە پیلانگێڕی نەگات بە ئامانجی. یانی پیلانگێڕی بەردەوامە و ئەرکی دژ وەستانەوەی لە ئێستاشدا لە پێشمانە.

١٣ و ١٥ی شوبات لە هەمانکاتدا ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی بزووتنەوەی شێخ سەعیدە. سەد ساڵ تێپەڕ دەبێت. دەبێت مرۆڤ ئەمەش هەڵسەنگێنێت. هەرخۆی ئەوەش دووچاری پرۆڤاکسیۆن بووەوە. وەک پیلانگێڕی لێ بەسەرهات، یانی هەندێک ئامادە نەبوون و لەدژی وەستانەوە. وایکرد بەزووی ئەوەی بەسەربێت. لەو سەردەمەوە تا ئێستا سەد ساڵ تێپەڕییوە. لەمڕۆدا تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد گەیشتووە بە ئاستێک لە بەرانبەر پیلانگێڕی و پرۆڤاکسیۆن بە تێکۆشان گەیشتووە بەم ئاستە. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی شێخ سەعیددا بە ڕێزدارییەوە یادی هەموو ئەو کەسانە یادەکەمەوە کە لە سەرهەڵدانەکەدا شەهید بوونە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە بەرانبەر گەلی کورددا ناحەقی و ستەمێکی گەورە ئەنجام درا. لە بنەمادا پیلانگێڕی گەورە ڕێککەوتنامەی لۆزانە. وێڕای ئەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا گەلێکی هەرە دێریین بوو، خاوەن مێژوو بوو، وێڕای ئەوەی بەڵێن درا جێگەی گەلی کوردیش هەبێت، بەڵام لە لۆزاندا کوردستانینان چوار پارچە کرد و نکۆڵییان کرد. بەم شێوەیە بەدبەختی و نەهامەتی درووست بوو. بە شێوەی پیلانگێڕی ئەنجام درا. هەرخۆی لەو کاتەوە ئەم تێکۆشانی ئازادییەی گەلی کورد لە بەرانبەر پیلانگێڕییەکان، لە بەرانبەر هێرشی نەیاران لە بەرانبەر سیاسەتی نکۆڵی و لەنابردن لە بەرەنگارییدایە. ئەم بەرخۆدانە نیشاندەری ئەوەیە نزیکایەتی ناحەقی لەبەرانبەر گەلی کورددا ڕق و کینەیە. حەقیقەتی ئەم گەلە هەیە. گەر حەقیقەتی مێژووی و کولتووری لەناوبچووایە، تا ئێستا سیاسەتی لەناوبردن دەرنجامی دەبوو، بۆچی ئەنجامی نەگرت لەبەرئەوەی تێکۆشانی گەلی کورد بناغەی خۆی هەیە. بۆیە هیواداریین ئەم هێزە پیلانگێڕانە، بەتایبەتی ئەو هێزانەی لەسەر ناوچەکە دەسەڵات و هەژموونگەران، هەموو حساباتێکییان لەسەر هەرێمەکە هەیە، دەستبەرداری سیاسەتی دژە کوردانە ببن. یان بەجۆرێک دەستبەرداری سیاسەتی دان پێدانەنان، نکۆڵێکردن، لێپرسینەوە و ڕێبازی پیلانگێری بەردەن و داوای لێبووردن لەگەلی کورد بکەن. بۆئەوەی گەلی کورد وەک گەلێکی ئازاد لەسەر ئەم خاکە بژیت نەبنە ئاستەنگی و ڕێگر.

لەمساڵدا گەلی کورد لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا بە جەماوەری پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکات و هاوکات داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات. لەم ڕووەوە دەتوانن چی بڵێن؟

لە ئێستادا گەلەکەمان ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی و ڕۆژی ١٥ی شوبات وەک ڕۆژێکی ڕەش پێناسە دەکات. ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕۆژی قڕکردن شرۆڤەی کرد. بۆیە لە مێژوودا لە سەردەمی شێخ سەعید و ڕێبەر ئاپۆییشدا هێرشی قڕکاری پێشکەوت. لە ئێستا لە ئەنجامی تێکۆشانەکەوە، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەمساڵ ڕۆژی ڕەش بکاتە ڕۆژی دەرکەوتنی نوێ، بیکاتە ڕۆژی هەنگاوی ئازادی. ڕۆژی ڕەش بکاتە ڕۆژێکی خۆش، ڕۆژێکی سپی، ڕۆژێکی نوێ کە تێیدا ئازادی دروستبێت. لە ئێستادا ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکارییەکی لەم شێوەیە دەکات. لەوباوەڕەداین لە ڕۆژی ١٥ی شوباتدا لەم چوارچێوەیەدا بە بانگەوازییەک ئەو هەنگاوەی ئامادەی کردووە، دەستپێبکات. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. هەرخۆی گەلەکەمان ئەوەندە ساڵە بۆئەوەی ئەم ڕۆژە بکەنە ڕۆژێکی گەش، جوان و ئازاد تێکۆشان بەڕێوەدەبەن. بۆئەمەش دەبێت ئەمساڵ بە تایبەت گەلەکەمان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات زۆر زیاتر و کاریگەرتر بەشداری شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ببێت. بۆئەوەی بەتەواوەتی پیلانگێڕی تێک و پێک بدرێت و ڕێگەیەی ئازادی بکاتەوە، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەم ڕۆژە بکاتە ڕۆژی دەستپێکی قۆناغێکی نوێ. قۆناغی نوێ قۆناغی ئازادییە، قۆناغی چارەسەرییە.  دەبێت گەلەکەمان لەمڕۆژەدا بە بە‌‌هێزترین ئاستییەوە بەشدار ببێت و دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر بکات. لە ڕاگەیاندنەوە بیستمان لە ستراسبۆرگ گردبوونەوەیەکی گەورە ئەنجام دەدرێت. هەموو ساڵێک گەلەکەمان لەوێ لە ژێر سەرمادا کۆدەبێتەوە و پیلانگێڕی شەرمەزار دەکات. دەبێت ئەمساڵ زۆر جەماوەری و بەرفراوانتر بێت. لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتدا دەبێت ڕۆژی ١٥ی شوبات بکەنە ڕۆژی لوتکەی بەرخۆدان، بکەنە ڕۆژی دەستپێکی پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی. بیکەنە ڕۆژی ئازاد، ڕۆژی خوشک-برایەتی گەلان، بیکەنە ڕۆژی ئازادی و دیموکراسی. بۆیە دەبێت هەموو کەسێک بە ئاسای نزیکی ١٥ی شوبات نەبێتەوە، دەبێت هەموو کەسێک بە جەماوەری بەشدار ببێت و پێشوازی لێبکات، ئەو ڕۆژە بەڕاستی ببێتە دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ.

لە بەیاننامەکانی بزووتنەوەکەتاندا ئاماژەتان بەوە کردووە کە ئێوە بژاردەی جیاوازتان لە بەر دەستە. دەتوانیت باسی ئەم بژاردە جیاوازانە بکەیت؟

بەڵێ پێشتر جارێک باسم کردووە. هەندێک لە هەڤاڵانی بەڕێوەبەریمانیش باسیان کردووە. بە دڵنیاییەوە ئێستا لە جاران زیاتربژاردەمان لەبەردەستە. ئەم بژاردانە چین؟ پێش هەموو شتێک دەوڵەتی تورک بۆ نەهێشتنی ئێمە و بێ کاریگەرکردنمان، ماوەی ١٠ ساڵە شەڕێکی زۆر بەرفراوان و دڕندانەی لە دژی ئێمە دەست پێکردووە. لە ئەنجامدا بەڵکوو زۆر شوێنیان داگیر کردبێت. قوربانی قورسمان دا، بەڵام نەیانتوانی ئێمە تەسفیە بکەن. پێگە و هێزی خۆمان پاراست. کورد لە شەڕی داعش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنگی دایەوە. ئەمڕۆش دەستی کورد بەهێزە. سەرەتا لە فەلەستین و پاشان لە لوبنان و سوریا، ڕژیم ڕووخا، ئەمەش لە خۆیدا سەردەمێکی نوێی بە شوێن خۆیدا هێنا. هەروەها سەردەمێکی نوێی لە ناوچەکەدا دەستپێکرد، تەنها بە سوریاوە گرێدراو نەبوو، بەڵکو هەموو ناوچەکەی گرتەوە. لەم سەردەمە نوێیەدا دەرکەوت کە دیزاینێکی نوێ لە ڕۆژەڤدایە.  لێرەدا بژاردەکانمان وەک بزووتنەوە  بەهێز بوون. لەبەر ئەوە ستراتیژی جیاواز لەسەر هەرێمەکە لە ئارادایە. لایەنی جیاوازی هەیە. ئێمەش یەک لەو لایەنانەین. ئێمە تەنها ڕێکخستنی شوێنێک نین، یان وەک وڵاتێک نین. ئەمڕۆ ئێمە لەسەر ئاستی هەرێمەکە ڕێکخستنین. یانێ ئێمە ڕێکخستنێکی هەرێمین. بۆ ئەمەش بژاردەی زیاترمان لەبەر دەستە. ئەوانەی پێشتر لێمان دوور دەکەوتنەوە، ئەمڕۆ دەیانەوێت پەیوەندیمان پێوە بکەن و دەرفەت بخوڵقێنن. بە واتایەکی تر ئێستا دەرفەتەکانمان لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماتیکەوە بەهێزترە. ئێمە نامانەوێت زۆر گەورەی بکەین. چونکە ئێمە ڕێبازی خۆمان هەیە و پاڵ بە دەرەوە نادەین. بەڵام ئەمەش دەرفەتێکە. لەسەر هەرێمەکە هێزی ستراتیژی و کەسانێکە تێدەکۆشن هەیە. لەم چوارچێوەیەشدا ئێمەش لایەنێکین. دەرفەتە سیاسییەکان زیادتر بووە. 

لە ماوەی ئەم  ٣-٤ ساڵەی ڕابردوودا گۆڕانکاری و پێشکەوتنێکی زۆر لە بزووتنەوەکەماندا لە ڕووی تاکتیکەوە ئەنجامدراوە. بە واتایەکی تر کار لەسەر تاکتیکەکان کرا و پەرەیان پێدرا. پێشتر شەڕی ئێمە تەنیا لەسەر زەوی بوو. تەنانەت سەنگەرمان دروست نەکرد. گەریلاکانمان ڕۆژانە لە هاتو چۆدان چالاکی ئەنجام دەدەن. شەڕی ئێمە لەسەر زەوی بەم شێوەیە بوو. ئێمە بە هەمان شێوە شەڕی ژێر زەویمان دەست پێکرد. دواتر بە هەوڵی گەنجانی کورد لەم  بزووتنەوەیەدا کەسانی بوێربەشداری بزووتنەوەکەمان دەبن لە کوردستان. بەهۆی هەوڵی ئەو هەڤاڵانەو تێکۆشانێکی درێژخایەن دەدرێت. هەروەها  لە بواری تەکنەلۆژییەوە پێشکەوتنێکی بەهێزمان کردووە. یانێ دەوڵەتی تورک دەرفەتی ناتۆی بەکار هێناوە و بە تەکنیک و بە چەک و بەبێ چەک زۆر هەوڵیدا هاوسەنگی شەڕەکە بگۆڕن. ئەم ڕاستییە ڕۆڵی هەبووە لەم شەڕەدا. بەڵام ئەمڕۆ ئێمە تەکنیکەمان پەرەپێداوە. ئێستا ئەو فڕۆکە سیخوڕی و هێرشبەرانەی کە دروستی کرد، زۆر شانازییان پێوە دەکرد، هەموویان بە تاکتیکی پێشکەوتوومان تێکشکان. چیتر ناتوانن وەکوو پێشتردژی ئێمە بە کاری بهێنن. یەکێکیان تەنها دژی ئێمە بەکار دێنن، ئەویش زۆر بەرز دەفڕێت. ئەوانی تر لە کاریگەریان نەماوە. ئەوکات دەتوانێت بەو وڵاتانەی بفرۆشێت کە نازانن چیە. ئەگینا ئیتر وەک زبڵیان لێهاتووە. ئێمە لە ئێستادا دژی ئەو فڕۆکەیەی بەرز دەفڕێت کاردەکەین و بەم نزیکانە چارەسەرێک لە دژی دادەڕێژین و کۆتایی بە چیرۆکی فڕۆکە سیخوڕییەکانیشی دێنین کە خەڵک دەکەنە ئامانج و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. ئەوەش شتێکی وەها تایبەت نییە.  شتێکی تر ئەوەیە کە ئێمە دەرفەتی تەکنەلۆژیمان هەیە کە لە دوورەوە شەڕ لەگەڵ دوژمن دەکەین. چونکە دوژمن لە ئەنقەرەوە فڕۆکە دەنێرێت. ئێمەیش دەمانەوێت لە زەوینەوە  بە مەودای سەد مەتر شەڕی لەگەڵ بکەین. ئەمەش هاوسەنگی شەڕەکەی تێکدەدا. ئێستا دەرفەتی ئەوەمان هەیە لە دوورەوە لێبدەین. ئێمە ئەم دەرفەتەمان ئێستا خوڵقاندووە. پێویست ناکات زیاتر ڕوونکردنەوە بدەم. پێشتر باسمان کردووە. تاکتیک و تەکنیکمان لە هەموو بوارێکەوە پەرەپێداوە و لەسەر ئەم بنەمایە گەیشتوینەتە دکتورینی نوێی جەنگ. ئێمە پێمان وایە ئەو دکتۆرینە نوێیەی جەنگ کە بەدەستمان هێناوە، بەرەو سەرکەوتن دەچیت. ئەمەش دەرفەتێکی بێوێنەیە بۆ ئێمە. ئێمە دەرفەتی وامان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی تێگۆشانمان بەهێزتر بکەین و وەک هەنگاوێکی نوێ بەبنەمای بگرین. ئەو دەرفەتانەی باسیان دەکەین هەم سیاسی و هەم سەربازین، هەم تاکتیکی و هەم تەکنیکی.

هەروەها ئێوە لە قسەکانتان باسی ئەوەتان کرد، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ڕۆژی ١٥ی شوبات بکاتە قۆناغێکی نوێ. ئەم قۆناغە چییە و چۆنە؟  دەتوانن زیاتر ڕوونی بکەنەو؟ 

بەڵێ ئێستا پێش هەموو شتێک گەیشتن بەم ئاستە لە ئەنجامی هەوڵدانێکی مەزن بەدیهاتووە. ڕەنج و تێکۆشانەکانی ڕێبەر ئاپۆ مانای زۆری هەبووە، شەهیدی زۆرمان بەخشیوە، بەدیلی زۆرمان داوە.  قارەمانێتی شەهیدانمان ئاستێکی فیدایی بوونی بۆ گەلەکەمان دیاری کرد. لە ئەنجامی ئەم ئاستەدا دەوڵەتی تورک ناچار بوو جارێکی تر ڕوو بکاتەوە لە ڕێبەر ئاپۆ. پێشتر ڕێبەر ئاپۆی وەک موخاتەب ناساندبوو. بەڵام گۆشەگیری توندی سەپاند و ویستی هەموو شتێک پەیوەند بە دەرەوە بدات. بەڵام ئەو پێشکەوتنانەی ڕوویدا جارێکی تر دەرفەتی بۆ ڕووکردنە لای ڕێبەر ئاپۆی کردەوە. ڕێبەر ئاپۆ هەر لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە لە گەڵ ئەو باوەڕەدا بووە کە یەکڕیزی گەلی کورد و تورک دروست بکرێت. یانێ لە ساڵی ١٩١٩دا هاوپەیمانییەک بۆ یەکڕیزی گەلی کورد و تورک لەناو سنووری میساق-ی میللیدا هەبوو. له ڕاستیدا کۆمار لەسەر ئەم یەکڕێزییە دامەزرا. بەڵام دوای پەیماننامەی لۆزان، دەوڵەتی تورکیا ئیتر خاوەنداری لە ڕێککەوتنەکە نەکرد و نکۆڵی لە هەبوونی گەلی کورد کرد. قۆناغێکی وەها جینۆساید لە کوردستاندا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئێستا ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "دەبێت ئەو ڕێککەوتنە چاک بکەینەوە، دەبێت چارەسەری بۆ ڕێککەوتنی کورد و تورکی پەرەپێبدەین". کاتێک دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە پەرلەمان قسەی کرد، وتی، پێویستە ئۆجالان بێتە پەرلەمان و قسە بکات. وتی با چەک دابنێن و ڕێکخراوەکەی هەڵبوەشێنێتەوە. قسەی وای وت. ئەمە قسەی دەوڵەت بوو. دواتر بۆمان دەرکەوت کە هەندێک شاندی دەوڵەت چوونە ئیمڕالی و کۆبوونەتەوە.

ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت هەڵسەنگاندن لەم بابەتەدا بکات. شاندی دەم پارتی دوو جار چوونە ئیمرالی و گەڕانەوە.  شاندەکە لەگەڵ لایەنەکانی پەرلەمانی کۆبووەوە. سەردانی هەندێک کەسیان کرد لە زیندانەکاندا.  واتە کارێکی باشیان کرد. لە ئەنجامی هەموو ئەمانەدا دەبینین بە گشتی بۆچوونێکی ئەرێنی هەیە. 

یانێ ئێستا گەل لەوە تێگەیشتوون کە دەبێت چارەسەری پێشکەوێت. یانێ وێنەیەکی ئەرێنی دەردەکەوێت. بەڵام حکومەت هەڵوێستێکی ڕوونی لەو بارەیەوە نییە. وەک بینیتان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار چەند جارێک قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئێمە لە پشت بانگەوازەکەی باخچەلیداین. ئەو وای وت، بەڵام لە پراکتیکدا تەواو پێچەوانەکەیە. واتە نەک بۆ ئەوەی سەردەمێکی نوێ گەشە بکات، وەک دەوترێت، بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی، واتە بۆ دروستکردنی ئاشتی لەنێوان کورد و تورک، پێویستە کۆمەڵگایش لێرەدا ئەمە ببینن. بۆیە ئێستا شەڕێک هەیە. پێشتر ئینکارییان دەکرد. هەمووان وا دەڵێن. ئەردۆغان خۆی دەڵێت پێویستە هەمووان سوود لە ئاشتی وەربگرن. باشە، بەڵام پێویستە زمانیش لەگەڵ ئاشتیدا بگونجێت. بەپێی ئاشتی هەڵسوکەوت بکەن. بەڵام ئەم کردەوانە بە پێچەوانەن، بۆ نموونە سنووری باکوری کوردستان لە جەرابلوسەوە تا تەبقا بەرەیەک دژ بە کورد کراوەتەو، دەوڵەتی تورک هەموو تەکنیکەکانی بەکار دەهێنێت. 

مەبەستم ئەوەیە ئەم هەموو فڕۆکانە بەکاردهێرێن. تێچووی هەمووی ئەمانە لە خەزێنەی گەلەوە دەڕوات ولە مافی کرێکارانەوە دەڕوات. لەوێ شەڕێک له ئارادایە، مەسەلەکە تەنها بەنداوی تشرین نییە. لە هەموو شوێنێک بەرەیەکی شەڕهەیە. هەروەها سیاسەتی قەیوم بەڕێوە دەبەن. هێرش دەکرێتە سەر ئیرادەی ئەم گەلە. لە لایەکەوە باسی ئاشتی و یەکگرتوویی دەکەن. بەڵام هەر ڕۆژ ئیرادەی گەل پێشێل دەکەن. ڕۆژانە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن هەیە. ئێمە ڕۆژانە بۆردومان دەکرێین. هێرشی هەمە لایەنە هەیە. هێزەکانی ئێمە و ئەوان لە زۆر شوێن لە دووری٢٠٠بۆ ٣٠٠مەتر لە شەڕدان. هەموو ڕۆژێک ئەوان هێرش دەکەن، ئێمەیش چالاکی دەکەین. سەرەڕای ئەوەش تەنانەت زستانیش ئەم شەڕە بەردەوامە. لە هەموو لایەکەوە لە جیاتی ئەوەی هێرشەکان کەم بکرێنەوە و کۆتایی بێت بە پێچەوانەوە زیاتر گەشەیاند سەندووە.

بۆیە دەکرێ بڵێین ئاکەپە تا ئێستا بڕیاری خۆی نەداوە. یانێ درێژە بە سیاسەتی پێشووی خۆی دەدات کە بریتییە لە کۆمەڵکوژی، کوشتن و توندوتیژی. 

تەنها دەڵێن با پەکەکە دەستبەرداری چەک بێت و باسی هیچ شتێکی تر ناکات...

لە ڕاستیدا ئەمە کێشەی ئێمە نییە، ئەمە کێشەی ئەوانە. ئەو کەسانەی بانگەوازیان کرد و دەیانگوت ئۆجالان با بێتە پەرلەمان قسە بکات، هەوڵبدەن هەنگاو بنێن. ڕوونە کە دەوڵەت باخچەلی ئەم بانگەوازەی لە لایەن خۆیەوە نەکردووە و لە پشتیەوە دەوڵەت یان باڵێکی دەوڵەت هەیە. ئێمە بە تەواوی نازانین. بەڵام ئەوە تەنیا یەک لایەنە نییە، دەوڵەتی له گەڵدایە. لانی کەم باڵێکە. بەڵام بەپێی بانگەوازەکەی خۆیان مامەڵە دەکەن، دەڵێن پێش لە پرۆسەکە بکەنەوە. بۆ حۆی وەهایە. ئەوەی ئێستا ئاکەپە دەیکات بۆ ئاشتی نییە، بەڵکو بۆ شەڕە.

سەرەتا پێویستە زمان بگۆڕدرێت. کۆمەڵگای کورد زۆر جاران فریودراوە. متمانەی بە سیاسەتی دەوڵەتی تورک نەماوە. سەرەتا دەبێت متمانە بدرێت و هەنگاو بنرێت. واتە ئەگەر ئەم زمانە، ئەم کردارە، ئەم هەوڵانە نەگۆڕدرێن، هیچ پرۆسەیەک پێشناکەوێت. بەرپرسانی ئاکەپە جارێکی دیکە لە ڕێگەی عومەر چەلیکەوە قسەیان کرد کە وتەبێژی ئاکەپەیە. هەندێک شتیان گوت. دەڵێن، با ئۆجەلان داوای چەک دانان بکات. با بڵێین بانگەوازی کرد، تەنها بە بانگەوازییەک ئەم کێشەیە چارەسەر نابێت. ئەمە بزووتنەوەیەکە کە بەدەیان هەزار هێزی چەکداری هەیە. ئەم چەکدارانە خۆ بە پارە نەهاتوون و مرۆڤ موچەیان ببڕێت و پێیان بڵێن بڕۆنەوە ماڵەوە. ئەمانە شۆڕشگێڕی ئایدیۆلۆژین، خاوەن بیر و باوەڕێکی ڕێکخستنین و کەسانی فیدایین. ئەگەر ئەو کەسەی ئەم ئایدۆلۆژیایەی خوڵقاند، یانێ خودی ڕێبەر ئاپۆ، ڕاستەوخۆ موداخلە نەکات و قسە لەگەڵ ئەو هەڤاڵانە نەکات نابێت، تەنها بە بانگەوازێکی ڤیدیۆیی جێبەجێ ناکرێت. هەتا بەردەوام لە پەیوەندیدا نەبێ لە گەڵیان و قەناعەتیان پێنەکات، چەکەکانیان دادەنێن؟ منیش بەرپرسیارێکی ئەم بزووتنەوەیەم. منیش گەریلایەکم، ناتوانم بانگەواز بکەم، پێیان بڵێم چەکەکانتان دابنێن. داواکارییەکی وەهاش ناکەم. 

 ئەمڕۆ لە هەرێمی زاپ بە دووری ٢٠٠مەتر سەربازانی دەوڵەتی تورک و هەڤاڵانمان لە دژی یەکتر شەڕ دەکەن. چۆن پێیان دەڵێم چەکەکانتان دانێن؟ من مافی ئەوەم نییە ئەمە بڵێم. یانێ ڕێبەر ئاپۆ پێویستە بکەوێتە پەیوەندییەوە. با ئەمەیش بڵێم؛ بۆ بڕیاری  چەک دانین پێویست بە بڕیاری کۆنگرە هەیە. بۆ نموونە کۆنگرەی پەکەکە کۆببێتەوە و بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات. هەموو ئەمانە ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت بیکات. ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت بانگەوازی لە کۆنگرە بکات، کۆنگرە دەتوانێت کۆببێتەوە و لە کۆنگرە قسەی لەسەر بکرێت. ئەگەر بە فیزیکیش نەتوانێت بێت، دەبێت بەردەوام لە پەیوەندیدا بێت.

 هەڤاڵانی فیداییمان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلینتان بینی، هەمووان بینیویانە. لە دیمەنەکاندا بینرا، چۆن بە باوەڕێکی بەرزەوە و بە شێوەیەکی فیداییانە چالاکیان کرد،  وەک ئەوە وابوو بچن بۆ ئاهەنگێک. کەس ناتوانێت کەسانی وا قەناعەت پێ بکات، کەسانی وەها کە بە هەزاران لەناو پەکەکەدایە تەنها بە بانگەوازییەک ناتوانی قەناعەتیان پێ بهێنی. یانێ گرێدراوبوون و متمانەی ئایدیۆلۆژی و فەلسەفی هەیە. بۆیە هەڤاڵانی ئێمە، فیداییانی ئەم بزووتنەوەیەن، دەڵێن تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت، چەک دانانێن. هەمووان دەڵێن پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت. بەڵام ئەمە تاکە چارەسەر نییە. ڕێبەر ئاپۆ دەبێت ئازاد بکرێت. ئێستا ئەو قۆناغە هاتووتە پێش. واتە دەبێت ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە گەشە بکات.

 جگە لە ڕێبەر ئاپۆ کەس ناتوانێت ئەم هەڤاڵانە ڕازی بکات کە چەک دابنێن. یەکەم: ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت و لە شوێنێکی ئازاددا، لە ڕێگەی تەکنەلۆژی و میتۆدی جیاواز و وەفد، لەسەر ئەم پرۆسەیە ڕابوەستێ. ناکرێت لەژێر گۆشەگیریی ئیمرالیدا شتێکی لەم شێوەیە ڕووبدات.

بە دڵنیاییەوە بانگەوازێکی سەمبۆلیک شایانی ڕێزە و دڵخۆشیە. سەرەتایەکە و زۆر گرنگە. بەڵام دواتر پێویستە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بۆ نموونە سەرەتا ئاگربەستێک پێویستە. ئەگەر شتێکی لەم شێوەیە ڕوونەدات، چۆن دەتوانین لێرەدا پرسی  چەک دانین بکەین؟ ڕۆژانە چەک بەکاردەهێنرێت و ئێمەش بەو چەکانە خۆمان دەپارێزین. بۆیە سەرەتا دەبێت زەمینە دروست بکرێت. ئەم زەمینە چۆن دەست پێدەکرێت، با ئاگربەستی دوو قۆڵی بکرێت. پاشان زەمینی دیکە  دێتە پێشەوە. هەروەها زمانی ئاشتی با بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کار بە قەناعەتەوە بەڕێوە دەچێت. باوەڕ بکەن یان نەیکەن ئێمە عاشقی چەک نین. ئێمە عاشقی ئازادین، عاشقی ئازادی، دیموکراسی و ژیانی یەکسانین. ئێمە ژیانمان لەسەر ئەمە داناوە.

 بێگومان ئەگەر ئەم شتانە ڕوو بدەن، ئەوا چەک هیچ ڕۆڵێکی نامێنێ، بۆیە پێویستە هەمووان بە دروستی لەم بابەتە نزیک ببنەوە. واتە ناکرێت بە زۆر و هەڕەشە ناکرێت، بە زمانی ئاشتی و کرداری دەبێت. 

 ئێمە لە پشت ڕێبەر ئاپۆوەین و بە شێوەیەکی ستراتیژیک نزیک دەبینەوە. ئێمە بە شێوەیەکی تاکتیکی نزیک نابینەوە. ئەمە شتێکە وەک هەڵبژاردن. ئەمە شتێکە بۆ گەلەکەمان، بەنرخ و پیرۆزە. ئەمە پرسێکی ستراتیژییە. بۆ ئەمەش تورکیا چۆن سەرۆکێک، سەرکردەیەک، ڕێبەرێکی هەیە. ئێمەیش ڕێبەر ئاپۆمان هەیە. پێویستە پێچەوانەکەی هەبێت. کێشەکان دەستنیشان بکات و چارەسەری بۆ ببینێتەوە. ئەم پرسە تەنها گرێدراوی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا نییە. ئێمە درێژەدەری ڕێبازی شێخ سەعید و سەید ڕەزاین. ئێمە درێژەپێدەری ڕندێخانی عەلی یونس ین.

ئەم پرسە پرسێکی ١٠٠ساڵەیە. ئەگەرمرۆڤ خۆیان وەک کۆچبەری لەبەرچاو نەگرن، چونکوو دوای ئەوە چارەسەری کرا، لە پەرلەمان ڕێککەوتن. یانێ لە سەرەتای بزوتنەوەی شێخ سەعیدەوە تا ئێستا؛ ئێمە ڕێک لەو سەدەیەدا ماوینەتەوە. ئێمە دەمانەوێت ئەو کێشە ١٠٠ساڵەیە چارەسەر بکەین. ئەمەش بە هاوپەیمانی کورد و تورک دەکرێت. ئەمە پرسێکی تاکتیکی نییە، ستراتیژییە. لەم ئاستەدا نزیک دەبینەوە. ئەگەر دەوڵەتی تورکیاش بەهەمان شێوە لەم پرۆسەیە نزیک بێتەوە، بێگومان چارەسەرێکی هەمیشەیی دەدۆزرێتەوە و دواتر سەردەمێکی نوێ لە تورکیا دەست پێدەکات. بەڵام بۆ ئەمەش دەبێت ئەو هەڵوێستانەی ئێستا هەیە بگۆڕدرێن. بە واتایەکی تر ئێمە لە لای خۆمانەوە هەموو شتێکمان ڕوون کردووتەوە دەبێ لایەنی بەرامبەریش خۆیان ڕوون بکەنەوە. با لەنێو خۆیاندا گفتوگۆ بکەین و خۆیان ڕوون بکەنەوە. بە واتایەکی تر ناکرێ هەم شەڕ بەرەوپێش ببەن و هەم بڵێین ئاشتی بەرەوپێش دەبەین. شەڕ و ئاشتی پێکەوە نابن، یان شەڕ یان ئاشتی. دەوڵەتی تورکیا دەبێت بڕیاری خۆی بدات.

مانای ئەو پرۆسەیە کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پەرەی پێبدات بۆ گەلی کورد ڕوونە، ئاخۆ بۆ گەانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چی دەگەیەنێت؟

ڕێبەر ئاپۆ ئێستا سەرنجی لەسەر فۆرمالیسۆن و نەخشەڕێگەیەکی نوێیە. یانێ چارەسەرییەکی کلاسیکی نییە، بەڵکوو ڕێبازێکی نوێیە لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن، یەکسانی، دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگە و دەوڵەت. دیموکراسیبوون، بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک، پەرەپێدانی پەیوەندییە دیموکراسیەکان، چۆن کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و دەوڵەت پێکەوە بژین، بە واتایەکی تر، تیشک دەخاتە سەر ناوەڕۆکە. ئەلبەت هێشتا هەموو وردەکارییەکان نازانین، بەو پێیەی لە ڕاگەیاندنەکاندا ئەمە دەردەکەوێت، بەڵام پڕۆژەیەکی نوێیە. ئەمە تەنها بۆ گەلی کورد نییە، دیموکراتیزەکردنە بۆ هەموو گەلانی تورکیا و سەردەمێکی نوێیە بۆ گەلانی دیکەش. پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ هەمووان دەگرێتەوە و بێ گومان چینی کرێکار بە بنەما دەگرێت. بۆیە وەک هەنگاوێکە بەرەو دیموکراتیزەکردن. ئەگەر لەم چوارچێوەیەدا هەنگاوی پێویست بنرێت، هەمووان سوودمەند دەبن؛ کورد و تورک و هەموو گەلانی ناوچەکە. دەیەوێت سەردەمێکی نوێ پەرە پێبدات. لە راستیدا گەلانی ناوچەکە ئێستا لە شەڕ بێزارن. بە درێژایی مێژوو گەلانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی ئاشتیانە پێکەوە ژیاون. نموونەی ئەمە لە مێژوودا زۆرە. ئەمڕۆ مرۆڤەکان پێویستە بە شێوەیەکی سەردەمیانە و بە بیرکردنەوەیەکی نوێ لە کێشەکان نزیک ببنەوە. ئەگەر ڕێز لە یەکتر بگیردرێت، سەردەمێکی ڕووناکی ڕوو لە هەموو تورکیا دەکات.

پێویستە هەموو لایەنەکانی تورکیا و ناوچەکە پشتیوانی ئەم دەستپێشخەرییە بکەن. هەروەها عەلەوەییەکان و کرێکاران و جەهەپە. با وەک بینەر لە دوورەوە بەس تەماشاکەر نەبن. لێرەدا هەموو کەسێک بەرژەوەندیی تێدا هەیە. داخوازی هەیە تورکیا ببێتە شوێنێکی نوێ و پێشکەوتنی لێبکەوێتەوە. هیوادارین هەموو لایەک لەم بابەتە تێبگەن و بەشداری پرۆسەکە بن. گەلی کورد خاوەن ئەم هۆشیارییەیە، وەک لە ئامەد بینیمان کە زیاتر لە ٤٠٠ دامەزراوە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. ئێستا لە ئامەد پلاتفۆرمێک بۆ کۆبوونەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەنقەرە. پێویستە هەر کەسێک بە شێوازی خۆی بەشداری بکات بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت.

شەڕی تشرین ماوەی دوو مانگە بەردەوامە ماوەی مانگێکە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوویان لە بەنداوەکە کردووە و لەوێ ئیشکگریی دەکەن. ئاخۆ لەمڕۆدا دۆخەکە چۆن دەردەکەوێت؟

ئێمە لە دەرەوە، لە ڕاگەیاندنەکانەوە بە دواداچوونی دەکەین. ئەوان هەموو شتێک بە ڕاگەیاندنەکان دەدەن، ئەمەش ڕێگەیەکی باشە. من بەرخۆدانی تشرین و قەرەقوزاق و دێر حافر زۆر بەنرخ دەزانم ئەمە نیشاندەری ئیرادەی گەلە. لەوێ گەلانی کورد و عەرەب و ئاشووری و سوریانی لەسەر بنەمای هاوپەیمانیەتێکی کۆمەڵایەتی هێزێکیان دامەزراندووە واتە ئەم ئیرادەیە قەسەدەی بەبنەما وەرگرتووە کەواتە زۆر بەنرخە. بێگومان ئەم بەرخۆدانە بە بەدیلێکی قورس ئەنجام دەدرێت. پێش هەموو شتێک شەهیدانی ئەم بەرخۆدانە پیرۆزە بە ڕێز و بەنرخ بەبیر دێنمەوە، نزیکەی مانگێکە هاوڵاتیان بەشداری ئەم بەرخۆدانەیان کردووە بەو بۆنەوە سڵاو لە هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەم و لە کەسایەتی بابی تەیاردا بە ڕێزەوە هەموو شەهیدە مەدەنییەکانمان یاد دەکەمەوە. ئەوەی لەوێ نیشانیداوە زۆر بەنرخ و شکۆمەندە. پێشتر دەیانگوت کاتی شەڕی شۆڕشگێڕیی کۆتاییهاتووە، چۆن دەبێت؟ ئاها، ئەمە نمونەیە واتە گەلی کورد، عەرەب، ئاشووری و سریانی مۆدێلی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیان لەوێ بەکار هێنا. شەڕڤانان شەڕ دەکەن، گەلیش بە چالاکییەکانیان پشتیوانی شەڕڤانان دەکەن. ئەمە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. یانێ ئەوانەی توانای شەڕکردنیان هەیە بێگومان لە شەڕدا  بەشدارن، هەروەها گەلیش بە شێوازی خۆی بەشداری شەڕ و تێکۆشان دەکات. بەم شێوەیە مۆدێلێک لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی لەوێدا بەڕێوە دەچێت. بۆیە بەڕاستی مۆدێلێکی گرنگە، واتە لە شوێنی خۆیدایە پێویستە مرۆڤ بەڕێزەوە لێ بڕوانێت. لە نێو هونەرمەنداندا ڕۆڵی بابی تەیار لەم بەرخۆدانەدا بەرچاوە، سەرەڕای ئەوە ئامارای کچی لە ئێستادا لە زیندان لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا بەرخۆدان دەکات. هەروەها زۆر سیاسەتمەدار، هونەرمەند و گەنجانیش لەو بەرخۆدانەدا بەشدار بوون و شەهید بوون. بەڕاستی شەهادەتیان شایانی ڕێزە.

گەلەکەمان لەوێ هەڵوێستی خۆی نیشاندا. بە تایبەت ئەو هەڤاڵە ژنە کە دەڵێت، ئێمە لە مردن مەزنترین؛ ئەمە وتنێکی ئاسایی نییە بەڵکوو زۆر گرنگ و مێژووییە. ڕوونە کە ئەو بە دڵسۆزیەوە ئەمە دەڵێت. بە واتایەکی تر ئەگەر کۆمەڵگا بەو جۆرە نزیک بێتەوە، بە دڵنیاییەوە خۆی ئازاد دەکات. بە دڵنیاییەوە بەرخۆدانیان سەردەکەوێت. بە واتایەکی تر دەکرێ هەڵوێستی گەل و شەڕڤانان بەم شێوەیە لێکبدرێتەوە. پێشتریش لە١٠ی کانوونی دووەم چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئاژانسی فورات کرد، لەوێدا وتم ئاست و توانای ئەو هێزانە لەگەڵ هێزەکانی قەسەدە بەراوەرد ناکرێت. ئێمە لە لایەنی سەربازییەوە تێدەگەین و چاودێری دەکەین. بە واتایەکی تر ئاستی قەسەدە لەوە زیاترە. دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، ئاستێک کە پێشتر لە پراکتیکدا سەلماندوویەتی. هەر بۆیە گوتمان چەتەکان دەشکن. بە واتایەکی تر دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی، سیخوڕی و تەکنەلۆژیا، تانک و زرێپۆش ناتوانێت سەربکەوێت، بە بەشداریی هێزە تایبەتەکانی تورکیا و بەو چەتانەی کە پێیان دەوترێت SNA بە دلنیاییەوە سەرنەکەوێت، قسەکانمان سەلمێنرا. ڕەنگە دەوڵەتی تورکیا بە فەرمی دان بەوەدا نەنێت، بەڵام لە قەرەقۆزاق و تشرین و دێرحافر لەبەرامبەر ئیرادەی هێزەکانی قەسەدە شکستی هێنا. ئەمە ڕاستییەکە، ڕاستیەکانی شەڕ ئەمە ئاشکرا دەکەن. ئەوان دەیانویست لەوێ داگیرکاری بسەپێنن و کۆبانێ بخەنە ژێر هەڕەشەی گەمارۆدانەوە. لەوێ تەنها شەڕی بەنداو و پارێزوانی لە بەنداوەکە نییە، بەڵکو ناوچەکە و خودی کۆبانێش دەپارێزرێن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە بیانوی 'گۆڕی سوڵتان سلێمان' هەموو ئەو شوێنانە داگیربکات و کۆبانێ بخاتە گەمارۆەوە. بەڵام بەرخۆدانی شەڕڤانانی هێژا و گەلی بەکەرامەتمان لە بەرامبەر ئەمەدا زۆر مانادار و سەرکەوتووە و دیسان بەوبۆنەوە بەرخۆدانیان پیرۆز دەکەم.

ئەحمەد ئەل شەرع ئەمڕۆ (٤ی شوبات) دەچێتە تورکیا. بە گشتیی ئێوە دەربارەی پەیوەندی نێوان هەتەشە و تورکیا چی دەڵێن؟

ئێستا مرۆڤ دەتوانێت زۆر شت بڵێت، بەڵام پێویست نییە. سووریا لە هەرێمەکەدا پێگەیەکی زۆر گرنگی هەیە. ئێستاش حسابات لەسەر سووریا هەیە. تورکیا سووریا وەک پاشماوەی عوسمانی دەبینێت، واتا وەک هی خۆی دەیبینێت. خۆی گوتەیی حەلەب هی تورکانە، سووریا بەشێکی میساقی- میللیە. واتا حساباتی دەوڵەتی تورک لەسەر سووریا هەیە، بەڵام تورکیا بۆ ئەم حساباتە، سوپای نیشتیمانیی سووریا (SNA) خستە جوڵەوە و لەڕێگەی ئەوەوە دەیکات. حکومەتی کاتی دامەزراند و ئەو حکومەتە پاڵ بە تورکیاوە دەدات، بەڵام لقی چەتی تورکیا سەرنەکەوت، هەتەشە بوو بە خاوەن دەسەڵاتداری. هێزە نێونەتەوەییەکان لە پشتی هەتەشە وەستاون، هەربۆیە ئامادەکارییەکانی تورکیا پوچەڵبوونەوە. تورکیا لە پلان سازیییەکەیدا هەڵەی کرد. چۆن؟ هەتەشە بەرەو شام هات، هێزەکانی تورکیا بەرەو هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری. یانی گوتیان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەمووی داگیرکەر دەکەین. نەیانتوانی، لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق چەقین. ئەمە ٢ مانگە لەوێ وەستێنراون، ناتوانن بەرەو پێشەوە بچن. هەربۆیە بە بنەڕەتی پلانەکانی لە سووریا سەرنەکەوت. کاتێک ئەم شکستەی خۆی بینی، ڕاستەوخۆ خۆی گەیاندە هەتەشە، ئەحمەد شەرع، هەرخۆی پێشتر پەیوەندییان هەبووە، بەڵام هێزی جیاوازیان دامەزراند و بەم شێوەیە ویستی هێزەکانی لەگەڵ هەتەشە تێکەڵ بکات. تورکیا دەیەوێت سووریا وەک ئەیالەتێکی خۆی بگرێتە دەست، بۆ ئەوەش هەوڵدەدات. لە بەرانبەردا ئیسرائیل بۆ ئاسایشی خۆی زۆر گرنگ لە سووریا دەڕوانێت. ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئەو بنەمایە قبوڵکراوە. هەربۆیە ئیسرائیل حساباتی لە سووریا هەیە. لە لایەکی دیکە دەوڵەتانی عەرەب بوونیان هەیە، بە تایبەت سعودییە عەرەبستان. لەبەر ئەوەی ئەگەر شەپۆلێک لە سووریا دروست ببێت، کاریگەری لەسەر هەموو وڵاتانی عەرەبی هەیە. واتا ئەگەر لە سووریا دەوڵەتێک دابمەزرێت، لەسەر چ هۆشمەندی و عەقڵێتێک دەبێت، ئایا لەسەر عەقڵێتێکی سەلەفی و جیهادیستی دەبێت، هەربۆیە دەوڵەتانی عەرەبیش دەیانەوێت کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی خۆیان لە سووریادا بە دەستبهێنن. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت؛ ئێستا لە نێوان ئەو هێزانەدا مشتومڕ هەیە. ئێران هەبوو، بەڵام ئێران لەوێ لە ناوچوو، بەڵام دیسان حساباتی ئێران لە سووریا هەیە، دەستی هەڵنەگرتووە و باوەڕناکەم دەست هەڵگرێت، بەڵام ئێستا ئەم هێزانە پێکەوە لە نێو قەیراندان. لە بەرانبەر ئەمە ئەحمەد شەرع چی دەکات، ئەمە گرنگە. هەموو کەسێک مەراقی ئەم کەسە دەکات. پێشتر ئەندامی قاعیدە بووە، لەسەر زیهنیەتی سەلەفی پەروەردەکراوە، بەڵام ماوەیە دەڵێت، خۆم گۆڕیوە. هەمووکەسێک مەراق دەکات چەند خۆی گۆڕیوە، یان نەگۆڕیوە. یانی هەندێک لەم لایەنەوە مەڕاق دەکەن، لایەکی دیکەوە چەند دەبێت بە ئیرادەیەک، پێش چەند ڕۆژ خۆی وەک سەرۆک ناساند، سەرۆکی وڵاتێک نابێت گرێدراوی هەواڵگری دراوسێ بێت. تا چەند ئەمە قبوڵ دەکات، یان نایکات. ئەحمەد شەرع تا چەند خاوەندارێتی لە قسەی خۆی دەکات، یان ناکات، دیارە هەمووکەسێک لە مەڕاقدایە، گومان هەیە.

تورکیا دەیەوێت بەم بانگەوازە پایەیی خۆی هەندێک بەهێزتر بکات. بێگومان تورکیا لە بەرانبەر قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ڕێکەوتنی زۆر و بەرفروان درووست دەکات. یانی ئەوەی بڵێت پێکەوە کاردەکەین، بەڵام لە پراکتیکدا چەند ئەمە جێبەجێ دەکات یا نایکات، ئەوە بابەتێکی دیکەیە. تورکیا لە بنەڕەتدا دەیەوێت بە دەستی هەتەشە شەڕێک لە دژی قەسەدە دەست پێ بکات و قەسەدە لە ناوببات. ئامانجی تورکیا ئەوەیە. شەڕ لە سووریا ئێستا ڕانەوەستاوە. مەگەر هەتەشە ڕاینەگەیاند کە هەمووکەس شەڕ ڕاوەستێنێت، تورکیا ڕاینەوەستان، سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) ڕاینەوەستان، هەم شەڕییان ڕانەوەستاند و هەمیش چوونە شام وتیان لەگەڵ تۆداین. هێزەکانی SNA بە پێی خۆیان دەجوڵێنەوە، یانی لە نێوان ئەواندە چەند ناکۆیی دروست دەبێت، یان نابێت ئەمە دیار نییە. لە کاتێکی نزیکدا چارەنووسی هەتەشە و ئەحمەد شەرع دەردەکەوێت. خاوەن ئەزموونی کەمن. ئەگەر بڵێن بە تەنها خۆمان بەڕێوەدەبەین و بڕیاردەدەر دەبن ئەوا تەنگاودەبن. تاکە چارەسەر بۆ ئەوان ئەوەیە کە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ڕێکەوتن بکەن، کێشەکانیان چارەسەر بکەن، لەگەڵ عەرەب، درووز پەیوەندی باش بکەن. چونکە لە سووریا نەتەوەی زۆر هەیە، مەسیحیش هەیە. یانی تا چەند ئەمانە ئەنجام دەدات، نادات، مرۆڤ ناتوانێت شتێک بڵێت. هەربۆیە سەرەتا گوتم؛ ناکەوینە وردەکارییەکانەوە. لەبەر ئەوەی وردەکارییەکان لە کاتێکی نزیکدا ڕوونتر دەبنەوە.

هەتەشە و ئەحمەد شەرع لە ئەزموونێکی نوێدان. لە کاتێکی نزیکدا دۆخی ئەوان ڕوونتر دەبێتەوە. ئەگەر لەگەڵ کوردان، عەلەوییەکان و درووزەکان ڕێکەوتنی خۆیان بکەن، ئەگەر سووریایەکی یەکپارچە و ناناوەندی بە ئامانج بگرێت، دەتوانێت خۆی بپارێزێت، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکات و بیەوێت وەک ڕژێمی بەعس بیەوێت هەموو شتێک لە دیمەشق بەڕێوەببات، کێشە دروست دەبێت. بە پێی بارودۆخی ئێستا سوریایەکی دیموکراتیک و نا ناوەندی دەتوانێت خۆی و یەکێتی خۆی بپارێزێت. ئەمە لە داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە، بەڵام هەوڵدانەکانی تورکیا بۆ بەرەژەوندی گەلانی سووریا نییە، تورکیا لە حساباتی جیاوازدایە، دەیەوێت پایەیی خۆی دروست بکات. کوردان بە ئاستەنگ دەبینێت و دەیەوێت لە ناویان بەرێت. دەوڵەت تورک لە لایەکەوە بە دیالۆگ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆیە دەیەوێت هەندێک ئەنجام بە دەست بهێنێت، لە لایەکی دیکە لەگەڵ هەتەشە رێکەوتن دەکات بۆ ئەوەی بە چەک و توندوتیژی ئەنجام بە دەستبهێنێت. وەزیرێکی دەرەوەیان هەیە هەوڵدەدات لەگەڵ هەموو وڵاتێک لە دژی کوردان ڕێکەوتن بکات. هەمیشە باسی کوشتن دەکات. هەربۆیە دەیانەوێت لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەم لایەنەوە ڕێکەوتنێک دروست بکەن، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە چەند لە واقعدا پراکتیزە دەکرێت یا ناکرێت.

ئەگەر لە کۆتاییدا قسەیەکتان هەیە، دەتوانن بڵێن...

وەک تەڤگەر و گەل کەوتینە قۆناغێکی نوێوە. ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ شوبات ڕاگەیاندراوێکی گرنگ و مێژووی دەدات. وەک تەڤگەر بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەین. بۆ شەڕیش ئامادەین. لە ستراتیژی و تاکتیکی شەڕدا ڕوونین. لەم ڕووە کێشەیەکمان نییە، بەڵام پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر ستراتیژ و گرنگە، لەگەڵ پڕۆژەکەیداین، بەڵام بۆ هەموو ئەگەرێکیش ئامادەین. دەبێت گەلەمان بەدواداچوونی پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بکات و لەگەڵییدا بێت. تەڤگەرێکی بە ئەزموونین. بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە بکەین بە قۆناغی سەرکەوتن، یەکێتی گەلان دروست ببێت، دەبێت هەموو کەسێک بە بەرپرسیارێتیەوە نزیک بێتەوە. ئێمەش لەو لایەنەوە بەرپرسیارێتی خۆمان پێک دێنین. لەسەر ئەم بنەمایە هیوادارم کە ڕۆژی ١٥ی شوبات، ڕۆژی ڕەش ببێتە ڕۆژی ئازادی و دیموکراسی. لەسەر ئەو بنەمایە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو کەسێک دەخوازم."