فەڕەنسا: لە سوریا و عێراق داعش زیندوو دەبێتەوە

فلورێنس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا نیگەرانی خۆی لەبارەی زیندووبوونەوەی چەتەکانی داعش لە سوریا و عێراق پیشاندا.

فلورێنس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا بەشداری لە بەرنامەیەکی هاوبەشی تەلەڤزیۆنەکانی فرانس ئینتەر و فرانس ئینفۆ بوو و وتی، "فەڕەنسا تا ئێستاش بیر دەکاتەوە کە کورتکراوەی عەرەبی داعشی هەیە. ئێمە دەتوانین باسی زیندووبوونەوەی جۆرێکی دیکەی داعش بکەین."

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە لەم مانگەدا ٥٠٠ سەربازی دیکە لە عێراق بکێشێتەوە و بە تەنها ٢ هەزار و ٥٠٠ سەرباز بهێڵێتەوە.

پارلی وتیشی، دوای کۆنتڕۆڵکردنی باغوز دەبینرێت داعش لە سوریا جارێکیتر زیندوو دەبێتەوە.

چەتەکانی داعش لە ٣٠ی کانونی یەکەمدا لەدژی سەربازانی سوریا هێرشیان ئەنجامدا و ٣٩ سەربازیان کوشت.

پارلی ئاماژەی بەوەشکرد، داعش لە عێراقیش خۆی نوێ دەکاتەوە و وتی، "داعش لەناونەچووە. بەو هۆیەشەوە هێزە ئاسمانی و زەمینیەکانمان لەوێن."

ف.ق