لەئێراندا ئەوانەی ناسنامەی باری شارستانیان نییە، حسیابیان بۆ ناكرێت
لەماوەی سێ ساڵدا رێژەی هەژاری لەئێراندا سێ هێندە زیاتر بووە و ئەو كەسانەی ناسنامەی باری شارستانیان نیە، بەشی هەرە هەژاری كۆمەڵگەی ئێرانن.
لەماوەی سێ ساڵدا رێژەی هەژاری لەئێراندا سێ هێندە زیاتر بووە و ئەو كەسانەی ناسنامەی باری شارستانیان نیە، بەشی هەرە هەژاری كۆمەڵگەی ئێرانن.
راپۆرتی رۆژنامەیەكی ناوخۆی ئێران نیشانیدەدات كە رێژەی هەژاری"كەم دەرەتان"، لەماوەی سێ ساڵی رابردوو دوو هێندە زیادی كردووە. بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ٣٥% لەكۆمەڵگە هاوكاری كۆمەڵایەتیە لەژێر رێژەی كەمدەرەتانەكانەوەن. زانیاری دارایی نزیكەی ٧% ئێرانیەكان دیار نییە. گۆمان دەكرێت بەشێكی زۆری ئەو رێژەیە ئەو كەسانەن كە ناسنامەی باری شارستانینیان نییە.
رۆژنامەی شەرق راپۆرتێكی لەسەر رێژە و ژمارەی ئەو كەسانە بڵاوكردۆتەوە كە كەمدەرەتان و دەوڵەمەندن و رایگەیاندووە؛ بەشێكی بچووكی كۆمەڵگەی ئێران كە نزیكەی ٨% ئێرانیەكانن دەوڵەمەندن و ٩٢% لەبواری ماڵیەوە كەمدەرەتان یا لەچینی ناوینن.
خاڵی سەرەنجڕاكێش لەم راپۆرتەدا ئەوەیە كە دراوی دەوڵەمەندەكانی ئێران بەشێوەیەكی رێژەیی بەرزتر دەبێتەوە و لەبەرامبەردا چینی هەژار لە ماوەی سێ ساڵدا دوو قات زیاتر بووە.
بەگوێرەی ئامارەكانی بەشی خۆشگۆزەرانی لەئێراندا كە دامەزراوەیەكی دەوڵەتیە، 35% لەكۆمەڵگەی ئێران كە هاوكاری كۆمەڵایەتی وەردەگرن لەچینی هەژاران پێكدێن و ٥٧% لەچینی ناوینن. بەڵام زانیاری لەسەرباری ماڵی، رێژەی ٧% ئێرانیەكان دەستنیشاننەكراوە، بەراستی ئاخۆ ئەم رێژەیە كێن؟
ئەو كەسانەی ناسنامەی باری شارستانیان نیە، بەشی هەرە هەژاری كۆمەڵگەی ئێرانن كە نە دەنگ و رای ئەوانە وەردگیردرێت، نە دەتوانن بچنە قۆتابخانە و نە خزمەتگۆزاری تەندروستیان پێ دەدرێت و لەهەموو مافەكانی هاوڵاتی بوون بێ بەشن. ئەوانە ئەو بەشە هەژارەی كۆمەڵگەی ئێرانین كە بەشاراوەیی ماونەتەوە.
هـ . ب