دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان عێراق ئاژانسی ڕویتەرزی سزا دا
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراق ئاژانسی ڕویتەرزیان بە ٢٥ ملیۆن دیناری عێراقی و ڕاگرتنی کارەکانیان لە عێراق تاکو ٣ مانگ سزا.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراق ئاژانسی ڕویتەرزیان بە ٢٥ ملیۆن دیناری عێراقی و ڕاگرتنی کارەکانیان لە عێراق تاکو ٣ مانگ سزا.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا بە وەرگرتنەوەی مۆڵەت لە ئاژانسی ڕویتەرز تاکو ٣ مانگ و سازادانیان بە بڕی ٢٥ ملیۆن دیناری عێراقی بەهۆی ئەوەی هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە لەسەر ئاماری کۆرۆنا لە عێراق.
ئاژانسی ڕویتەرز دەربارەی ئاماری کۆرۆنا لە عێراق هەواڵێکی بڵاوکردبۆوە کە لە عێراق بە هەزاران توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بونیان هەیە.
هەروەها ئەو ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە حکومەتی عێراق ئەو زانیارییەی لە هاووڵاتییان شاردوەتەوە و هەڕەشەی لە کادرە پزیشکەکان کردووەـ کە ئەو زانیاری و بابەتە بۆ هیچ لایەنێک باس نەکەن.
ژ.ت