تەرمی شەهید یاسر ئەلساڵەح بەخاک سپێردرا
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید یاسر محەمەد ئەلساڵەح بەخاک سپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید یاسر محەمەد ئەلساڵەح بەخاک سپێردرا.
دانیشتووانی شاری شەدادی کانتۆنی جەزیرە، ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و هێزە سەربازییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی کۆبوونەوە.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شەدادی، محەمەد ئەلخەلیل سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "شەهیدان ئەو مەشخەڵەن کە ڕێگەمان ڕووناک دەکەنەوە، ئەوان قەڵغان و پارێزەری وڵاتن". خەلیل بەڵێنی دا تا کۆتایی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبن.
ئەندامی مەجلیسی شاری شەدادی حەسەن ئەلموخلیف گوتی: "هەرگیز فیداکاری شەهیدان لەبیرناکەین و لە دڵمان زیندوو دەیهێڵینەوە. شوێنکەوتەی ئەو فیداکارییانە دەبین و ئایندەیەکی ڕووناک بنیات دەنێین".
دواتر ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. پاشان تەرمی شەهید لە گۆڕستانی گوندی حنە شەرقیە بەخاک سپێردرا.