چاوخشاندنێك به دیرۆكی سه‌ده‌ی رابردوو:
تێكۆشانی ئازادیی كوردستان به رابه‌رایه‌تیی رێبه‌ر ئاپۆ، ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه بێ پسانه‌وه له خه‌بات و تێكۆشان دایه. له‌و پێناوه نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار شه‌هید و به ده‌یان هه‌زار زیندانی و كۆچی ملیۆنان و وێران بوونی هه‌زاران دێهاتی لێ كه‌وتۆته‌وه. پرسی كورد له كوردستان كه به‌داگیركردنی چوار ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ست كراوه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا پرسێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی و هه‌مانكات جیهانییه. چونكه وه‌ك ده‌زانرێت كوردستان له‌لایه‌ن زلهێزه جیهانیه‌كانی وه‌ك فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا دابه‌ش و پارچه كراوه، دوای ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه سیسته‌می نوێی جیهانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌رده‌وامیان به‌هه‌مان پرۆسه داوه. بۆیه كه ده‌گوترێ كوردستان كۆڵۆنیاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیه، سه‌رچاوه‌ی خۆی له‌م راستیه‌وه گرتووه.
له‌گه‌ڵ كۆتای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، پارچه كردن و دابه‌شكردنی كوردستانیش كه‌وته به‌ر مه‌قه‌سی ئیمپریالیزمی جیهانی، ئه‌نجام هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌لی كوردستان نه‌هێڵدرایه‌وه كه خۆی تیا گوزاره بكا. دوای ئه‌وه‌ی له كۆنفرانسی قاهیر 1921 و پاشانیش له كۆنفرانسی لۆزان 24\7\1923، ئیدی دواین بزماریان له تابوتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌دا كه به‌درێژای مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م ئا‌و و خاكه هه‌بووه‌و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین رۆڵیشه له پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی پێكه‌وه ژیان و ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتوری و به‌رده‌وامیدان به ژیانێكی ئاسوده و شه‌ره‌فمه‌ندانه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆرداریه‌یی كه ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان له " تورك و عه‌ره‌ب و فارس" ده‌یانكرد، تێكۆشان له‌پێناو مانه‌وه‌و گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیه‌كان، ببووه ئه‌ركێكی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراو. له‌به‌رامبه‌ر سڕینه‌وه‌و له‌ناوبردن و ئاسمیلاسیۆن، پێویستبوو بڵێ من هه‌مه و هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانن له‌ناوم به‌ره‌ن.
ده‌كرێ ئه‌وه بگوترێ، راسته به بڕیاری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی گه‌لی كوردیان پارچه‌كرد و به نه‌بوویان ژمارد، به‌ڵام گه‌لی كورد هیچ كاتێك ئه‌و راستیه سه‌پێنراوه‌ی په‌سند نه‌كردووه. بۆیه‌ش به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌بووه. بۆ ئه‌مه‌ش قوربانی زۆری به‌خشیوه. ئه‌گه‌رچی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان زۆربه‌یان هه‌رێمی و یه‌كلایه‌نه و دوور له سیاسه‌ت و رێبازی فیكری و ئایدیۆلۆژی بوون، زۆربه‌ی كات ته‌نها وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك و راپه‌ڕینێكی ماوه كورت و لۆكاڵ بوونه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆكار نه‌بنه سه‌رتاسه‌ری و یه‌كێتی و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یان له ده‌وروبه‌ری خۆیان كۆنه‌كردۆته‌وه، بۆیه به‌ئاسانی دوای ماوه‌یه‌كی كورت به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدی له‌نێوبراون.
سه‌ده‌ی بیست له‌گه‌ڵ پارچه‌كردن و دابه‌شكردنی گه‌لی كورد و وڵاته‌كه‌ی كوردستان، هه‌مانكات زۆربه‌ی رێبه‌ر و خه‌باتكارانیشی به‌شیان سێداره و مه‌رگ بووه، نمونه له شێخ سه‌عید و سه‌ید ره‌زا، تا ده‌گاته پێشه‌وا قازی و دواتریش قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی. هه‌روه‌ها زۆرترین كاره‌سات و كۆمه‌ڵكوژی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی سه‌ركوردستان ئه‌نجامدراون له كۆمه‌ڵكوژی دێرسیم و گه‌لی زیلان، تا گه‌یشت به كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال. ئه‌گه‌ر بڵێین، ته‌نها له سه‌ده‌ی بیست نزیكه‌ی ملیۆنێك مرۆڤی كورد كۆمه‌ڵكوژ و له‌ناوبراوه، زێده‌ڕۆی نابێ!!
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كورد هێنراون، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئیدی مرۆڤی كوردیش نكوڵی له هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات، ئه‌نجام له توركیا بڵێ توركم له ئێران بڵێ فارسم له عێراق و سوریا بڵێ عه‌ره‌بم. واتا سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و زمان و كو‌لتور و داب و نه‌ریتی كورد كرابووه ئامانج. ئه‌گه‌ر گه‌لێكی وه‌ك گه‌لی كورد خاوه‌نی ئه‌و كولتوره ده‌وڵه‌مه‌ند و زمانه ره‌سه‌ن و دابونه‌ریته قوڵه نه‌بووایه، له‌مێژبوو له نه‌ته‌وه‌كانی تری وه‌ك، ئه‌رمه‌ن و ئاسووری و سریانی خراپتری به‌سه‌ر هاتبوو.
• دوای تێك‌شكان و خاپوور كردن، رابوونێكی به‌هێز:
ده‌ركه‌وتنی رێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه، له‌كاتێكدابوو كه له كوردستان كوردایه‌تی باو و كلاسیك له باشوور و رۆژهه‌ڵات له‌وپه‌ڕی بێ ئومێدی و هه‌ره‌س و تێكشكاندابوو، له رۆژئاواش تینێك به‌ناوی كورده‌وه نه‌ده‌بینرا، باكووریش له‌ژێر نیری ئاسیملاسیۆن و له‌ناوبردنی رۆح و توانسته نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ی دابوو. بۆیه له‌كاتێكی وادا ده‌ستبردن بۆ پرسێك به‌ناوی كورد و كوردستان له كارێكی مه‌حاڵ ده‌چوو. رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌و سه‌رده‌م به‌و نمونه‌یه ئاشنامان ده‌كات، كاتێك ده‌ڵێت " له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مرۆڤ قسه‌م كرد سه‌باره‌ت به پرسی كورد و كوردستان، گوتیان "ئێمه وه‌ك دارێكی وشكمان لێ هاتووه هیچمان لێ سه‌وز نابێت" له‌به‌رده‌وامیدا ده‌ڵێت، خه‌بات كردن له‌كوردستان وه‌كو ئه‌وه وابوو گوڵێك له‌سه‌ر بردێك بڕوێنی، ئه‌نجام ئه‌وه‌مان كرد". ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی خۆشبه‌ختیه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتا، ئه‌ویش له‌لایه‌ك كاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی ئه‌وروپای 1968 له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، له‌لایه‌كیتریش به‌رخودانی گه‌لی فه‌له‌ستین و بزووتنه‌وه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان له‌بره‌و دابوون، به‌تایبه‌ت له توركیا له كه‌سایه‌تی وه‌ك " ده‌نیز گه‌زمیش و ئیبراهیم كا‌یپه‌كایه و ماهیر چایان" ئه‌مه بووه هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌ی كه ده‌ست به‌سه‌ره‌تایه‌ك بكرێت كه پڕبێ له ناوه‌ڕۆك و باوه‌ڕی.
ده‌ستپێكردنی تێكۆشانێك به‌پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجان و خوێندكاران له نه‌ورۆزی 1973، هه‌مانكات سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له كوردستان كه تائێستا كه‌س حیسابێكی جدی بۆ نه‌كردبوو. ئه‌ویش رۆڵه‌ی خه‌ڵكه زه‌حمه‌تكێشه‌كه بوو كه دووجار ده‌چه‌وسایه‌وه، له‌لایه‌ك به‌ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و داگیركه‌ر، له‌لایه‌كیتریش به‌ده‌ستی ئاغا و شێخ و خێڵ و ده‌ره‌به‌گی به‌كرێگیراوی كورد. ئه‌وانیش وه‌ك مۆرانه به‌رببوونه گیانی گه‌له‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی داگیركه‌ر نه‌یده‌توانی بیكات، ئه‌وان خراپتر بۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد. بۆیه رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاغا و خێڵ و ده‌ره‌به‌گانه، به‌واتایه‌كیتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نۆكه‌ر و به‌كرێگیراو و خۆفرۆشانی كورد بوو كه ببوونه دارده‌ستی داگیركه‌ری له كوردستان. بۆیه‌ش شۆڕشگێڕان ناوێكی نوێیان به‌ده‌ست خست، ئه‌ویش رۆڵه‌ی خوێنده‌وار و گه‌نجی كورد كه له خه‌ڵكه ساده و زه‌حمه‌تكێش و ره‌نجده‌ره‌كه‌یه به ژن و پیاوه‌وه، پێشه‌نگایه‌تی بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ده‌كات. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه كه ته‌ڤگه‌ری ئاپۆچی له ته‌واوی باكووری كوردستان به‌بێ جیاوازی، هه‌موو مرۆڤه دڵپاك و ساده و وڵاتپارێزه‌كان، ده‌رگای ماڵ و دڵ و ده‌روونی خۆیانیان له‌به‌رده‌م كردنه‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له ساڵی 1978، كوده‌تای سه‌ربازی له توركیا له 1980 ئه‌نجامدراو رژێمێكی ملیتاریستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی شۆڤێن، به پشتیوانی ناتۆ هاتبووه ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام ئه‌و شۆڤینزمییه‌یی كوده‌تاچییه‌كان، نه‌یانتوانی گڕ و كڵپه‌ی ده‌روونی ئاپۆچیه‌كان چ له زیندانه‌كان و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ساردبكه‌نه‌وه. بۆیه‌ش رژێمی كوده‌تاچی 12ی ئه‌یلول له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی پۆڵاینی شۆڕشگێڕانی ئاپۆچی له زیندانی ئامه‌د له كه‌سایه‌تی " مه‌زلوم دۆغان، كه‌مال پیر، خه‌یری دورموش و ساكینه جانسز و هه‌ڤاڵانیان" تێكشكا. هه‌روه‌ها گه‌یشتنی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ گۆڕه‌پانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕیه‌كانی لوبنان و فه‌له‌ستین، ده‌رفه‌تی دووباره خۆئاماده‌كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی به زووتریان كات بۆ ده‌ڕخساند...
به‌رده‌وام ده‌كا...
ژ.ت