سەرۆک وەزیری عێراق لەرێگەدایە بەرەو ئەمریکا

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی، بڵاویکردەوە، کازمی بە سەرۆکایەتیی شاندیکی حکومیی و لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمییدا، بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەو سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق، دەکرێت.

بڕیارە کازمی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەن.

ف.ق