ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا

له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق شه‌وی رابردوو دوو بۆمب ته‌قینه‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ زانیاری خسته‌ڕوو.

ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ سه‌ره‌تا له‌ به‌رده‌م بانكی جیهان له‌ نزیك شانۆی نیشتمانی بۆمبێكی ده‌نگی ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له‌ به‌رده‌م ده‌رگای بانكی كوردستان له‌ گۆڕه‌پانی واسق روویداوه‌.

له‌ باره‌ی زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌ زانیاری نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

 

هـ . ب