سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكۆنفرانسێكی راگەیاندنی هەفتانەی خۆیدا لەسەر زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریكا رایگەیاندووە:"ئەو بابەتانەی ماونەتەوە لەدانۆستانەكانی ڤیهننا بۆ هەموو كەس بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا وتراون. تا ئەو كاتە لەسەر هەموو شتێك رێكنەكەوین، لەسەر هیچ شتێك رێككەوتن دروست نابێت و ئەمڕۆكەش رێككەوتنێكمان لەدەستدا نییە تا لەسەری قسە بكەین".
بەگوێرەی وتەكانی خەتیب زادە:"ئێران و وڵاتانی ٤+١ لەچوارچێوەی وتووێژەكانی رابردوو، پەیوەندیەكانی خۆیان بەردەاوم دەكەن و ئێرانیش هیچ یەك لەكاروبارە ئەتۆمیەكانی خۆی رانەوەستاندووە.
هەر بەگوێرەی قسەكانی وتەبێژەكەی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیب زادە؛ ئێران ئابوری خۆی نەبەستووەتەوە و گرێ نەداوە بەوتووێژەكانی ڤیەنناوە. هەڵگرتنی گەماڕوەكانی بابەتێكی گرنگە و وەزارەتی دەرەوە بۆ هەڵگرتنی گەماروەكان بەهەموو پێداگرییەوە دەستی بەكاركردوە. بێ كاریگەركردنی گەماڕوەكان لەكارە هەر لەپێشینەكانی دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوەیە.
خەتیبزادە وەشی ووتووە؛ ئەوەی لە ڤیەننا قسەیان لەسەردەكرێن بەلەبەرچاوگرتنی هەموو بەندەكانی بەرجامە و بڕیار نییە لەبەرجامدا هیچ گۆڕانكاریەك پێكبێت.
هـ . ب