تووڕەبوون لەبەرامبەر هەڵسوكەوتی نابەجێ لەدژی پەنابەرانی ئەفغانی روو لەهەڵكشانە
بانگهێشتی بەرپرسی كۆنسولخانەی ئەفغانستان و راوەستانی هاوكاریەكانی كۆنسولخانەی ئێران دەکرێت.
بانگهێشتی بەرپرسی كۆنسولخانەی ئەفغانستان و راوەستانی هاوكاریەكانی كۆنسولخانەی ئێران دەکرێت.
دوابەدوای گردبوونەوەی ناڕەزایەتی گەل لەبەرامبەر بەكۆنسولخانەی ئێران لەهەراتی پایتەختی ئەفغانستان، بەرپرسی كۆنسولخانەی ئەفغانستان لەتاران بانگهێشتكراوە و تاڵەبان ئەو گردبوونەوەیەش بەكەیفی بەناو كردووە.
گردبوونەوەی دوێنی لەبەرامبەر بەكۆنسولخانەی ئێران لەئەفغانستان لەدوای ئەوەوە هات كە لەرۆژانی رابردوودا ژمارەیەك هەواڵِ و زانیاری لەسەر توندوتیژی و ئەشكەنجە لەبەرامبەر بەپەنابەرانی ئەفغانی لەئێراندا بڵاوكرایەوە. هەڵسوكەوتی نامرۆڤی لەبەرامبەر بەپەنابەرانی ئەفغانی لەئێراندا پیشینەیەكی درێژی هەیە. خەڵكە ناڕازیەكە، كۆنسولخانەی ئێرانیان لەهەراتی پایتەختی ئەفغانستان سووتاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە تا گەیشتنی زانیاری زیاتر، هەندێ لەبەشەكانی كۆنسولی نوێنەرانی ئێران لەئەفغانستان كاروچالاكیەكانی رادەوەستێنێت.
هاوكات رایەدارانی ئێران ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندۆتە بەرپرسی كۆنسولخانەی ئەفغانستان لەتاراندا و ئێران داوای كردووە ئەو رووبەرووی ئەو چالاكڤانانە ببنەوە.
هەردوێنێ چەكدارانی تاڵەبان بەفیشەكی هەوایی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی گەلیان بڵاوە پێكرد و وتەبێژێكی تاڵەبانیش رایگەیاندووە كە ئەو گردبوونەوەیە كەیفی بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوكات داوای لەحكومەتەكەی تاڵەبان كردووە كە رێگە بەهاتنی پەنابەرانی ئەفغانی بۆ ئێران نەدەن.
ف.ق