عیراق ٢٣٪ی بەرهەمهێنانی نەوتی کەم کردەوە

عیراق بەپی رێکەوتنی ئۆپیک دەستیکرد بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی ٢٣٪ .

بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی بەسرە ڕایگەیاند: "ئەمرۆ ١ی ئایار دەستکرا بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێلگە نەوتیەکانی پارێزگای بەسرە، ئەم کەمکردنەوەیە ٢٣٪ دەبێت وە ئەم بڕیارەش تەواوی کێلگە بەرهەمهێنەرەکانی عێراق دەگرێتەوە.

هەروەها ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای نەوتی بەسرە ڕایگەیاند: "ئەم بڕیارە جێبەجێکردنی بڕیاری (ئۆپیک)ە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانی ئۆپیکەوە و لە ئیستادا کۆمپانیای نەوتی بەسرە رۆژانە ٣ ملێۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە."

ئەمرۆ ١ی ئایار بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی دوای مانگێک لە ناجێگیریەکی خراپ لە بازاری نەوت لەگەل کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی ژیان بەشیوەیەکی بەرچاو.

هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو: "عێراق رووبەرووی سەختیەکی زۆر دەبێتەوە لە کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان بەپی رێککەوتنی (ئۆپیک)."

ف.ق