شەڕڤانێکی ئەوینداری وڵات؛ زیلان بێریتان

زیلان بێریتان کە لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر سەرێکانی شەهیدبوو، وەک شەڕڤانێکی وڵاتەکەی تا کۆتا هەناسەی تێکۆشا.

ئەمەل فەرحان (زیلان بێریتان) ساڵی ١٩٩٤ لە قامیشلۆ لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپاڕێزدا لەدایکبوو. بنەماڵەکەی بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بە کولتوری گەورەی خۆیانەوە گەورەبکەن بەردەوام باسی چیرۆکی شەهیدان و وڵاتەکەیان بۆ دەکردن. لە سایەی ئەوەوە ئەمەل فەرحان لە تەمەنێکی بچوکدا هێڵی ئازادی ژن و وڵاتەکەی خۆی ناسی.

ئەمەل کە ئازارەکانی گەلەکەی خۆی بینی لەبەردەم گەل و وڵاتەکەی خۆی بە بەرپرسیار بینی لە سەر ئەو بنەمایە ساڵی ٢٠١٣ بەشداری ریزەکانی یەپەژە بوو. بەم جۆرە بە ئاواتەکەی گەیشت و و ناوی خۆی کردە زیلان، پاشناوەکەشی کردە بێریتان. بە هەڵبژاردنی ناوەکەی دوو قارەمانی تێکۆشانی ئازادیی ژن، پێداگری و ئەڤینی خۆی بۆ ئازادیی نیشاندا.

زیلان بێریتان بە هەڵوێستی شۆڕشگیری خۆی رێچکە و رێبازی شەهید زیلان و بێریتانی گرتەبەر. شەیدای وڵاتەکەی بوو و لە ژیاندا هەنگاوی بۆ دواوە نەنا. لە هەموو ساتێکی ژیانیدا تێکۆشان و بەرخودانی بۆخۆی بە بنەما گرت. هەر لە یەکەم ساڵیەوە بەشداری ریزەکانی بەرخودان بوو لە سەرێکانی. لە شەڕدا بە سەختی برینداربوو، بەڵام نەیهێست ئەوە ببێتە بەردەم لە بەردەم تێکۆشانەکەی. دروشمی 'ئەوانەی شەڕ دەکەن ئازاد دەبن، ئەوانەی ئازاد دەبن جوان دەبن، ئەوانەی جوان دەبن خۆشەویست دەبن' کە فەلسەفەی ژنی ئازادە، بە بنەمای گرت. ئەگەر مرۆڤ ئامانجێکی گەورەی هەبێت هیچ شتێک لە بەردەمی نابێتە لەمپەر. ئامانجی زیلانیش گەورە بوو و بە گوێرەی ئەوە دەجوڵایەوە.  

وشە بەشی گێڕانەوەی فیداکاری گەل و شەڕڤانان ناکات

بەهۆی هێرشی قورسی داگیرکەران بۆ سەر کوردستان، دەبوایە شەڕی ئازادی بکرایە و بە هەزاران گەنجی کوردستان بەشدارییان لەو تێکۆشانە پیرۆزەدا کردبوو. لەبەر ئەوەی فەلسەفەی ئەو شەڕە پیرۆزە خۆشەویستی ژیانی ئازادە، ئەو رێگەیەش بە بێ گیانبازی نابێت.

دەوڵەتی تورکی فاشیست ساڵی ٢٠١٩ بە پلانێکی چەپەڵ هێرشیکردە سەر گرێ سپی و سەرێکانی. لە بەرامبەر هێرشەکانی سەرێکانی و گرێ سپی رۆڵەکانی رۆژ دەستیان بە بەرخودانی شکۆمەندانە کرد. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەو هێرشانەدا دەستیان بە هەموو کردەوەیەکی دڕندانە برد. بە سەدان هەزار منداڵ، ژن، مرۆڤی بەتەمەن بە چەکی کیمیایی سوتێندران. لەبەرامبەر دڕندەیی دەوڵەتی تورک بەرخودانێک کرا، کە وشە بەشی گێڕانەوەی ناکات. چونکە وشەی ئەوەندە بەهێزنییە کە بتوانن گیانبازی گەل و شەڕڤانان بگڕێتەوە. لەپێناو پاراستنی شکۆمەندی گەل و وڵاتەکەیان ژمارەیەکی زۆر شەڕڤان تا کۆتا هەناسە شەڕیان کرد و شەهیدبوون.

زیلان بێریتان لەم بەرخودانە مێژوویەدا لە شاری سەرێکانی لە ریزەکانی پێشی پێشەوەبوو. بە جۆش و ورەی خۆیەوە بۆ هەڤاڵانی ببووە هێز. زیلان بێریتان لەو بەرخودانە مێژووییەدا دەیگوت، ' من لەبیرم نەکرد، من زیلانم'. هەندێک مرۆڤ دەزانن شەهیدیش بن، تا دوا ساتی ژیانیان پێکەنین لە سەر روخساریانە. مێژوو ئەو قارەمانانە لە یاد ناکات. ئێستاش دەنگ و خەندەی زیلان لە کۆڵانەکانی سەرێکانیە. زیلان بێریتان کە بە بڕیارداری لە بەرامبەر دوژمن شەڕی کرد، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەرخودان لە دژی دەوڵەتی تورک چووە کاروانی نەمرانەوە. ئێستا بە هەزاران کەس لەسەر رێبازی زیلان رێدەکەن و تێدەکۆشن. وەک چۆن زیلان بێریتان بووە شوێنکەوتووی شەهیدان ئێستاس بە هەزاران کەس لە سەر رێبازی زیلانن. هەرگیز لەیادت ناکەین زیلان بێریتان.