والیی بەغدای داعش دەستگیر كرا
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی، والیی بەغدای داعشیان دەستگیر كردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی، والیی بەغدای داعشیان دەستگیر كردووە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاو كردەوە، هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، توانیویانە والیی بەغدای داعش، دەستگیر بكەن.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، بەبێ ئەوەی باسی كات و شوێنی دەستگیركردنەكەی بكات، ئاماژەی بەوە كردووە كە والیی بەغدای داعش، دوای چاودێریكردنی لە سێ پارێزگای عێراق، دەستگیر كراوە.
باسی لەوەیش كردووە: دەستگیركراوەكە یەكێك بووە لە تیرۆریستە دیارەكانی داعش و پێشتر پۆستی ئەمیری (شامییە، ڕقە، بادیە، سەلاحەدین و بەغدا)ی بەڕێوەبردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەیشڵێت: والیی بەغدای داعش، بەنیازی ئەنجامدانی چالاكیی تیرۆریستی بووە لە ڕۆژانی جەژندا لەبەغدای پایتەخت.
ف.ق