لە گوندێکی سەڵاحەدین هەشت گەنج کوژران
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ١٢ گەنجیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین ڕفاندووە و هەشت گەنجیان کوشتوون و چارەنووسی چوار گەنجەکەی دیکەش نادیارە.
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ١٢ گەنجیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین ڕفاندووە و هەشت گەنجیان کوشتوون و چارەنووسی چوار گەنجەکەی دیکەش نادیارە.
ڕووداوەکە ئەمڕۆ له گوندی فه‌رحانیه‌ی سه‌ر به شارۆچکەی به‌له‌د، لە پارێزگای سەڵاحەدین، ڕوویداوە.
عه‌ممار جه‌بر خه‌لیل، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، بە میدیا عێراقییەکانی وتووە: داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ی پێشكه‌ش به نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كردووه، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ له تاوانی ناوچه‌ی فهرحانییه.
هەروەها لەبارەی چۆنێتی ڕووداوەکەوە وتوویەتی: دوای ئەوەی ئەو چەکدارە نەناسراوانە ١٢ گه‌نجیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕفاندووه، دوای یه‌ك كاتژمێر، هه‌شت كه‌سیان به كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه، كه ئاسه‌واری گوللـه به سه‌ر و سینگیانه‌وه بووه، تا ئه‌م ساته‌ش چاره‌نووسی چوار كه‌سی تر دیارنییه.
ف.ق