خەتیب زادە: رەشنووسی رێككەوتنی دانۆستاندنە ئەتۆمیەكەی ڤیەننا كۆتایی نەهاتووە
بەگوێرەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەگەر ئێران هێڵە سورەكانی خۆی تێبپەڕاندبا، ئەوا رێككەوتنی كۆتایی ڤیەننا چەند مانگ لەمەوبەر بەئەنجام دەگەیەشت.
بەگوێرەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەگەر ئێران هێڵە سورەكانی خۆی تێبپەڕاندبا، ئەوا رێككەوتنی كۆتایی ڤیەننا چەند مانگ لەمەوبەر بەئەنجام دەگەیەشت.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلێدوانێكدا رایگەیاندووە؛ رەشنووسی رێككەوتنی دانۆستاندنە ئەتۆمییەكەی ڤیەننا بەكۆتا نەهاتووە و ئێران چاوەڕوانی وەڵامی ئەمریكایە.
خەتیب زادە دووشەممە، ١١ی نیسان بانگەشەی ئەوەی كرد كە وتووێژەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپایی كۆتایی هاتووە و ئەوە ماوەتەوە تەنیا پەیوەستە بەهەندێ جیاوازی لەنێوان ئێران و ئەمریكادا.
خەتیب زادە دەڵێتیش: ئێمە دەستپێشخەری خۆمان رەوان كردووە و هەركە ئێران و وڵاتانی ٤+١ وەڵامێكی ئەرێنی لەئەمریكاوە وەربگرن، ئەوا هەموومان دەچینە ڤیەننا.
خەتیب زادە دەڵێت:"ئەگەر بڕیار بووایە لەسەر هەرێمەكە و هەندێ بابەتی جیاواز قسە بكەین، دانۆستانەكان ئەوەندە بەمشێوەیە بەباشی بەروپێشەوە نەدەچوو.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەكێشە دوولایەنەكانی نێوانیشیان كردووە و بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئەمریكا لەدانۆستاندنەكانی ڤیەننا، هەندێ داواكاری بەردەر لەرێككەوتنی ئەتۆمی"بەرجام" خستووەتە بەردەم لایەنی ئێرانی و ئێرانیش ئەو داواكاریانەی وەكو شتێكی زیادە بەناوكردووە.
هـ . ب