باران و بایەكی توند لەچەند پارێزگایەكی ئێراندا گیانی دەیان كەسی گرت
لافاو لەتاران و سیستان و بەلووچستانی لانیکەم گیانی یازدە كەسی گرت.
لافاو لەتاران و سیستان و بەلووچستانی لانیکەم گیانی یازدە كەسی گرت.
دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەک ناوچە و هەرێمی جیاوازی ئێران زەرەر و زیانی گیانی و مادی لەخەڵكدا. لافاو لەلایەك و لەلایەكی تر نەبوونی ژێرخانی پێویست لەبۆنیادنانی شاردا گیانی خەڵكەكە دەگرن.
دوابەدوای هەلسانی لافاو لەچەند پارێزگایەكی ئێراندا، بەرپرسانی ئێران لەسەر رێژەی قۆربانیانی لەتاران و سیستان و بەلووچستان كرد.
ژمارەی قۆربانیانی لافاوەكە لەبەلووچستان كە لەناویاندا دوو منداڵی زاهیدانیش هەبوو، بەلانی كەمەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە. ئەم دوو منداڵەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی و رووخانی دیوار بەسەریاندا گیانیان بەختكردوە و باوكیشیان بریندار بووە.
رەزا تاهێرخانی، قائممقامی شاری دەماوەندیش رایگەیاندوە، بەلانی كەمەوە كەس لەروود هن ئەو شارە بەهۆی هەلسانی لافاوە گیانی بەختكردوە.
هاوكات بەرپرسانی پارێزگای تاران باسیان لەرێژەی قۆربانیان لافاوەكە لەهەرێمی ئیممام زادە داود دەكەن. تا ئێستا بەلانی كەمەوە شەش كەس بەهۆی هەڵسانی لافاوە بوونەتە قۆربانی. ژمارەی بێ سەروشوێنەكانی ئیممام زادە داوود بەلانی كەمەوە چواردە كەس دەبن. بەرپرسانی هەرێمی د اوایان لەدانیشتوانی ئەو هەرێمانە كردوە كە بەیانی لەماڵەكانیان بچنە دەرەوە؛ چونكە بارانێكی توند و بەهێز دەبارێت.
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوكراونەتەوە ژمارەیەك سەیارە لەو هەرێمە بوونەتە ژێر قوڕ و لیتەوە. لەو هەرێمانەی لافاو هەلساوە بەسەدان میلیار تەمەن زەرەر و زیان لەخەڵك دراوە.