دوو کاندیدی پەدەکە بە تۆمەتی بە عسیبوون لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە
لە دوای ئەوەی سەرۆکی لیستی بەرەی تورکومانی بە تۆمەتی بەعسی بوون لە هەڵبژاردن دوورخرایەوە بەهەمان تۆمەت دوو کاندیدی پەدەکە لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە.
لە دوای ئەوەی سەرۆکی لیستی بەرەی تورکومانی بە تۆمەتی بەعسی بوون لە هەڵبژاردن دوورخرایەوە بەهەمان تۆمەت دوو کاندیدی پەدەکە لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە.
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە تۆمەتی بەعسی بوون لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دوورخستەوە، ئەوە لە کاتێکدایە هەمان کۆمسێۆن پێشتر تۆرهان عەبدولرەحمان، سەرۆکی لیستی بەرەی تورکومانی لە کەرکوک دوورخستبۆیەوە.
لە چوارچێوەی دوورخستەوەی بەعسیەکان کۆمسیۆن هەر یەک لە یوسف محمود و مەهدی حاجی علو، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە پاریزگای نەینەوا دوورخستەوە، وێرای ئەوەی ئەوو دووکاندیەی پەدەکە تانەیان لە بڕیارەی کۆمسیۆن گرتبوو بەڵام تانەکەیان ڕەتکرایەوە و بە تەواوی لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.
ئەو بەرنگاربوونەوەی کۆمسیۆن لە کاتێکدایە، تورکیا هەموو هەوڵی خۆیدەدات کە بەرەیەک بۆ عەرەبی سونە، بەرەی تورکومانی، ئەو کوردانە ڕێکبخات کە پاشکۆی سیاسەتی تورکیان، بۆ ئەو مەبستەش لە هەفتەی ڕابردوو هەریەک لە مەحمەد حەلبووسی، خەمیس خەنجەر، پەدەکە، یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری بانگێشت کرابوون بۆ تورکیا کۆبوونەوەیان پێکرابوو.