ئەسرین قادری ئەندامی کۆنگرەی نەوتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، پەیوەست بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە لە شەڕی ئیسرائیل-ئێراندا قوڵتربووەتەوە و ئاماژەی بەوەدا قۆناغە پێویستی بە یەکڕیزی کوردان ستراتیژێکی هاوبەشە. نەسرین قادری سەرنجی خستەسەر هەڵوێستەی دۆناڵد ترامپ بەوەی ئەمریکا لە دژی ئێران هەنگاوی سەربازی و دیبلۆماسی توند دەگرێتەبەر. ئامادەکاریی و جموجۆڵە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا نیشاندەری ئەوەیە بۆ ملکەچ کردنی ئێران لە نێو هەوڵدانی ڕوون و ئاشکرادان.
ئەسرین قادری ئاماژەی بەوەدا وا دەردەکەوێت ئەو هێزانە نایانەوێت ئێران بە تەواوەتی داڕوخێت و گوتی: "هێزە رۆژئاواییەکان خواستییان ئێرانێکی دیموکراتیک نییە. خواستی ڕۆژئاوا ملکەچکردنی ئێران و بێکاریگەرکردنێتی لە ڕووی سەربازییەوە."
ئەسرین قادری بەدووری زانی ڕووسیا و چین ڕاستەخۆی بەشداری ئەم پرۆسەیە ببن و هەردوو دەوڵەتەکە لەگەڵ قوڵبوونی زیاتری قەیرانەکانی ئێستادا نین. ئاماژەی بەوەشدا ئەو خواستەی هەردوو دەوڵەت لە پێناو نفوسی خۆیاندایە نەک دادپەروەری.
'پەژاک خاوەنداری لە گەلەکەی دەکات'
ئەسرین قادری ئاماژەی بەوەدا ئەم پرۆسەیە بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردەمێکی گرنگە و دەستنیشانی کرد لەگەڵ ڕووخانی دەوڵەتی ئێران دا سیاسەتی کوردیی بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی دەکەوێتە ئەستۆ و گوتی: "پەژاک بۆ پاراستنی گەلی ڕۆژهەڵات پێویستی بە دەستوور و ڕێگە پێدانی کەس نییە. پەژاک لە ڕووی سیاسی، سەربازی و ئایدۆلۆژییەوە ئامادەیە ئایندەیەکی ئازاد و دیموکراتیک بونیات بنێت. لەوە دڵنیاین پەژاک بە هەموو جۆرێک بەرگری لە گەلەکەی دەکات."
بەرپرسیارێتی پارتەکانی ڕۆژهەڵات
ئەسرین قادری بانگەوازی لە پارتەکانی دیکە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن و گوتی: "سات بە سات ڕووخانی ڕژێم یاخود ڕیفۆرمکردنی دێتەئاراوە. ئەمەش پەیوەست بە کوردانەوە شتێکی ئاسایی و سیمبوڵی نییە، بە دڵنیاییەوە کاتی یەکڕیزی ستراتیژییە. گەر کۆمەڵە و دیموکراتی ئێران (حدکا) درێژە بە جموجوڵەکانیان لە دەرەوەی هێزە کوردییەکان بدەن، یان لەوەش خراپتر، پێگەی خۆیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هێزە دەرەکییەکان دیاری بکەن. ئەوا بەمانای دووبارە بوونەوەی خیانەتی مێژووی دێت کە پێشووتر بەسەر گەلی کوردا هاتووە. ئەمەش نەک بە تەنها زیانێکی مێژوویییە، هاوکات مەترسییەکی گەورەیشە لە بونیاتنانی ئایندەی ئازادمان."
'گەلی کورد سیاسەتێکی شکۆدارانەی دەوێت'
ئەسرین قادری ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد لە هەرچوار پارچەکەی کوردستان لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخەکەیە و گوتی: "ئیدی هیچ پاساوێک بۆ دواکەوتنی گەلی کورد لە پرۆسەکەدا جێگەی قبوڵ کردن نییە. گەلی کورد لەگەڵ سیاسەت کردنێکدایە کە بەرژەوەندیییەکانی گەل بە ئامانج بگرێت، نەک بەرژوەندی حیزبی."
ئەسرین قادری لە کۆتاییدا دەستنیشانی کرد پێویستە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سیاسەتێکی ژیرانە پەیڕەو بکات و گوتی: "نە بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێم و نە بە پەسەندکردنی سیناریۆکانی ڕۆژئاوا ئازادی دێتە ئاراوە. ئازادی گە گرتنەبەری هەڵوێستی یەکگرتووانە دێتە ئاراوە لە دژی ڕژێم و هەموو ئەو هێزانەی بەبێ ئیرادەی کورد کوردستان داڕێژنەوە."