هێرشەکانی رووسیا لە ئیدلب ١٠ کوژراو و ٣٠ برینداریان لێکەوتەوە

روانگەی سوریی مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئیدلب ١٠ کەس کوژراون و ٣٠ کەسیش برینداربوون.

 

روانگەی سوریی مافەکانی مرۆڤ کە نوسینگەکەی لە لەندەنە رایگەیاند، "١٠ هاووڵاتی مەدەنی کە چەند منداڵێکیشیان تێدایە لە ئەنجامی بۆردومانی رووسیا کوژراون و ٣٠ کەس کە ١٤ کەسیان منداڵن بریندارن.

روونیشیکردووەتەوە، کە رووسیا چەندین کارگەی لە دەوروبەری ئیدلب کردووەتە ئامانج. تائێستا سوپای رووسیا لەوبارەوە هیچ لێدوان و راگەیەندراوێکی نەبووە.

پێشتر ئاگربەست لەنێوان رووسیا و تورکیا لە ئیدلب واژۆکرابوو، بەڵام هەر دوولا بەردەوام ئاگربەستەکەیان پێشێلکردووە.

نزیکەی نیوەی رووبەری ئیدلب لە ژێر دەستی چەتەکانی تەحریر شامدایە کە سەر بە ئەنقەرەن.