لە ئێران ٨ کەس بەتاوانی هێرشی چەکداری بۆسەر پەرلمان-ی ئێران لەسێدارە دران
میدیاکانی ئێران لەسەر زاری دەزگەی دادوەری تارانەوە ڕایانگەیاند کە، کە هەشت تاوانبار بە تاوانی هێرشی ساڵی پار بۆ سەر پەرلەمان و مەزارگەی خومەینی لە سێدارەدران.
میدیاکانی ئێران لەسەر زاری دەزگەی دادوەری تارانەوە ڕایانگەیاند کە، کە هەشت تاوانبار بە تاوانی هێرشی ساڵی پار بۆ سەر پەرلەمان و مەزارگەی خومەینی لە سێدارەدران.
لە ڕاگەیەنراوەکەی دەزگەی دادوەری گشتیی شۆڕشی تاران، کە لە ڕۆژی شەممە لە میدیاکانی ئێراندا بڵاوکرایەوە ئاماژەیان بە لەسێدارەدانی ئەو ٨ کەسە کردووە.هەروەها ناوی ئەو ٨ کەسە سلێمان موزەفەری، ئیسماعیل سۆفی، ڕەحمان بهروز، ماجید مورتەزایی، سیروس عەزیزی، ئەیوب ئیسماعیلی، خسرۆ ڕەمەزانیی و عوسمان بهروز ڕاگەیەندراوە.
لە حوزەیران/جۆزەردانی ساڵی ٢٠١٧ دوو هێرشی چەکداری کرایە سەر پەرلمانی ئێران و گۆڕی خومەینی،لە شاری تارانی پایتەختی ئێران کە بە وتەی کاربەدەستانی حکومەتی ئێران لەو هێرشانەدا ١٧ کەس کوژران و هەروەها هەر پێنج هێرشبەرەکەش لە ئەنجامی کردەوەی خۆکوژیی و تەقەی هێزەکانی ئێراندا کوژران.
ک-ش