شەڕڤانانی حەقیقەت و ڕووناکی

بۆچی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین تیرۆرکران؟ لەبەرئەوەی بەشداری شۆڕشی حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ بوون و هەوڵیاندا هەموو تاریکیەکان لەناوبەرن و ڕۆشنگەری ئاپۆیی لە جیهاندا بڵاوبکەنەوە.

ئایە بۆچی پێش ٢٦ ساڵ لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا سیستەمی دەوڵەتگەرا لە ژێر سەرکردایەتی ئەمریکادا، وەک گروپێک هێرشی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد؟ بۆچی ویستییان بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەناوبەرن؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە ڕوون و ڕەوانە. سیستەمی دەوڵەتگەرای، کرۆکی کورد و کوردستانی بە نەبوو دەزانی و دەیویست لەناوی بەرێت. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەبەرامبەر ئەمەدا حەقیقەتی کورد و کوردستانی ئاشکرا کرد، هەموو درۆکانی ڕەتکردەوە و تاریکایەتی وەرچەرخاند بۆ ڕووناکی. لەبەرئەوەی پیشانی هەموو کەسێکی دا سیستەمی دەوڵەتگەرایی لە ژێر ناوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا خۆی ڕێکدەخات، لە بەرامبەر درۆکانی بە ناوی 'دیموکراسی' کە لە ڕاستییدا دیکتاتۆرێتێکی فاشیست، کۆڵۆنیالی و قڕکەرە! لەبەرئەوەی پیشانیدا دەوڵەتی تورکیش پەلێکی ئەم سیستەمەیە. پیشانیدا دەوڵەتی تورک سیستەمێکی نەژادپەرست-فاشیستی دووژمنی ژن و گەلە.

ئینجا بۆیە بە پلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ویستییان تۆڵەی هەموو ئەمانە لە ڕێبەر ئاپۆ بکەنەوە هەوڵیاندا ئەو ڕووناکییەی لە کوردستاندا دەرکەوتووە، بکوژێننەوە و ئەو ڕۆشبیرییەی لە کرۆکەوە دروستبووە جارێکی دیکە تاریک بکەنەوە. دەیانویست بەو تاریکییەی دایانهێناوە هەزار جۆرە درۆ بکەن و لەسەر مرۆڤایەتی سیسەتەمی گوشار، چەوساندنەوە و تاڵانکاری خۆیان زۆر زیاتر درێژبکەنەوە. لەسەر ئەم بنەمایانە وایاندانا بە قڕکردنی کورد کە بە پەیمانی لۆزانی ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣دا دەستییان پێکرد، بگەن بە ئەنجامی خوازراوی خۆیان.

ئاخۆ بۆچی هێزەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ماوەی ٢٥ ساڵ و ٧ مانگە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان لە ژێرسیستەمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکاری ئیمراڵیدا ڕاگرتووە؟ ئاخۆ بۆچی ٤٢ مانگی تەواوە هیچ زانیارییەک لە لە ڕێبەر ئاپۆوە ناگاتە بنەماڵە و گەل، بۆ کارێکی لەم شێوەییە دەکەن؟ بۆچی لە زیندانی ئیمراڵیدا ئەوەندە گوشار و ئەشکەنجە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن، بەبێ ئەوەی گرنگی بە هیچ پێوەرێکی یاسایی و ئەخلاقی بدەن؟

وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە ڕوون و ڕەوانە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئیمراڵیدا توانی لێپرسینەوە لە دەسەڵاتداری پیاوسالاری، سیستەمی دەوڵەت کرد و سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری پێنج هەزار ساڵەی ڕەتکردەوە. چونکە میژووی شارستانێتی دیموکراتیکی نوسییەوە و سیستەمی مۆدێرنێتەی دیموکراتیکی پەرەپێدا و بەم شێوەیە سەرلەنوێ حەقیقەتی میژووی کۆمەڵایەتی پێناسەکردەوە و لە دژی سیستەمی دەوڵەت، ژیانی ئازادی جێگرەوە و سیسەتمی  بەڕێوەبەری دیموکراتیکی فۆرمەلە کرد. لەبەرئەوەی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی پیاو کە لەسەردەمی پلەبەندییەوە دەستیپێکردووە، عەقڵێتی دەسەڵاتداری پیاوانی مەحکومکرد، شۆڕشی ئازادی ژنانی دەستپێکرد. چونکە کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیکی لەسەر بنەمای ئازادیخوازی ژن و ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی پێناسەکرد. بەم هەموو کارانەوە ئەو ڕۆشنگەرییەی کە لەکوردستاندا هێنایە ئاراوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا بڵاویکردەوە. لەبەرئەوەی کورد، ژن، گەنج، خەباتکار، کرێکار، گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی ڕووناککردەوە. لەبەرئەوەی شۆڕشی ژنانی دەستپێکرد کە شۆڕشی جۆری ژیان و زهنیەتیێکە.

هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان ٢٦ ساڵە لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵیدا هەوڵەدەدەن تۆڵەی هەموو ئەمانە لە ڕێبەر ئاپۆ بکەنەوە. ناهێڵێن یەک هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بێتە دەرەوە و ویستوویانە ڕێگری لە ئایدیاکانی بکەن. وایاندانەوە رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵیدا بڕزێینن و کۆتایی بە شارستانێتی دیموکراتیکی بهێنن. وایان داناوە ئەو ڕووناکیەیی ئافرێندراوە بکوژێننەوە و ڕێگە لە شۆڕشی حەقیقەت بگرن.

ئاخۆ بۆچی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤دا لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە لایەن فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکران؟

زۆر ڕوون و ئاشکرایە لەبەرئەوەی شەڕڤانی حەقیقەت و ڕووناکی بوون. لەبەرئەوەی بەشداری شۆڕشی حەقیقەتی بوون کە ڕێبەر ئاپۆ هێنایە ئاراوە و بە خەباتی ڕاگەیاندنی ئازادییانەوە هەوڵیاندا هەموو تاریکیەکان بڕەوێننەوە و ڕووناکی ئاپۆیی لە تەواوی جیهاندا بڵاوبکەنەوە. لەبەرئەوەی لکاندن و داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە سەر باشووری کوردستان و پشتگیرییەکانی ئەمریکا، ناتۆ، پەدەکە و حکومەتی عێراقییان بۆ داگیرکاری ئاشکرا کرد. لەبەرئەوەی پەیوەست بە قڕکردنەکانی سەر کوردستان هەموو مرۆڤایەتییان ئاگاردار کردەوە.

دیسانەوە ئاشکرایە ئەوانەی پێش ٢٦ ساڵ بە هێرشی پیلانێگێڕی نێونەتەوەی ویستییان ڕێبەر ئاپۆ لەناوبەرن، هەر ئەوانەن لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤دا بە نامەردانە گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینان تیرۆرکرد، هەمان هێزن. ئێستاش فاشیزمی دەوڵەتی تورکی قڕکەر- کۆڵۆنیال  و خیانەتی پەدەکە بوونی هەیە. دیسانەوە کرۆکی هێزەکانی دەوڵەتگەرایی هەیە کە ئەمریکا، ئیسرائیل و ئینگلتەرا پێشەنگایەتی دەکەن.

هەرچەندە هەوڵی شاردەنەوەی تاوانەکە بدەن، هەرچەندە هەوڵی تەمومژاویکردنی دۆخەکە بدەن، هەرگیز ناتوانن ئەوە پەردەپۆش بکەن کە ڕۆژنامەوانان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە لایەن هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە- بارزانییەوە تیرۆرکراون. ناتوانن ئەم کۆمەڵکوژییە نامەردانە و هاوکاری قێزەونی فاشیزمی تورکی داگیرکەر-قڕکەر و خیانەتی بارزانی بشارنەوە. شەڕی ئازادی بە پێشەنگایەتی گەریلا قارەمانەکان بەڕێوەدەبرێت و بێگومان نەریتی ڕاگەیاندنی ئازاد ڕێگە بە شاردنەوەی ئەوە تاوانە نادات.

ئاشکرایە فاشیزم و خیانەت لە حەقیقەت و ڕووناکی دەترسن، هەموو کاتێک کارکردنی لە تاریکدا کردووە بە بنەمای خۆی. لەبەرئەوەی ئەو کارانەی دەیکەن قێزەونن، قسەکانیان درۆیە و هەموو ئەوەی دەیخۆن حەرامە بۆیە سکیان دەئاوسێت. بۆیە دووژمنی حەقیقەت و ڕووناکین. لەوە دەترسن کارە پیسە دژ بە مرۆڤایەتییەکانیان ئاشکرا بێت و لێپرسینەوەیان بکرێت. بۆیە دەست و دڵییان وەک ئاڵای داعش ڕەشە.

ئەم ڕووڕەش و ئاڵا ڕەشخوازانە، وایانداناوە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، ڕووناکی خامۆش بکەن و بەر بە شۆڕشی حەقیقەت بگرن. وا تێدەگەن بە تێرۆرکردنی ژنانی ئازادیخوازی لە نمونەی شەڕڤانانی حەقیقەت و ڕووناکی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەر بە شۆڕشی ئازادی بگرن و میژوو بەرەوو دواوە بەرن. بۆیە بە نامەردانە و ترسنۆکانەوە ڕۆژنامەوانان، مەدەنی، منداڵ و ژنان تیرۆر دەکەن.

بەڵام گریمانە و هەوڵدانەکانیان پووچە. حەقیقەت دەرکەوتووە، کوردستان و جیهان ڕووناک بووەتەوە. حەقیقەتی ژیانی ئازادی ئاپۆیی گەیشتووە بە هەموو ژنان، گەنجان و مرۆڤایەتی. مۆدێرنێتەی دیموکراتیکی گەیشتووە بە هەموو شوێنێک و شۆڕشی ئازادی ژن بە درووشمی 'ژن ژیان ئازادی' بەڕێوەدەبرێت و بووە بە هیوا بۆ هەموو بندەستان. ئیدی دەرفەتی ڕاوەستاندن، قەڵسکردن، ئاستەنگکردن و لەناوبردن بۆ ئەوان نەماوەتەوە. لەبەر ئەمە بکوژی فاشیست-قڕکەر و خاین لە ناو ئەو خوێنەی کە ڕشتوویانە دەخنکێن.

شەهیدانی ڕاگەیاندی  ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کوردان، ژنان و هەموو مرۆڤایەتی بندەستدا زیندوو دەبن. ئەوان لە دژی داگیرکاری ئاکەپە-مەهەپە-پەدەکە-عێراقدا بوون بە ئاڵای ئازادی و ئەم ئاڵایەش هەموو کاتێک دەشەکێتەوە. فاشیزمی تورکی قڕکەر و خیانەتی بارزانی تێکدەشکێت، خواست و هیوای ئازادی گوڵستان و هێرۆ سەردەکەوێت.

لەسەر ئەم بنەمایە شەهیدانی ڕاگەیاندی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یاد دەکەینەوە. لەو باوەڕەداین هەموو کەسانی ئازادیخواز و دیموکراسیخواز خاوەنداری لەم شەهیدانە دەکات و لە دژی ئاکەپە-پەدەکە-داعشدا هەڵمەتی مێژووی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەگەیەنێن بە سەرکەووتن.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا