بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل لە ئێران و بانگەشە درۆینەكانی رەئێسی لەسەر كۆنترۆڵی بازاڕ

بۆچوونە نەزانانەکانی رەئیسی لەسەر قەرەبووی هاووڵاتیان لە رێگەی "یارانە"ەوە بۆ گرانبوونی نرخی نان لە كاتێكدایە، حكومەت تا ئێستا هیچ  بەرنامەیەكی بۆ بەرزکردنەوەیەکی بۆ نرخی كەلوپەلەكانی بەرهەمهێنانی ئارد و ماكارۆنی، حەلەویات و ... هتد رانەگەیاندووە.

دوای بەرزبوونەوەی لەرادەبەدەری نرخی کەلوپەل و پێداویستی و خواردەمەنییەکان لەم رۆژانەدا لە بازاڕەکانی ئێران، سەرۆك كۆماری ئێران لەوتووێژێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتەکەی بانگەشەی ئەوەی  كرد، خەڵك بەرزبوونەوەی نرخەكان ئەزموون ناكەن و ئەم رووداوە ماوەیەكی درێژە لەرۆژەڤ دایە. لە ئێستاشدا ژیانی ملیۆنان كەس بەهۆی فەقیری و كەمدەرەتانیەوە لە ژوورە تارێكەكاندا بەنادیاری ماوەتەوە.

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران دوێنێ لە وتووێژێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی وڵاتەكەیدا رایگەیاندوە، تا ژێرخانەكان بۆنیاد بنرێن،  بۆ مانگێك تا سێ مانگ، لەقۆناخی یەكەمدا بۆ 03%ی كۆمەڵگە بۆ هەر كەسێك بڕی 400 هەزار تمەن و لەقۆناخی دووەمدا، لە 04% تا 09% كۆمەڵگە بۆ هەركەس بڕی 300 هەزار هاوكاری "یارانە" پێشكەش دەكرێت.

ئەو لەسەر ژێرخانەكان وردەكاریی زیاتری باس نەكرد، بەڵام موحسین رەزایی، جێگری كارناسی ئابوری رۆژێك پێشتر رایگەیاندبوو، تەنیا لەدوو مانگی یەكەم تا باشبوونی هەلومەرجەكان، بۆ كەمكردنەوەی گۆشارەكان و بەرزبوونەوەی نرخی نان، بڕێكی كاش بخرێتە حیسابی خەڵكەوە، بەڵام لەداهاتوودا بەشێوەیەكی پسۆلەی كەلوپەلی ئەلەكترۆنی دەبێت.

پێش دەربڕینەكانی رەئیسی، عەلی خامنەئی رێبەری رژێمی ئێران رۆژی دووشەممە سیاسەتە ئابوریەكانی حكومەتی بە گرنگ زانی و پشتیوانیی خۆی بۆ سیاسەتە ئابوریەكانی حكومەت دەربڕیبوو.

لەكاتێكدا ئەم بەرنامە ئابوریانە لەكۆمەڵگە بەرێوە دەچن، کە بەردەوام بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەلەكان و هەڵاوسانی ئابوریش لە بازاڕەکانی ئیراندا بەرەسەر هەڵدەکشێت. بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل و پێداویستیەكان لەئێراندا بەتایبەت لەساڵانی رابردوودا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازیی و كۆبوونەوە ناڕەزایەتیەكان بەتایبەتی، ناڕەزایەتی مامۆستایان، كرێكاران و جوتیاران.

رادەربڕینە ناشارەزایانەیەكانی ئیبراهیم رەئیسی لەسەر قەرەبووکردنەوەى گرانبوونی نرخی نان بە رێگەی هاوكاری "یارانە" لەكاتێكدایە، كە حكومەت تا ئێستاكە هیچ  بەرنامەیەكی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی كەل و پەلەكانی بەرهەمهێنانی ئارد و لەوانە ماكارۆنی، حەلەویات و ... هتد رانەگەیاندووە.

نرخی ئارد لەماوەی حەفتەی رابردوودا 13 قات بەرزتر بووەتەوە و نرخ نانیش هاوشێوەی ئاردەكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.

لەلایەكی ترەوە بەگوێرەی بەرپرسانی دەوڵەتی، یارانەی نان كە بڕیار وایە بدرێتە هاوڵاتیان، بەرابەرە لە گەڵ 250 غەرام نان بۆ هەر كەسێك و بۆیە ئەو بنەماڵانەی كە نانی زیاتر بخۆن دەبێت بەنرخی ناو بازاڕی ئازادی نان بكڕن.

هاوكات، بەرزبوونەوەی نرخی ئارد بەرێژەی 13 قات، كاریگەریی لەسەر هەڵاوسان و نرخی بەرهەمەكانی تر و خزمەتگۆزاریەكانی تری هاوڵاتیانیش دادەنێت و ئەگەریش تەنانەت هاوكاری "یارانە"، نرخی بەرزبوونەوەی نانی قەرەبوو كردەوە، بەڵام دیار نییە بەرزبوونەوەی نرخی كەل و پەلەكانی تر بەچی قەرەبوو بكرێتەوە.

حكومەت دەڵێت، بۆ رێگریكردن لەبەرتیل و ئیحتكار و گەندەڵی لەهاوردەی گەنمی بە دۆلاری 4200 تمەنی و هاوكات رێگری لەقاچاخی ئارد، دەستیان بەئازاد كردنی ئاردەكە كردوە. ئەمە لەكاتێكدایە بەرپرسانی حكومی لە رۆژانی رابردوودا چەندین جار بانگەشەی ئەوەیان دەكرد، كە نرخی نان 30% كەمتر دەبێت لەگەڵ ئەوەی كە نرخی ئاردیش بەرز بێتەوە.

 ئیبراهیم رەئیسی لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا خۆی لەخۆیدا ئاماژەی بە بابەتی دیاریكردنی دراوی بیانیی بژاردەی بۆ هاوردەكردنی دەرمان كردووە. هەرچەندە ئەو بانگەشەی ئەوەی كرد، بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان بۆ گەل لەرێگەی كۆمپانیاكانی بیمەوە قەرەبوو دەكرێنەوە، بەڵام دڵەڕاوكێی گەل لەبەرزبوونەوەی نرخی دەرمان، كە راستەوخۆ گیانی خەڵكەكە دەكاتە ئامانج، بەرزبووەتەوە و لەبەرزبوونەوەدایە.

ژ.ت