لە نەینەوا پێنج تۆنێلی داعش تەقێندرانوە و دەست بەسەر ٧٠ بۆمبدا گیرا

لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا هێزە ئەمنیەکان ٥ تۆنێلی داعشیان تەقاندەوە و ٧٠ بۆمبیان دۆزیەوە و دەستیان بەسەردا گرت.

ئەمرۆ دوو شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنیەکان ٧٠ بۆمبیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە و لە هەمان ئۆپراسێۆنی گەڕان و پشکنیندا ٥ تۆنێلی داعشیان تەقاندەوە.

 هەروەها شانەی ڕاگەیاندنەکە ڕایگەیاند: "هێزێکی فەرماندەی ئۆپراسیونەکانی رۆژئاوای نەینەوا لەکاتی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە ناوچەی بادوش، ٧٠ بۆمب کە چەندین جۆری بۆمب بوون دۆزارنەوە، هەروەها مەفرەزەکان ٥ تۆنێلی داعشیان تەقاندەوە.

لە لایەکی دیکەوە هێزێکی هاوبەش لەچوارچێوەی فەرماندەی ئۆپراسێۆنەکانی سەڵاحەدین بە هەماهەنگی لەگەل هێزی ئاسمانی عێراق لەکاتی دانانی بۆسە لە دۆڵی (عەجیل) بەهۆی بوونی جموجۆڵی داعش ئۆتۆمبێلێک لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراق لەناوبراوە و تەواوی چەکدارەکانی داعش کە لەناو ئۆتۆمێلەکەدا بوون کوژراون و ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوەتی سووتاوە.

ز.ش