کۆنگرەی خانەوادەی شەهیدان بەڕێوە دەچێت: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان بە دروشمی ' بە رۆحی شەهیدان ئێمە شەڕی گەلی شۆڕشگێری بەرەو پێشەوە دەبەین و ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" دەستی پێکرد.

یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە دروشمی ' بە رۆحی شەهیدان ئێمە شەڕی گەلی شۆڕشگێری بەرەو پێشەوە دەبەین و ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" دەستی پێکرد.

هەزار ئەندامی دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە کوردم عەرەب و سوریانی بەشداریان لە کۆنگرەکە کرد. هەروەها نەورۆز ئەحمەد ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)، ئاسیا عەبدوڵلا هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و روکەن ئەحمەد و خەریب حسۆ هاوسەرۆکانی تەڤدەم بەشداریان کرد.

لە کۆنگرەکەدا ئاسیا عەبدوڵلا هاوسەرۆکی پەیەدە سەرەتا باسی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " گۆشەگیری لەسەر هەموو گەلانە کە بانگی ئازادی و دژایەتی سیاسەتی داگیرکەری دەکەن. ئامانجی گۆشەگیری قڕكردنی گەلی کورد و تواندنەوەی کەلتورەکەی و هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکەیە."

ئاسیا عەبدوڵلا بەرخۆدانی گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بەرخۆدانی مێژوویی وەسف کرد و وتی، " لە سەرەتای شۆڕشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە، لە سایەی فیداکاری شەهیدان و بەرخۆدانی هەڤاڵانمان ئەم شۆڕش بووە شۆڕشێکی مێژوویی."

هەروەها ئاسیا عەبدوڵلا باسی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکە کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هێرشەکانیان دەیانەوێت ئیرادەی پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لاواز بکەنو خاکەکەمان داگیر بکەن."

کۆنگرەکە بەردەوامە و دواتر باسی پەیڕەوی ناوخۆ دەکرێت و هاوسەرۆکانی ئەنجومەنەکە هەڵدەبژێردرێن.

ف.ق