ڕووی خیانەتی ناوخۆیی!

پەدەکە سەرکردایەتی سیاسەتی داگیرکاری و لکاندنی خاکی باشوور بە تورکیاوە بەڕێوە دەبات. بە هۆی سیاسەتی پەدەکەوە کە پشت بە دوژمن دەسپێرێت، بەهەزاران سەرباز، سەدان تانک و زرێپۆش لە باشووری کوردستان جێگیر کراون و زۆرێک بنکەی سەربازی دروست کراون.

حکومەتی تورک لە چوارچێوەی لکاندنی باشووری کوردستان بە تورکیاوە، سەدان گوندی ناوچەکەی لە هاووڵاتیان چۆڵ کردووە. لە کاتێکدا کە ڕۆژانە چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ناوچەی ئامێدی دهۆک دەگوازرێنەوە، سوپای تورک بۆ پاراستنی خۆی و مانەوەی لە ناوچەکە هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچە و گوندانەی کە تێیدا جێگیر بووە. لەو چوارچێوەیەدا زیاتر لە ١٠٠ گوند چۆڵکران، زیاتر لە٦٠٠ گوندی دیکەش لەژێر هەڕەشەی چۆڵکردندان. بارزانییەکان کە باشوریان بۆ داگیرکردن و خستنەسەر تورکیا  ئامادە کردووتەوە، لەناو خۆیاندا شەڕ بۆ پۆست و مەقام دەکەن.

شەڕ و ململانێی نێوان بارزانییەکان

لە کاتێکدا کە پەدەکە ڕۆڵی پێشەنگ لە سیاسەتی داگیرکاری و لکاندنی باشوور بە تورکیاوە دەگێڕێت، ئیتر ناتوانرێت ڕەنگدانەوەی هەوڵە خیانەتکارییەکانی نێوخۆ و نێو پارتی بشاردرێتەوە. شەڕی دەسەلاتخوازەکانی نێو بنەماڵەی بارزانی لەسەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد گەیشتۆتە خاڵی نەگەڕانەوە نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی. یەکێک لە دوا کێشەکان، کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لە بەغداد وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەرکەوت.

سوپای تورکیا بۆ پاراستنی دەسەڵات ومانەوەی پەدەکە نەهاتووە

پێدەچێت توانای حکومەتی ئەردۆغان بۆ سەربەست بوون لە جوڵەکانی لە باشور کوردستان و ئەنجامدانی هێرشی سەربازی تەنانەت لە ناوچە مەدەنییەکانیشدا، هاوتای سیاسەتی ناوچەیی پەدەکە بێت کە پشتبەستن بە دوژمنەوەیە. لە درێژەی ئەم سیاسەتەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهەزاران سەرباز و سەدان تانک و زرێپۆش ڕەوانەی باشور کراون و لە زۆر شوێن بنکەی سەربازی نوێ دروستکراون. دەسەڵاتی سەربازی حکومەتی تورک کە لە ئەنجامی گەڕان بەدوای خەلافەتێکی نوێدا لە باشووری کوردستان و عێراق جێگیر بووە، بۆ پاراستنی دەسەڵاتی پەدەکە دەرفەتەکانی بەفیڕۆ نادات. بە پێچەوانەی ئەوەی کە بیری لێدەکرایەوە، لە کۆتاییدا تورکیایەکی نوێ بە داگیرکردنی پارێزگاکانی باشوورەوە دیزاین دەکرێت.

هەنگاو بە هەنگاو دەبنە هێزێکی نیمچە سەربازی

بارزانی دەیەوێت بە لەناوبردنی پەکەکە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. بۆ ئەم خواستەی دەبێتە هۆی پێشکەشکردنی دهۆک و هەولێر بە دەوڵەتی تورک. پێشهاتەکانی ناوچەکە نیشاندەری ئەوەن کە سوپای تورک بەکردەوە لە بواری ئیدارییەوە دەسەڵاتی بەسەر ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی پەدەکە پێشکەشی کردووە بەدەست هێناوە. ئەم دۆخە بە مانای بوون بە هێزێکی نیمچە سەربازی تورکیایە لەو شوێنانە.

لە شەڕی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیدا تەسفیەکردن دەستیپێکرد

لەگەڵ گەشەکردنی ململانێی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسعود-مەسرور بارزانی کە شەڕ لەسەر دەسەڵاتە، هەوڵی باوک و کوڕیش بۆ تەسفیەکردنی نێچیرڤان بارزانی پەرەی سەندووە.

شەڕی نێوان بارزانیەکان کە ناوبەناو دەبێتە بابەتی هەواڵەکان، بە کوشتنی موحسین ڕەشید، یەکێک لە کادیرە باڵاکانی پەدەکە شەڕەکە زیاتر بووە. لە کاتێکدا باس لەوە دەکرا کە لایەنی نێچیرڤان بارزانی دژ بەم بابەتە کەوتووتە هەوڵدانەوە، دەرکەوت کە مەسرور بارزانی و دەوروبەرەکەی کەسانی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی لە ناو پاراستن (دەزگای هەواڵگریی پەدەکە) پاکتاو دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا لە نێو ئەو زانیاریانەی کە دەست کەوتووە، هەندێک کوشتنی سیاسی لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە کە لە ڕای گشتی دەشارنەوە.

مەسعوود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم دەچێت بۆ بەغدا...

لەلایەکی دیکەوە بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە بۆ چوونە بەغداد و بەسەر کردنەوەی بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی عێراق وەک سەرۆکی هەرێم هەنگاوێکی دیکە و بەرچاوە لەو چوارچێوانەدا. لە نێو ئەو شاندەی کە لەگەڵ بارزانی چوون بۆ بەغدا؛ ڕێبەر ئەحمەد بوو لە کاتێکدا وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانە و ئومێد سەباح سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و هەروەها زۆرێک لە بەرپرسانی حکومی لە گەڵ بوون، سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی دا ڕایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە هەنگاوێکی باشە بۆ دروستکردنی متمانە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێمە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا" لە بەیاننامەکەی دا سەبارەت بە کاریگەری گەشتەکەی بارزانی بۆ بەغدا باس کراوە. پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قەیرانەکان بەهۆی سەردانەکەی بارزانیەوە بۆ بەغدا قووڵتر ببنەوە.

نێچیرڤان بارزانی داوای پشتیوانی کرد

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نێچیرڤان بارزانی لە دژی کارەکانی مەسعود بارزانی، داوای پشتیوانی لە زلهێزە نێونەتەوەییەکان کردووە. هەروەها هەندێک ناوەندیش ئاماژە بەوە دەکەن کە زلهێزە نێونەتەوەییەکان زیاتر لە نێچیرڤان بارزانیەوە نزیکترن.

مسۆگەر کردنی مانەوەی خۆی لە ڕێگەی پەکەکەوە

لە لایەکی تریشەوە هەوڵی هەردوولایەنی بارزانی هەوڵ دەدەن بە دژایەتی لەگەڵ پەکەکە خۆیان بسەلمێنن ئەمەش نموونەیەکی ڕوونە نیشاندەری ئەوەیە کە چەندە گێژاوی خیانەت نێوان بارزانییەکان قووڵ بووەتەوە. پێدانی بڕە پارەیەکی زۆر لەلایەن پەدەکەوە بە بەشێک لە دامودەزگاکانی عێراق بۆ بە فەرمیی بەئامانجکردنی یەکێتی و پەکەکە سەبارەت بە پرسی ئاگر کەوتنەوە لە بازاڕەکان، یەکێکە لەو نموونە گرنگانەیە کە پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. دەربڕینی هەڵوێستی توندی یەکێتی بە وتنی، "وێنە و ڤیدیۆی کەسانێکی داعشمان لایە کە هێنراونەتە باشور" بووە هۆی ئەوەی نێچیرڤان بارزانی لەو پرسە بکشێتەوە. هەر دوای ئەم لێدوانە، بارزانی لەبەردەم کامێراکان دەرکەوت و وتی: "هیچ بەڵگەیەک نییە کە یەکێتی تێوەگلابێت، بەڵکوو کاری پەکەکەیە کە ئاگرکەوتنەوەکانی ڕێکخستووە"، هەوڵی تاوانبارکردنی تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە ئەنجامی  ئەم سیاسەتە سەری هەڵداوە. بەم قسەیە نێچیرڤان بارزانی هەوڵیدا یەکێتی نیشتمانی بە قازانجی خۆی ڕابکێشێ.

دیسان لۆبیگەری مەسعوود بارزانی لە بەغداد لە بەرژەوەندی داگیرکاری حکومەتی تورک وەک پێشهاتێکی جیاواز دەردەکەوێ کە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی پەدەکەیە. مەسرور بارزانی هێزی تایبەتی خۆیان بە ناوی پارستن و گوڵان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جێگیر دەکات و هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی شەنگال دەدات، بەمەش ئەوەی لە باوکی مەسعوود بارزانیەوە ماوەتەوە دەیەوێت تەواوی بکات.