سوپای عێراق ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیا
وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌ركردایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق داوا له توركیا ده‌كات سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بپارێزێت و هێرشەکانیان بۆ سەر قەندیل و شەنگال ڕابگرێت.
وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌ركردایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق داوا له توركیا ده‌كات سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بپارێزێت و هێرشەکانیان بۆ سەر قەندیل و شەنگال ڕابگرێت.
یه‌حیا زوبه‌یدی وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌ركردایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بە دەنگی ئەمه‌ریکای ڕاگەیاند، هێزه‌كانی عێراق ئێستا له شه‌نگال هه‌ن و پێشمه‌رگه‌ش له قهندیلەوە نزیكه كه به‌شێكن له سیسته‌می به‌رگریی عێراق، كاری هه‌موو ئه‌م هێزانه پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر هیچ وه‌ڵاتێكی دراوسێ به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی هه‌ر وه‌ڵاتێك له‌نێو خاكی عیراق، چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌ركرده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
زوبه‌یدی ڕاشیگه‌یاند: «ئێمه هه‌میشه ئەوەمان بە تورکیا گوتووە كه به هیچ جۆرێك نامانه‌وێت خاكی عێراق ببێته شوێنی چالاكی و كار دژ به وه‌ڵاتانی دراوسێ، ئێمه ڕێز له سه‌روه‌ریی خاكی توركیا و هه‌موو وه‌ڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌گرین.»
یه‌حیا زوبه‌یدی وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌ركردایه‌تیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بێ ئاگایی خۆی نیشاندا ده‌رباره‌ی چوونی سه‌ربازانی توركیا بۆ گوندی به‌رمیزه‌ی سەر بە قه‌زای سۆران.
s.m