وەزیری بهرگریی ئێران: بەرهەمە سەربازیەكانمان دەتوانێت لەبەرقەراری ئاسایشی عێراقدا كاریگەر بن
محهمهد رهزا ئاشتیانی وەزیری بهرگریی رژێمی ئێسلامی ئێران لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبوویەوە.
محهمهد رهزا ئاشتیانی وەزیری بهرگریی رژێمی ئێسلامی ئێران لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبوویەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی بۆلتن نیوز، محهمهد رهزا ئاشتیانی رایگەیاندوە:"لەكاتی هێرشی داعش بۆ سەر عێراق، رژێمی ئیسلامی ئێران، لەگەڵ هاوكارییە سەربازیەكان و جبەخانەدا، فیدایانی ئێرانیش شانبەشانی هاوسەنگەرانی عێراقی لەگۆڕەپانی خەبات و بەرەنگاریدا تێكۆشان.
ئاشتیانی بەئاماژەدان بەخاڵە هاوبەشە كۆمەڵایەتی، ئایینی و مێژوویی كە رۆڵی كاریگەریان لەسەر قوڵكردنەوە و بەهێزكردنەوەی پەیوەندییە دوولایەنەكانی ئێران ـ عێراق هەبووە و دەڵێت:"ئێمە لەسێ بواردا، پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق، هاوكاری و پشتیوانی لەسەقامگیری و ئەمن و ئاسایش و بەشداریكردن لەبەرفراوانكردن و ئاوەدانی وڵاتی عێراقدا بەشدار دەبین".
وەزیری بهرگریی رژێمی ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەش كردوە كە زۆرێك لەوڵاتان حەزیان لەدۆستایەتی و هاوكاری نێوان ئێران و عێراقدا نییە و رایدەگەیەنێت:"لەسەر ئەم بنەمایەش دەبێت بەرپرسانی هەر دوو وڵات تێڕوانینی جددی تر و قوڵتریان بۆ دژایەتی و بەرەنگاری ئەو خراپەكارانە بگرنە بەر و لەسەر بەهێزكردنی هاوكاریەكان گرنگی و هاوهەڵوێستی زیاتر نیشان بدەن".
وەزیری بهرگریی رژێمی ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەهەڵوێستی بەجێ پەرلەمانی عێراق لەبابەتی بەتاوانناساندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا و رایگەیاندوە؛ "ئەم كردەوەیە زەبرێكی گەورەی لەسیاسەتی ئاساییكردنهوهی پەیوەندی لەگەڵ ئەو رژێمە نامەشروعەی وەشاندوە".
وەزیری بهرگریی رژێمی ئێران ئاماژەی بەئەزموونەكانی وڵاتەی لەدژی رێكخراوە بەرهەڵستكارەكانیش كردوە و رایگەیاندوە؛ داڕشتنەوە، بەرهەمهێنان و درۆستكردنی ئامرازەكانی تەكنەلۆجیای سەربازی بۆ هەموو بەشە سەربازیەكان لەوەزارەتی پاراستندا پێكدێن، بۆیەش بەرهەمە تەكنەلۆجیا سەربازیەكانی ئێران دەتوانێت لەبەرقەراری ئەمن و ئاسایشی وڵاتی عێراقدا بەكاریگەر بن.
هـ . ب