لە بەندەر-ی ماهشار و شارۆچکەی کورە (تاڵەقانی )لە ڕۆژەکانی و ١١و ١٢ی خاکەلێوە/ ٣١ی ئادار بۆ ١ی نیسان، هێزە ئەمنیەتیەکان ۱۱ کەس لە هاووڵاتیانی ناڕازییان دەستبەسەر کردوە و هەناردەی شوێنی نادیار کراون کە بنەماڵەکەیان هیچ زانیاریکیان لە سەر شوێنی دەستبەسەرکردن وچارەنوسیان نیە.
بە پێی ئاماری دەستبەسەرکراوانی پێشوو لە ڕۆژی یەکەمی خۆپیشاندانەکەوە تا ئێستا ۱٦۰ کەس قۆڵبەست کراوە کە تەمەنی هەندێکیان لە ژێر ۱٨ ساڵەوەیە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە کە هاووڵاتیانی عەرەب-ی پارێزگای ئەحواز بە ئامانجی ناڕەزایەتی دەر بڕین لە هەمبەر سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی کردن بە نەتەوەی عەرەب لە میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران ، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان ، کە بەرەوڕووی هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بونەتەوە و تائیستا زیاتر لە ١٦٠هاووڵاتیانی عەرەب-ی ئەحواز دەستگیر کراون.
ک-ش