دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە سوریا، رابەری ئایینی ئێران عەلی خامنەیی بابەتەکەی هەڵسەنگاند. خامنەیی سەرنجی بۆ سەر رژێمی ئەسەد راکێشا و ئەوەی خستەڕوو کە رووداوەکانی سوریا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پلانیان بۆ دانراوە.
بە بێ ناوهێنانی راستەوخۆ ئاماژەی بە تورکیا کرد
خامنەیی بە بێ ئەوەی ناوەکەی ببات، ئاماژەی بە تورکیا کرد و وتی، "بەڵێ وڵاتێکی دراوسێی سوریاش لەو بوارەدا رۆڵێکی ئاشکرای گێڕا. هەمووان دەتوانن ئەوە ببینن، بەڵام فاکتەری سەرەکی و ژووری کۆنتڕۆڵی پیلانگێڕیەکە لە ئەمریکایە".
خامنەیی بانگەشەی ئەوەکرد، کە بەڵگە لە بەردەستن کە رووداوەکانی سوریا بە پلانی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامدراون.
هەر لە قسەکانیدا خامنەیی جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە خۆڕاگری و وتی، "چەندەش گوشار بخەنە سەر موقاوەمە، موقاوەمە زیاتر بەهێز دەبێت. ئەوانەی لەواتای بەرخودان و موقاوەمە تێنەگەیشتوون، پێیان وایە ئێران لاواز بووە".