ڕێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵییەوە بە شێوەی دیمەن بانگەوازییەکی مێژوویی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە:
"هاوڕێیانی هێژا
سه‌باره‌ت به‌كێشه و رێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناخه‌ی ته‌ڤگه‌ری هاوڕێیه‌تی كۆمیناڵیمان پێی گه‌یشتووه به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیانه‌م زانی به نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دوباره‌ییش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خولقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.
۱- پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی).
۲- به كۆنگره‌ی ١٢ و کۆتایهێنان بەو کاروچالاکییانەی لە ژێر ناوی پەکەکەدا دەکرێت، وه‌ڵامێكی تاكۆتا درووستی ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به وه‌ڵامێكی مێژووییانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.
۳- ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
٤- له سه‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كاندا، مانیفێستۆیهكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیم ئاماده‌كرد كه ده‌بێت بهوهرچهرخانێكی مێژوویی بژمێردرێت. ئه‌م مانیفێستۆیه بە سەرکەوتویی شوێنی مانیفێستۆی ٥٠ساڵەی "رێگای شۆڕشی كوردستان" دەگرێتەوە. له‌و بڕوایه‌دام كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی كورد، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی و جیهانیش ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵگه‌یی مێژوویی هه‌ڵگرتووه. گومانم نییه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی نه‌ریتی مانیفێستۆی مێژووییه.
٥- پێویستە به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن کە له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به‌ورییاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازادبن.
٦- ئه‌م قۆناخه‌ی پێیگه‌یشتووین، هه‌نگاوی نوێ بۆ پراكتیزه‌كردن ده‌سه‌پێنێت. به بایه‌خه‌وه جه‌ختكردنه‌وه، تێگه‌یشتن و پابه‌ندبوون به بنەماکانی ئه‌م قۆناخه و ئه‌م هه‌نگاوه پێویستانه‌ی گرنگییه‌كی مێژووییان هه‌یه، مه‌رجی درێژه پێدانن بهههنگاوهكان.
- لێرەدا كۆتایی بهتهڤگهڕی پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له‌دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی کورد دەرکەوت و بەئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئێدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە. لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بە سەر چووە. ئه‌وه‌ی تر به دووبارهیهكی زۆر و چه‌قبه‌ستن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه درێژه به ره‌خنه و ره‌خنه‌دانی به‌رفراوان ده‌دات.
- به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ت بۆشایی هه‌ڵناگرێت، ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه به به‌رنامه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)، به‌ستراتیژی (سیاسه‌تی دیموكراتی) و وه‌ك ته‌كتیكی سه‌ره‌كیش بە یاسای گشتگیرانه پڕ بكرێته‌وه. ئامانجمان قۆناخێكی مێژوویی و چاره‌نووسسازه.
- له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كه‌دا؛ ئارەزومەندانە چەکدانان و هه‌نگاوی دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنێكی به‌رفراوان كه وا بیری لێده‌كرێته‌وه له په‌رله‌مانی توركیادا به‌یاسایی بكرێت و ده‌ستڕۆیشتوو بێت هه‌نگاوی گرنگن. مه‌رجه هه‌نگاوه‌كان به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه و دوور له لۆژیكی نه‌زۆك و ململانێی من و تۆیی، بنرێن. ده‌زانم كه هه‌نگاوه‌كانمان مایه‌پووچ نابن. ئه‌و ڕاشكاوییه ده‌بینم و متمانه‌م پێیه‌تی. هاوكات هه‌وڵی چوونه ناو هه‌نگاوی كرداریتر و كلیل ئاسایانه‌ی به‌رجه‌سته له‌ئارادایه.
ئه‌و تێزانه‌ی من دامناون سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ن؛
١- هەموو لایەک ئه‌ركه‌كانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن، گه‌یشتن به ئامانجی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) به گه‌یشتن دیدگای ئینتهگراسیۆنیستی ئه‌رێنی به‌دیدێت. له سه‌ره‌نجامی هه‌موو باسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه: پەکەکە ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ردان له‌و ئامانجه بنچینه‌ییه ده‌ستبه‌رداری ستراتیژییه‌تی بنچینه‌یی شه‌ڕیش بووه، كۆتایی به‌هه‌بوونی خۆی هێناوه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م قۆناخه مێژووییه به‌ره‌و پێشتر ببردرێت.
٢- به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی واتادان به‌په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن و گومانه‌كانی ڕای گشتی لاببات و ببێت به‌وه‌ڵامی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان، ده‌بێت ئه‌وه ئاساییانه لێكبدرێته‌وه كه زهمینهسازكاربن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك دانان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ڕای گشتی به‌شێوه‌یه‌كی كراوه بكرێت. دروستكردنی میكانیزمی چه‌ك دانان پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێكی دڵخوازانه‌یه له قۆناخی تێكۆشانی چه‌كدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناخی سیاسی و سیاسه‌تی دیموكراتیانه. ئه‌مه نه‌ك به شكست، به‌ڵكو ده‌بێت به‌سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی هەڵسەنگێندرێت. ورده‌كاری چه‌ك دانان ده‌ستنیشان ده‌كرێن وبه خێرایی پراكتیزه ده‌كرێن.
٣- ده‌م پارتی له‌گه‌ڵ پارتییه‌كانی تری ژێر چه‌تری په‌رله‌مان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌سه‌ركه‌وتن پێكه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بکەن.
٤- له‌م نێوه‌ندەدا سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئازادبوونی من كه وه‌كو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی له سه‌رجه‌م نوسراو و بڕیاره‌كاندا هاتووه: خۆشتان ده‌زانن كه هه‌رگیز ئازادی خۆمم به كێشه‌یه‌كی تاكه كه‌سی دانه‌ناوه. له ڕوویی فه‌لسه‌فیشه‌وه ئازادی تاك دابڕاو نییە لە ئازادی کۆمەڵگە. بە ئازادیی تاک کۆمەڵگە و بە ئازادیی کۆمەڵگەیش تاک دەتوانێ ئازاد بێت. مه‌رجه به‌پێی ئه‌م مه‌یله مامه‌ڵه بكرێت.
بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن. پێشهاته‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی له هه‌رێمه‌كه‌دا، به ئاشكرا گرنگی و پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییهمان ده‌سه‌لمێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه پڕ به‌دڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ره‌خنه و پێشنیار و هاوكارییهكتانم. ده‌توانم به حه‌ز و جۆشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه و خۆم به گەشبین و ئاماده ده‌زانم كه ئه‌م گفتوگۆیانه لەسەر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیشدا ئێمه و هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی به به‌رنامه‌یه‌كی تیۆری و قۆناخێكی ستراتیژی و ته‌كتیكی ده‌گه‌یه‌نێت و له ئێستاوه له‌ناو هه‌وڵ و ئاماده‌كاری ئه‌مه‌دان.
بانگه‌وازیم بۆ قۆناخی داهاتوومان؛ با له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیارانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا باسم كردوون، قورسایی بخه‌ینه سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان و پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی سه‌ركه‌وتووانه به‌دی بهێنین.
له‌گه‌ڵ سڵاو و خۆشه‌ویستی هاوڕێیه‌تی هه‌میشه‌ییم
١٩ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥
عه‌بدوڵا ئۆجالان."