لە عەفرین و مارع ٦ سەرباز و چەتەی تورک کوژران
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایاگەیاند، لە چالاکییەکانی هێزەکانیاندا لە مارع و عەفرین، ٦ سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایاگەیاند، لە چالاکییەکانی هێزەکانیاندا لە مارع و عەفرین، ٦ سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، دەربارەی چالاکییەکانی هێزەکانیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان لە چالاکییە کاریگەرەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان لە هەرێمی عەفرین و دەوربەرەکەی بەردەوامن.
لە ڕۆژی ٢٦ی ئابی ٢٠١٩/ ٤ی خەرمانان هێزەکانمان لە دژی ناوەندێکی سوپای تورکی داگیرکەری لە دەروبەری گوندی باسووفانێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجام دا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا بارەگاکە ڕوخێنرا، دوو سەربازی تورک کوژران و ٤ی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠١٩/ ٨ی خەرمانان هێزەکانمان لە بارەگایەکی چەتەکانی گرێدراوی سوپای تورکیان دا لە دەوربەری شاری مارع و شەڕی ڕووبەڕوویان لەگەڵ چەتەکان کرد. هاوکات هێزەکانمان بە چالاکییەک ئۆتۆمبیلێکی سەربازی دۆشکەبەسەریان تێکشکاند. لە ئەنجامدا ٤ چەتە کوژران و ٢ی دیکەش بریندار بوون".
ک٠ش